--- توانه‌وه‌ی چه‌وری ورگ به گیراوه سروشتیه‌کان :
--- دابه‌زینی کێش به لێمۆ و زه‌نجه‌فیل به خێرایی :
--- درۆ و وه‌همی گیراوه سیحراویه‌کان بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری و دابه‌زاندی کێش :
ـــــ ڕۆژانه له ڕێی میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و سایته ئه‌لکترۆنیه‌کان به به‌رده‌وامی زانیاری و هه‌واڵ بڵاو دهکرێتهوو ده‌رباره‌ی گیراوه و شله‌مه‌نی جیاواز که گوایه له ماوه‌یه‌کی کورت به خێرای چه‌وری له‌ش ئه‌سوتێنێت و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی ده‌کات بۆ نموونه تیکه‌ڵه‌ی ئاو ولیمۆ یان زه‌نجه‌بیل و لێمۆ و بیبه‌ری توند یان قاوه‌ی کوتراو یان سیر ، هتد۰
۱ ـــ به داخه‌وه ئه‌م زانیاریهنه دوورن له ڕاستی یه‌وه و هیچ به‌ڵگه‌ی زانستی نیه و زیاتر له ( % ۹۹ ) ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م گیراووانهیان به‌کار هێناوه هیچ سوودێکی وایان لێ بینه‌وه ۰
۲ ـــ هیچ گیراوه‌یه‌کی سروشتی نیه که بتوانێت که کێش دابه‌زێنێت به خێرایی بێ ڕێجیم و وه‌رزش و چاره‌سه‌ری هۆکاری قه‌ڵه‌و بوونه‌که ئهگهرههبێت وه‌ک تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان ۰
۳ ـــ دابه‌زاندی کێش پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌سته به هاوکێشه‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی بڕی خۆراک و زیاتر به‌کارهێنانی وزه‌ی له‌ش له ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌وه ۰
٤ ــ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو ده‌کرێنه‌وه پشت ده‌به‌ستن به به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک میوه و گژوگیای سروشتی که له ڕووی زانستی یه‌وه که‌مێک یارمه‌تی زیاتر سووتانی وزه ده‌ده‌ن له ناو له‌ش ئه‌گه‌ر ڕۆژانه به‌رده‌وام بخورێن به‌ڵام ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر نین به ته‌نها کێش دابه‌زێنن ۰
٥ ـــ ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر که‌میش له سه‌رتادا چه‌ند کیلۆیه‌کی که‌م پێ دابه‌زیبن هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر له ئه‌نجامی ده‌م وشک بوون و دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه گازی و شه‌ربه‌ت و شیرینی ۰
٦ ـــ خاڵێکی گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م گیراونه هیچ کاتێک ڕێگری ناکه‌ن له دووباره کێش زیاد بوونه‌وه ۰
۷ ـــ مه‌ڵی پزیشکه‌کان چه‌واشه‌کارن و حه‌ز ده‌که‌ن خه‌ڵک نه‌خۆش بکه‌وێت تا پاره‌ی زیاتریان ده‌ستکه‌وێت ؛ فه‌رموو له په‌یجه‌که‌م دا چه‌ند ڕێجییم و به‌رنامه‌ی کێش دابه‌زاندن هه‌یه ؛ له‌سه‌ریان بڕۆ ، وه‌رزش زۆر بکه ، هۆکاره‌کانی زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ هه‌یه ؛ دوور بکه‌وه لێان به پێی توانا ؛ ئه‌وکاته نه پێویستت به پزیشک ده‌بێت یان ده‌رمان کڕین ۰
۸ ـــ تۆ ئازادیت باوه‌ڕ به‌و هه‌واڵانه بکه‌یت و تاقیان بکه‌یته‌وه ( هه‌رچه‌نده ساخته‌ن ) ؛ به‌ڵام لانی که‌م بڵاوی مه‌که‌ره‌وه تا دڵنیا نه‌بێت له ڕاستیه‌که‌ی چونکه په‌یوه‌سته به ته‌ندروستی که‌سانی تر ، هه‌ڵ مهخهڵتێ به ده‌سته‌واژه‌ی ( خێر ده‌گات بڵاوی بکه‌ره‌وه ) ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی بازرگانی کردن به ئاین و به‌ها پێرۆزه‌کانی ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
