ئەم نیشانانەی بەرزی فشاری خوێن پشتگوێ مەخە
بەرزی فشاری خوێن بە "کوشتنی بێدەنگ" ناسراوە بەڵام نیشانەکانی زۆر تێبینی نەکراوە بۆیە رێنماییە پزیشکیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کەپێوانی فشاری خوێن بەشێوەیەکی دەوری لەدوای تەمەنی 40 ساڵی و لەکاتی سەردانی پزیشکدا پێویستە، بەڵام ننابێ ئەم نیشانانە لەیادبکەیت چونکە ئاماژەن بۆ بەرزی فشاری خوێن.
1- بەرچاو تەڵخبوون: بەرزی فشاری خوێن کاریگەری ھەیە لەسەر دەمارەکانی مێشک و ئەمەش دەکەوێتەوە بەسەر بیناییدا کەبەرچاوت تەڵخ دەکات.
2- سەرئێشەی زۆر: لەکاریگەرییەکانی بەرزی فشاری خوێن لەسەر مێشک، بریتییە لەسەرئێشەی توند بەتایبەت شەقیقەو لەگەڵیدا ئازاری سنگ و سەرگێژخواردن ھەیە.
3- ھەناسەدان: لەگەڵ زیادبونی رێژەی فشاری خوێن بەبەردەوامی، ھەناسەتوندی دروستدەبێت لەدەرەنجامی زیادبونی ئەستوری دیواری دڵ و کەمی دەرچوونی خوێن.
4- خوێن بەربوون: لەنیشانەکانی بریتییە لەخوێن بەربون کەزۆر تونددەبێت لەگەڵ دواکەوتنی چارەسەری دۆخەکەدا.
5- ماندوێتی و خەولێکەوتن: لەدەرەنجامی ئەستوری دیواری دڵدا کەئەو رێژە خوێنە کەمدەبێتەوە کەدەینێرێت و ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادبونی ماندوێتی و ھەستکردن پێی.
د.سیروان
