--- به‌رده‌وام بوونی ئازاری پشت دوای نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌رات :
--- بۆ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئینزلاق نه‌خۆش چاک نابێته‌وه :
--- شیوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ پێشه‌کی چه‌ند جۆرێک نه‌شته‌رگه‌ری جیاواز هه‌یه بۆ ئینزلاقی بڕبڕه‌کانی پشت به‌ڵام باوترینین بریتی یه له لابردنی به‌شێک یان هه‌موو دیسکی نێوان بڕبڕه‌کان یان به‌شی دواوه‌ی ئه‌و بڕبڕه‌ی که فشاری خستۆته سه‌ر دڕه‌که په‌تک ۰
--- هۆکاره‌کانی ئازاری پشت دوای نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌رات :
۱ ـــ سه‌رنه‌که‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ری : هه‌موو نه‌شته‌رگه‌ریه‌ک ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌یه به هۆکاری هه‌مه‌جۆره‌وه وه‌ک خوێن به‌ربوون ،هه‌وکردنی برین ۰
۲ ـــ زیان گه‌یشتن به ده‌مار و دڕکه مۆخ و سست بوونی ده‌ماره‌کان پێش نه‌شته‌رگه‌ری : به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر تووشی ئینزلاق بوو بێت ۰
۳ ـــ بریندار بوونی ماسوولکه و جومگه‌ی نێوان بڕبڕه‌کان و ده‌ماره‌کان له کاتی نه‌شته‌رگه‌ری : به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به نازوور نه‌کرا بێت ۰
٤ ـــ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که تووشی ئینزلاقی تازه ببێت له نێوان دوو بڕبڕه‌ی تردا : ئه‌و که‌سه‌ی جارێک تووشی ئینزلاق بێت ؛ ئه‌گه‌ر زۆره تووشی تووشی ئینزلاقی تازه ببێت له نێوان دوو بڕبڕه‌ی تردا ۰
٥ ـــ زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی : به یه‌کێک له هۆکاره گرنگه‌کانی پشت ئێشه و هه‌موو نه‌خۆشیه‌کانی فه‌قه‌رات داده‌نرێت ۰
٦ ـــ بێهێزی و پووکانه‌وه‌ی ماسوولکه‌کانی ده‌وری بڕبڕه‌کانی پشت و دیواری سک : له ئه‌نجامی وه‌رزش نه‌کردنه‌وه ۰
۷ ـــ که‌می کانزا و ڤیتامینه‌کان : به تایبه‌ت که‌می ڤیتامین دی ، کۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین بی ، کالسێوم ، پۆتاسێوم ، مه‌گنسێوم ۰
۸ ـــ زۆر به پێوه وه‌ستان ،زۆر دانیشتن ، زۆر سه‌رکه‌وتنی قادرمه ، شێوازی هه‌ڵه له نووستن و شت به‌رزکردنه‌وه ۰
۹ ـــ نه‌خۆشی هه‌وکردنی جومگه‌ی نیوان بڕبڕه‌ی پشت وئێسکی حه‌وزبيت که‌پێ ده‌وترێت ( sacroilitis ).
۱۰ ـــ بوونی نه‌خۆشی تر : وه‌ک سه‌وه‌ڤانی بڕبڕه‌کانی پشت ، نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک ، ڕۆماتیزم ، نه‌خۆشی شه‌کره ۰
۱۱ ـــ له پاش جۆرێک نه‌شته‌رگه‌ری که پێ ده‌وترێت لکانی بڕبڕه‌کانی پشت فشار ده‌که‌وێته سه‌ر دیسکی بڕبڕه‌کانی سه‌روو نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌وه ۰
&&&& شێوازی ده‌ست نیشانکردنی :
--- تیشک ؛ تیشکی ( X-Ray ) ، ( MRI) ، ( C-T Scan ) ۰ )
--- هێڵکاری ماسوولکه‌کانی قاچ وپێ (EMG ) ,
--- فه‌حسی خوێن به گوێره‌ی نه‌خۆشه‌که پزیشک بڕیاڕ ده‌دات ۰
&&&& شێوازی چاره‌سه‌رکردن :
:۱ ــ دابه‌زینی کێش له‌و که‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان کێشیان زۆره ۰
۲ ــ ده‌رمانی ئازارشکێن به تایبه‌ت جۆری ( NSAID) به‌ڵام نابێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به‌رده‌وام بخورێت یان هه‌ندێ ده‌رمانی دژه خه‌مۆکی یان هه‌ندێ ده‌رمانی دژه په‌رکه‌م۰
۳ ــ هه‌ندێ ڤیتامین و کانزا و پێکهاتووی خۆراک : وه‌ک ئۆمێگا سێ ، ڤیتامین دی ، کالسێوم ۰
٤ ـــ عیلاج ته‌بیعی ۰
٥ ـــ لێدانی جۆرێک له ده‌رزی له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
٦ ـــ چاره‌سه‌ر به ئامێری تیشکی ( Radiofrequency) یان ( weber laser ) که ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه ۰
۷ ــ لابردنی به‌شێک له کڕکڕاگه زیان پێ که‌تووه‌که بێ نه‌شته‌رگه‌ری له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
۸ ـــ ده‌رزی ئاژنین ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م په‌یجه‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
