زانیاری لەسەر کۆرپەلە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 14 أغسطس 2018

زانیاری لەسەر کۆرپەلە

کۆمەڵێک زانیاری گرنگ لەبارەی کۆرپەلەوە
‌کۆرپەلەی ساوا لە ماوەی دووگیانی دایکدا کۆمەڵێک شت ئەزانێت کە زۆر سەرسوڕهێنەرن
‌یەکەم. لە تەمەنی چوار مانگی لە سکی دایکدا منداڵ دەنگی دایکی ئەناسێتەوە واتا کە دایکی هەر قسەیەک بکات کۆرپەکە دەزانێت دایکێتی. وە لە تەمەنی شەش مانگیدا دەنگی ئەندامەکانی تری خێزان دەناسێتەوە وەکو دەنگی باوک و براو خوشکەکانی. تەنانەت ئەگەر میوانێکیان هەبێت و قسە بکات دەزانێت ئەو دەنگە ئەندامی خێزانەکەی خۆیان نییەو کەسێکی دەرەوەی ماڵەکەی خۆیەتی.
‌دووەم. کۆرپەلە لە تەمەنی حەوت مانگی سکی دایکیدا توانای جیاکردنەوەی زمانی قسەکردنی هەیە. بۆ نمونە ئەگەر دایکەکە بە دوو زمانی جیاواز لەگەڵ کەسانی تر قسە بکات منداڵەکە درک بەوە ئەکات ئەو دوو زمانە جیاوازن تەنانەت لە یادەوەریدا شێوازی قسەکردن لە مێشکیدا ئەمێنێتەوە بۆیە دوای لەدایک بوون و لە تەمەنی دەست کردن بە قسە کردن سوودی لەو یادەوەرییەی پێشوو ئەبینێت کە لە سکی دایکیدا فێری بووە.
‌سێیەم. کۆرپەلە لە دوای تەمەنی حەوت مانگی لە سکی دایکیدا هەست بە ڕۆشنایی ئەکات واتا ئەگەر ڕۆشناییەک یان لایتێک ڕووەو دەم و چاوی کۆرپەلە بکرێت دەست دەکات بە جووڵەو ڕوو وەردەچەرخێنێ.
‌چوارەم. کۆرپەلە لە دوای تەمەنی دوو مانگ و نیو لە سکی دایکیدا توانای جیاکردنەوەی تامی شیرین و تاڵ و ترشی هەیە. ئەگەر دایکەکە لە ماوەی دوو گیانیدا تام و خۆراکی جۆراو جۆر بخوات وا ئەکات مناڵەکە دوای لەدایک بوون پێی ئاسایی بێت ئەو جۆرە تامانە بخوات ئیتر ترشی بێ یان شیرینی یان تیژی.
‌‌پێنجەم. کۆرپەلە لە تەمەنی دوای شەش مانگیوە لە سکی دایکیدا هەست بە نیگەرانیەکانی دایک ئەکات واتا ئەگەر دایکەکە لە دۆخێکی دەروونی باش نەبێت ئەویش نیگەرانەو دەم و لچی ئەدات بە یەکا. کە دایکەکە دڵخۆش بوو ئەمیش دڵخۆشه


وەرگیراوە