فۆبیا واتا ترسێکی لەڕادەبەدەر لە شتێک کە خۆی لەڕاستیدا ئەو شتە مایەی ئەوترسە زۆرە نیە .
سەدان جۆر لە فۆبیا هەیە ئەمە کۆمەڵێک جۆری فۆبیایە .
1 _ اکروفوبیا : ترسان لەشوێنی بەرز بۆنمونە لەکاتێکا تۆ لەسەر شوێنێکی بەرزیت باڵەخانەیەک یان هەرشوێنێکی بەرز ئیتر کەسەیری خوارەوەئەکەیت . ترسێکی زۆرت بۆدێت و دڵت پەلەلەپەل ئەکات و دڵت تێک ئەچێت و سەرت سوڕ ئەخوات و خەریکیت بەرئەبیتەخوارەوە
2 - باکترو فوبیا : ترس لە میکرۆب و نەخۆشی ( واسواسیی پاکوتەمیزی )
3 _ هێربنۆ فۆبیا : ترس لە گیاندارە خشۆکەکان وەک مارو مارمێلکەو ......
4 _ کلۆسترۆ فۆبیا : ترس لەشوێنی داخراو
5 _ نەمبەر فۆبیا : ترس لە ژمارە ( ڕەشبینی بەرامبەر بە ژمارە )
6 _ اکلۆ فۆبیا : ترس لەتاریکی
7 _ اکرا فۆبیا : ترس لە قەرەباڵغی
8 _ اتاکسۆ فۆبیا : ترسان لە تەرتیب نەکردن و ڕێک نەخستن ( ئەمە نەخۆشی هەندێک لەدایکەکانە هەمیشە ئەیانەوێت ماڵەکەیان زۆر مورەتەب و ڕێک بێت نابێت پوشێک یان دەزویەک لەسەر فەرشەکە کەوتبێت )
9 _ تریپانۆ فۆبیا : ترس لە دەرزی لەخۆدان ، کەسی توش بو بەم حاڵتە ناوێرێت سەردانی پزیشک بکات لەترسی ئەوەی نەوەک دەرزی بۆ بنوسێت .
10 - اماکسۆ فۆبیا : ترس لە سایەقی و شۆفێری و سەیارە لێخوڕین
11- هیمۆ فۆبیا : ترس لەخوێن ، هەندێک کەس هەیە هەر چاوی بەخوێن بکەوێت یەکسەر ڕەنگی زەرد ئەبێت و عارەق ئەکات و سەری بەگێژادێت و ئەکەوێت
12 - نۆزۆ فۆبیا : ترسان لەنەخۆشی . واتە کەسی توشبوو بەم حاڵەتە وائەزانێت توشی یەکێک لەنەخۆشیەکان بوە .
وەرگێڕانی Abwbakr Shafiq