::: (شهقيقه) هۆكار و چاره‌سه‌رى :::
(په‌يجى دكتۆرى خۆت به )
نيشانه‌كانى:
* دڵ تێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه
* ئازارێكى زۆر
* بێ هه‌ستى له ده‌ست و پێيهكاندا.
هۆكاره‌كانى:
* نزمى شه‌كرى خوێن
* حهساسيهت
* به‌كارهێنانى زۆرى ده‌رمان
* وزه‌ى كه‌م (كهمخۆراكى)
* خه‌وتن و ئيسراحهتى ناڕێك.
* جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه
* سوڕى مانگانه
چاره‌سه‌ره‌كانى:
* ترێ:
ئاوى ترێي تازه يه‌كێكه له باش‌ترين ده‌رمانه‌كانى شهقيقه چونكه بڕێكى باش ڤيتاميناتى تيايه و هه‌روه‌ها ناوك و پێستهكهشى هه‌ر به‌سوده بۆ شهقيقه.
* كه‌له‌رم:
كهلهرمێكى زۆر ورد بكه و بيخه‌ره ناو پارچه‌يه‌ك په‌ڕۆوه و بيخه‌ره سه‌ر نێوچاوانت, ئه‌م كاره له شه‌واندا پێش خه‌وتن يان له ڕۆژدا ئه‌گه‌ر گونجا ئه‌نجام بده, ئه‌گه‌ر كه‌له‌رمه‌كه به‌ره‌وه وشك بوونه‌وه ڕۆشت تازه‌ى بكه‌ره‌وه.
* سركه‌ى سێ‌و:
پارچه‌يه‌ك په‌ڕۆ به سركه‌ى سێ‌و ته‌ڕ بكه و بۆ ماوه‌ى 30 خولهك بيخه‌ره سه‌ر نێوچاوانت, ئه‌م كاره ڕۆژى 3 جار دووباره بكه‌ره‌وه.
* توێكڵى ليمۆ:
توێكڵى ليمۆ ڕه‌نده بكه و وه‌ك ههويڕى لێبكه و بيخه‌ره سه‌ر نێوچاوانت, كاريگه‌رى باشى ئه‌بێت له‌سه‌ر نه‌هێشتنى ئازارى شهقيقه.
* شه‌ربه‌تى سه‌وزه‌وات:
تێكه‌ڵه‌ى ئاوى خه‌يار و گێزه‌ر و سپێناخ بۆ چاره‌سه‌رى ئازارى شهقيقه به‌سوده.
چهندڕێگايهك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له شهقيقه:
* دوركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ى مه‌شروبات
* ئاو زۆر بخۆره‌وه
* ماسى زۆر بخۆ
* واز له خواردنه‌وه‌ى ئه‌و خواردنه‌وانه بێنه كه كافاينى تيايه وه‌ك (قاوه)
#Aram_Nariman