خوێ و زەخت - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 22 أغسطس 2018

خوێ و زەخت

بۆچی لەکاتی بەرزی و نزمی (فشاری خوێن) رێنمای کەسەکە دەکـرێت، سـوێری بەتایبەت خـوێی چێشت، لە بەرچاوبگرێت لەرووی زانستییەوە رۆڵی کـرداریی خوێ چيیە لەو کاتانەدا؟

بەشی :: راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ

بەرزبوونەوەی پەستان فشاری خوێن، کە بەبکوژێکی بێدەنگ ناودەبرێت،زیاتر بە هۆی قەڵەوی و زۆر خـواردنەوەی بێهۆش کارەکان وماندویی وجگەرەکێشان ونەخۆشی شەکرە و چەند هۆکارێکی تر دروست دەبێت.

خـوێ پێکھــاتەیەکـی کیمیایی سـادەیە کــە لـە دوو رەگـەزی (سۆدیۆم  و کلۆر)پێکھاتووە و یەکێکە لە ئەو پێکھاتانەی کە کێشمە کێشێکی زانستی و تەندروستیشی لـەسەرە بەتایبەت لای زانایانی بواری خۆراکی بەو پێیەی پێکھاتەیەکی گـرنگی نێو"ھەموو شلەمەنییەکانی لەشە" رۆڵێکی بەرچاویشی هەیە لەهاوسەنگ راگرتنیان،بەڵام زۆرخواردنی خوێ توشی گرفتی تەندروستیتان دەکـات ، بـۆیە لەکـاتی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەبێت دوربکەوینەوە لە خوێ.

هەندێک لە توێژەران ئەوەیان ئاشکراکردووە ، خوێ مادەیەک لە دەمارەکانی خوێندا دروست دەکات دەبێتە ڕێگر لەبەردەم هاتوچۆی خوێن، بۆیە دەکرێت،لەبری بەکارهێنانی خوێ، پەنا ببرێتە بەر خواردنی گیای سروشتی.

هەروەها خوێ، رێگا چارەشە بۆ بەرزکردنەوەی فشاری خوێن دەتوانیت کـەمێک خـوێ بخەیتە سەر زمانت بـۆ ھاوسـەنگی "کارەبایی و کەمکردنەوەی وشکبون و ھێشتنەوەی شلەمەنی لە نێو لەشدا" دوای دڵنیابوون لە ئەوەی کـە فشاری خوێنتان دابەزیوە کەمێک (خوێ و ئاو) بخۆ پەستانی خوێنت ئاسایی دەکاتەوە.