چهند نیشانهیهكی كزبوونی چــــاو .
لەئێستادا ژمارەیەكی زۆر لەخەڵك بەدەست كێشەی كزی چاوەوە دەناڵێنن ،30% هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا و %80 هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشەی لاوازی بینیان هەیە ، بۆ دەساڵی داهاتوو ڕێژەی ئەو كەسانەی توشی كێشەی لاوازی بینین دەبن دەگاتە دوو ملیار و نیو ،هاوكات هۆكاری بۆماوەیش كاریگەری دەبێت لەسەر دەركەوتنی ئەم كێشەیەی چاو.
چهند نیشانهیهكی كزبوونی چــــاو .
1- لێڵبینی، ئەگەر هاتوو بەدەست ناروونی بینین دەتناڵاند، ئەوەش مانای ئەوەیە كە دەماری بینینت لاواز بووە یان بەدەست بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن دەناڵێنیت.
2- وشكهەڵگەڕانی چاوەكان، ئەگەر بە بەردەوام چاوەكانت وشكهەڵگەڕانیان هەبوو، رەنگە هۆكارەكەی زۆر بەكارهێنانی كۆمپیۆتەر بێت كە شلەی چاو كەم دەكاتەوە.
3- بێتوانایی لە كردنەوەی چاوەكانت لە رووناكی بەهێزدا، ئەو كاتەی نەتتوانی لە رووناكی بەهێزدا چاوەكانت بكەیتەوە، ئەوەیان بەڵگەیە لەسەر هەستیاری بۆ رووناكی و ئەوەش حاڵەتێكە لە نووچخواردنی دەماری بینین بۆ مژینی رووناكی زۆر دروست دەبێت.
4- هەوكردنی پێڵووكان، ئەگەر هەوكردنی پێڵووی چاوەكانت هەست پێ كرد، ئەوەیان ئاماژەیە بۆ تووشبوونیان بە نەخۆشی و پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت كە رەنگە زیان بە هەستی بینینت بگەیەنێت.
5-سوورهەڵگەڕان و بوونی خوێن لە چاوەكان، ئەگەر سوورهەڵگەڕانی بەردەوامی چاوەكانت هەبوو، رەنگە هۆكارەكەی بەرزی پاڵپەستۆ یان بوونی جەڵتەی مێشكەوە بێت و ئەگەریش خورانی لەگەڵدا بێت رەنگە نیشانەیەكی هەوكردنی پێڵووەكانیشە.
هۆكارەکانی كزبوونی چاو
لاوازی توانای بینین جگە لەوەی هۆكاری بۆماوەی كاریگەری دەبێت لەسەری هاوكات هۆكاری ژینگەی و كەم بەركەوتنی تیشكی خۆریش كاریگەری دەبێت لەسەر كزبونی چاو.
خوێندنەوەی كتێب لەشوێنێكدا كەڕوناكی تیادا كەمبێت هۆكار دەبێت بۆ لاوازبونی توانای بینين ئەمەش لەو وڵاتە ئاسیایەكاندا زۆرە كەكێشەی كەمی كارەبایان هەیە و لەپۆلەكانی خوێندا زۆر دەمێننەوە و كەم دەچنە دەرەوە .
هاوكات خوێندنەوەی زۆرو بەرنەكەوتنی تیشكی خۆر بەبڕی پێویست هۆكارە بۆ لاواز بونی بینای ،چونكە بەركەوتنی تیشكی خۆر بەبڕی پێویست هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی كەجەستە هۆرمۆنی (دوبامین) دەربدات ئەمەش ڕێگری دەكات لەكزبونی چاوەكان.
#
