سک چوونی کتوپر لە منداڵاندا:
سکچوونی کتوپر زیادبوونی جارەکانی پیسایی کردن یا شل بونەوەیەتی بە شێوەیەک زیاترلە ٣ جار لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا و لە ماوەی کەمتر لە دوو ھەفتەدا.
ھۆکارەکانی سکچونی کتوپر زۆرن لەوانە:ڤایرۆس و بەکتریاومشەخۆرو ھەستیاری بە شیر یان پێکھاتەی خواردن و زۆر ھۆکاری تریش.
چارەسەر:
زۆرینەی حالەتەکانی سکچون لە منداڵاندا خۆیان باش ئەبن،تەنھا لەسەر دایکان و باوکان پێویستە نەھێڵن منداڵەکەیان تووشی ووشک بونەوە ببێت ئەویش بە پێدانی گیراوەی (ORS-مغذي) لە ڕێگەی دەمەوە بەتایبەتی دوای ھەر سکچونێک یان ڕشانەوەیەک بە کەوچک بڕێکیان پێ دەدرێت کە بە پێی زۆر و کەمی بڕی سکچونەکە یان ڕشانەوەکە و تەمەن و کێشی منداڵاکە بڕی پێدانی گیراوەکە دەگۆڕێت.
-دیارترین نیشانەکانی ووشک بوونەوە بەھۆی سکچونەوە لە منداڵاندا:
١-لەمنداڵانی خوار ١ساڵ چاڵ بوونی نەرمایی مەڵاشوو کە خۆی بە ئاسایی لە ئاستی ئێسکەکانی تەنیشتیەتی.
٢-بەقوڵداچونی چاوەکان.
٣-کەم بونەوە یان نەمانی فرمێسک لەکاتی گریان.
٤-زۆر تینوبوون و داواکردنی ئاو بە بەردەوامی،یان نەمانی توانای خواردن و خواردنەوە.
٥-نەگەڕانەوەی پێستی سک بۆ شوێنی خۆی بە خێرایی کاتێک بە دوو پەنجە بەشێکی پێستی سک بەرزکەینەوە.
٦-کەم بوونەوە یان نەمانی میز.
٧-تێکچونی ھۆش و ئاگای منداڵ.
*چ کاتێک سەردانی پزیشکی منداڵان بکرێت کاتێک منداڵێکمان تووشی سکچون ببێت؟
لەم کاتانەدا پێویستە سەردان بکرێت:
١-ئەگەر یەکێک یان زیاتر لە نیشانەکانی ووشک بوونەوە لە مناڵەکەدا ھەبێت.
٢-ئەگەر ڕشانەوەی لەگەڵ بێت.
٣-ئەگەر منداڵەکە تای زۆری ھەبێت.
٤-ئەگەر پیساییەکە لیمان(لینجی نائاسایی)یان خوێنی تێکەڵ بێت.
٥-ئەگەر سکچونەکە لە کتوپڕەوە گۆڕا بۆ درێژخایەن واتە زیاد لە دوو ھەفتە بوو.
ئامەدە کردنی: د.ئومێد علی سعید
پزیشكی پسپۆڕی مناڵان و تازە لە دایك بوان
ناونیشان: سلێمانی،یاڵەکەی خەبات،تەلاری شایان، نزیک کۆمیتەی خەباتی یەکێتی
ژ.م: ٠٧٥٠١٢١٢١٩٥
