--- ده‌رمانه ئازار شکێنه‌کان ؛ ئاگات له خۆت بێت :
--- هه‌ڵه‌ی باوه‌کان له کاتی به‌رهێنانی ده‌رمانه ئازار شکێنه‌کان :
ـــــ هه‌مووئازارێک وه‌ک سه‌رئێشه ، ئازاری پشت ، سک ئێشه ده‌بێته هۆی بێزار کردنی مرۆڤ و پێویسته به شێوازێکی زانستی هه‌وڵ بده‌ین ئازاره‌که‌مان نه‌مێنێت : بێگومان ده‌رمانی ئازارشکێن یه‌کێکه له ڕێگا سه‌ره‌کیه‌کان به‌ڵام کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی باو هه‌یه که به‌رده‌وام له لایه‌ن هه‌ندێ له هاوڵاتیانه‌وه دووباره ده‌کرێته‌وه و زیانی بۆ ته‌ندروستی و ژیانی ئه‌و که‌سانه هه‌یه ۰
--- هه‌ڵه‌ی باوه‌کان له کاتی به‌رهێنانی ده‌رمانه ئازار شکێنه‌کان :
۱ ــــ ئه‌گه‌ربه یه‌ک ده‌نک باش بم : ئه‌وا به دوو یان سێ ده‌نک زۆر باشتر ئه‌بم ؛ زیاتر کردنی بڕی ده‌رمان گه‌ره‌نتی نه‌مانی ئازار یا خێراتر چاره‌سه‌ری ناکات بگره به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ری ڕوودانی زیانه لاوه‌کیه‌کانی ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات ؛ و ڕه‌نگه ده‌نکی دووه‌م یان سێه‌م کاریگه‌ریه باشه‌کانی ده‌نکی یه‌که‌م نه‌هێڵێت ۰
۲ ـــ خواردنی دوو ده‌رمانی ئازار شکێن به یه‌که‌وه له هه‌مان کات :
هه‌موو ده‌رمانێک میکانیزامی کارکردنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که جیاوازه له ده‌رمان تر ؛ به سه‌ریه‌که‌وه خواردنی دوو جۆر ده‌رمانی ئازارشکێن ڕه‌نگه هیچ سوودی نه‌بێت و زۆربه‌ی جار زیان به مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت ۰
۳ ــــ هه‌لگرتن و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌رمان :
--- زۆر جار ده‌رمانه‌که واده‌ی به‌کارهێنانی به سه‌ر ده‌چێت یان تێک ده‌چێت به هۆی شێ و به‌رزی پله‌ی گه‌رما و تیشکی خۆر و ڕووناکیه‌وه یان له ناو ئوتۆمبیل دا ؛ ئه‌و کاته ده‌رمانه‌که بێ سووده و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌کات ۰
٤ ـــ به‌کارهێنانی ده‌رمانێک که پزیشک بۆ که‌سێکی تری نووسی بێت ؛ ئه‌گه‌ر زۆره ئه‌و ده‌رمانه بۆ تۆ گونجاو نه‌بێت ؛ هه‌رچه‌نده نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌ی له تۆ بچێت ؛ تۆش به هه‌مان شێوه ده‌رمانی تایبه‌ت به خۆت مه‌ده به که‌سانی تر ۰
٥ ـــ لێخوڕینی ئوتۆمبیل پاش خواردنی هه‌ندێ جۆری ده‌رمانی ئازارشکێن : چونکه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گێژ بوون و لێڵی له بینین و دابه‌زینی شه‌کره و دابه‌زینی فشاری خوێن یان به‌رزبووه‌نه‌وه یان کاریگه‌ری لاوه‌کی لێ بکه‌وێته‌وه که توانای لێخورینی ئوتۆمبیلت نه‌بێت ۰
٦ ـــ خواردنی ده‌رمانی ئازار شکێن له‌گه‌ڵ ده‌رمانی نه‌خۆشی تر به یه‌که‌وه له هه‌مان کات : ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری هه‌ر دوو ده‌رمانه‌که و زیاد بوونی کاریگه‌ری لاوه‌کی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ۰
۷ ـــ له‌تکردنی حه‌پ ؛ ئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕاستی حه‌په‌که شوێنکی ته‌نکتر نه‌بوو و به ئاسانی له‌تکرا ؛ نابێت به زۆر له‌ت بکرێت ؛ هه‌روه‌ها نابێت ده‌رمانی ناو کولاج ده‌ربهێنرێت چونکه سوودی که‌مه و زیان به له‌ش ده‌گه‌ێنێت ۰
۸ ـــ خواردنی ده‌رمانی ئازار شکێن له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه کحولیه‌کان یان پاش که‌متر له‌یه‌ک سه‌عات دوای خواردنه‌وه‌ی کحول ۰
۹ ــــ پێدانی ده‌رمانێ بۆ مرۆڤی پێگه‌یشتوو به مناڵ : بۆ نموونه ئه‌سپرین چونکه ته‌نانه‌ت ئه‌سپرینی مناڵ نابێت بدرێت به مناڵی که‌متر له شانزه ساڵ ۰
۱۰ ـــ گوێ نه‌گرتن له پزیشکی ده‌رمانساز یان تێ نه‌گه‌یشتن له ڕێنمیایی یه‌کانی چۆنیه‌تی و کاتی به‌کارهێنانی ده‌رمان یان پاپه‌ند ده‌بوون پێیه‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری