--- مناڵی ساوا له کام ته‌مه‌ن خواردن بخوات :
--- پێویسته چی جۆرێ خۆراک بخوات :
--- به‌شی یه‌که‌م :
ـــ مناڵی ساوا له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگه‌وه پێویسته خۆراکیان پێ بدرێت ، به‌ڵام هه‌ندێ جاریش پاش چوار مانگی به‌گوێره‌ی توانای مناڵه‌که بۆ خواردن و پێداویستیه خۆراکی یه‌کانی ؛ باشترین ئاماژه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت مناڵه‌که‌ت ئاماده‌یه بۆ پێدانی خۆراک بریتین له :
ـــ مناڵکه ئه‌توانێت سه‌ری به ڕێکی به‌رزکاته‌وه و سه‌ری به ڕێکی ڕابگرێت .
ـــ کاتێ خواردنی لێ نزیک ئه‌که‌یته‌وه ؛ ده‌می ئه‌کاته‌وه یان ده‌ستی بۆ ئه‌بات .
ـــ مناڵه‌که گرنگی ئه‌دات به خواردنی که‌سانی ده‌وروبه‌ری یان هه‌وڵ ئه‌دات تامی بکات .
--- جۆر و بڕی خۆراک به گوێره‌ی ته‌مه‌ن :
۱ ـــ له کاتی له دایک بوونه‌وه تا ٤ مانگ :ته‌نها شیری دایک ۰
۲ ـــ ته‌مه‌نی ( ٤ ـــ ٦ ) مانگ : سریلاکی برنج یه‌که‌م جار ، دواتر سریلاکی شۆڤان یان جۆ : ۱ ــ ۲ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه دوو که‌ڕه‌ت ۰
۳ ـــ ته‌مه‌نی( ٦ ـــ ۸ مانگ ) :
ـــ سه‌وزه : بگوشرێت و ئاوه‌که‌ی بدرێت وه‌ک ته‌ماته‌و خه‌یار : یان پاک بکرێت و بدرێت له ڕنه و به کوڵاوی بیدرێت : ۲ ــ ۳ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه ۰
ـــ میوه : بگوشرێت و ئاوه‌که‌ی بدرێت : یان پاک بکرێت و بدرێت له ڕنه : ۲ ــ ۳ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه ۰
ـــ شه‌ربه‌تی میوه‌ی سروشتی % ۱۰۰ : باشتره له ماڵه‌وه خۆت ئاماده بکرێت : ۲ ــ ۳ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه ۰
ـــ گۆشت : به باشی بکوڵێت و جوان له‌ت بکرێت یان بدرێت له قیمه دوای کوڵاندنی : ۱ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه
ـــ پاقله‌مه‌نی یه‌کان : به باشی بکوڵێت و جوان له‌ت بکرێت یان بدرێت له قیمه دوای کوڵاندنی : ۱ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه ۰
ـــ ئاوی شۆربای برنج و سه‌وزه و گۆشت : ۲ ــ ۳ که‌وچکی چێشت ڕۆژانه ۰
٤ ـــ ته‌مه‌نی ( ۹ ــ ۱۰) مانگ :
ـــ زه‌ردێنه‌ی هێلکه : به باشی کوڵا بێت و جوان له‌ت له‌ت کرا بێت ۰
ـــ په‌نیر : جوان له‌ت له‌ت کرا بێت ۰
ـــ ماست : بێ سه‌رتوێژ۰
ـــ میوه‌ی تازه : پاک بکرێت و بکرێت به پارچه‌ی زۆر بچووکه‌وه ۰
ـــ سه‌وزه : پاک بکرێت و بکرێت به پارچه‌ی زۆر بچووکه‌وه
ـــ نان : ته‌ڕ و نه‌رم بێت و بکرێت به پارچه‌ی زۆر بچووکه‌وه
پێویسته له ئه‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆر له مناڵه‌که‌ت نه‌که‌یت بڕێکی زۆر بخوات ؛ کاتی وازی هێنا له خواردن ۰
٥ ـــ ته‌مه‌نی ( ۱۱ـــ ۱۲ )مانگ :
-- ئیتر ڕێگه به مناڵه‌که ئه‌درێت خۆراکی ئاسایی خێزانه‌که بخوات به مه‌رجێک کوڵاو بێت یان شل بێت و بکرێت به پارچه‌ی زۆر بچووکه‌وه ۰
ڕێگه به مناڵه‌که‌ت به ئاره‌زووی له کام جۆری خۆراکه ؛ ئه‌وه بخوات و هانی مه‌ده که بڕێکی زیاتر بخوات له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت .
ئه‌و خۆراکانه‌ی نابێت مناڵ پێش یه‌ک ساڵ بیخوات :
ـــ ئه‌و خۆراکانه‌ی ڕه‌نگه حه‌ساسیه‌ت دروست بکات : وه‌ک سپێنه‌ی هێلکه و مزره‌مه‌نی یه ترشه‌کان و شیری مانگا و که‌ره‌ی فستق عه‌بید ۰
ـــ هه‌نگوین و ئاو و شۆربای گه‌نمه‌شامی ۰
ـــ ئه‌و خۆراکانه‌ی ڕه‌نگه له قورگ بگێرێن و ببنه هۆی خنکان : وه‌ک خواردنی گه‌رم و ترێ و چه‌ره‌س و گویزه‌ر و سێ‌و و شیرینی و گۆشتی نه‌کوڵاو و له‌ت نه‌کراو ۰
ـــ به‌هارات و توونی له خواردن و ترشیات ۰
ـــ خۆراکی زۆر شیرین ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
