--- باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ چه‌وری جگه‌ر :
--- ڕێمنیایه‌کانی خۆراک بۆ چه‌وری جگه‌ر :
--- جۆره‌کانی چه‌وری جگه‌رو هۆکاره‌کانی :
--- به‌شی یه‌که‌م :
ـــــ جگه‌ری مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی سروشتی خانه‌ی چه‌وری تێدایه به‌ڵام له ڕێژه‌ی ( % ٥ ـــ ۱۰ ) تێپه‌ڕناکات له کۆی پێکهاتووه‌کانی جگه‌ر ؛ هه‌رکاتێک له‌و ڕێژه‌یه تێپه‌ڕ بوو به کۆبوونه‌وی چه‌وری جگه‌ر یان نه‌خۆشی جگه‌ری چه‌ور هه‌ژمار ده‌کرێت ۰
--- باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ چه‌وری جگه‌ر :
۱ ـــ ڕازیانه : یه‌ک که‌وچکی چا بخه‌ره ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رمه‌وه ؛ پاش یه‌ک خوله‌ک یه‌ک که‌وچکی چا شیله‌ی هه‌نگوینی تێ بکه و بیخۆره‌وه ؛ ڕۆژی دوو بۆ سێ جار ۰
۲ ـــ زه‌نجه‌بیلی هاڕاو : یه‌ک که‌وچکی چا بخه‌ره ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رمه‌وه ؛ به گه‌رمی بیخۆره‌وه ؛ ڕۆژی دوو بۆ سێ جار ۰
۳ ـــ چای سه‌وز : یه‌ک که‌وچکی قاوه بخه‌ره ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رمه‌وه ؛ ڕۆژی دوو بۆ سێ جار ۰
٤ ـــ لیمۆ : نیو لیمۆ به توێکڵه‌وه له ناو یه‌ک په‌رداخ ئاودا بده له عه‌ساره بۆ دوو خوله‌ک و بیخۆره‌وه : ڕۆژی دوو بۆ سێ جار ۰
٥ ـــ القرفه : یان که‌وچکی چێشت بخه‌ره ناو سێ په‌رداخ ئاوی گه‌رم ؛ بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه ، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه ؛ هه‌روه‌ها گیای هنده‌بای وشکراو یه‌ک که‌وچکی قاوه بخه‌ره ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رمه‌وه ؛ ڕۆژی دوو بۆ سێ جار ۰
٦ ـــ سرکه‌ی سێ‌و : یه‌ک که‌وچکی قاوه بخه‌ره ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رمه‌وه ؛ ڕۆژی سێ جار پێش نان خواردن ؛ ئه‌توانیت یه‌ک که‌وچکی چا شیله‌ی هه‌نگوینی تێکه‌ڵ بکه‌یت ۰
۷ ـــ سیر : دوو سیر به کاڵی پێش نان ڕۆی سێ جار ۰
۸ ــ گه‌ڵا و لقی که‌رته‌شی
&&& جۆره‌کانی چه‌وری جگه‌رو هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر به هۆی کحوله‌وه : له ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه کحولیه‌کانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ڕوو ده‌دات ۰
۲ ـــ نه‌خۆشی نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر به‌ده‌ر له کحول : زۆر باوه و هۆکاره‌که‌ی به وردی نه‌دۆزاوه‌ته‌وه به‌ڵام له ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا ئه‌گه‌ر دروست بوونی زۆرتره :
۱ ـــ قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش ، قه‌ڵه‌وی ورگ ۰
۲ ـــ نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دووه‌م ؛ قۆناغی پێش شه‌کره ۰
۳ ـــ به‌رزی کۆلیستڕۆڵی خراپ و چه‌وریه سیانیه‌کان ۰
٤ ـــ هه‌وکردنی جگه‌ر به هۆی ڤایرۆسه‌وه وه‌ک ڤایر‌وسی هه‌وکردنی جگه‌ر جۆری سی ۰
٥ ـــ کۆنیشانه‌ی کیسی هێلکه‌دان ۰
٦ ـــ کۆنیشانه‌ی میتابۆلیک یان کۆنیشانه‌ی ئێکس ۰
۷ ـــ سستی غووده‌ی ده‌ره‌قی ، تێکچوونی غووده‌ی نوخامی ۰
۸ ـــ به‌رزی ئاستی ئاسن له خوێن دا ۰
۹ ـــ خانمان له‌کاتی دووگیانی دا ۰
۱۰ ـــ دوای نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی زراو ؛ هه‌ندێ نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی گه‌دده ۰
۱۱ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان : وه‌ک کۆرتیزۆن ، پریندزۆلۆن ، دیپۆمیدرۆڵ ، تامۆکسفین ، ئیسترۆجین ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی