چونێتی چارەسەری کەمی ئاسن لە خوێندا
بابەتێکی گرنکە تکایە تاگی بکەو بڵاوی بکەوە
کە ئەوترێت کەمی ئاسن واتا کەم خوێنی کە بە ئینگلیزی پێی ئەوترێت ئەنیمیا.
دوای ئەوەی پشکنینت بۆکراو دەرکەوت کە ڕێژەی ئاسن نزمە لە لەشتدا پێویستە چارەسەری خۆت بکەیت ئەویش بە شێوەیەکی گشتی لە ڕێگەی حەپێکەوە کە پێی ئەوترێ Ferrous Sulphate کە ڕۆژانە دوو یان سێ جار پێویستە ئەم حەپە بخورێت بەڵام لەبەرئەوری ئەم حەپە قورسە بۆ گەدە پێویستە لەگەڵ نان خواردن یان دەست بەجێ دوای نان خواردن بخورێت چونکە زۆر جار دڵە کزێ و ناوسک ئێشە و هێڵنج دروست ئەکات و ڕەنگی پاشەڕۆ و پیسایی دەگۆڕێت بۆ ڕەش
هەندێک کەس هەست بە نا ئاسوودەیی ئەکەن ئەم جۆرە حەپە بخۆن چونکە ئەو کاریگەرییە لاوەکیانە دروست ئەکات بۆیە دکتۆر حەپەکەی بۆ ئەگۆڕێت بۆ جۆرێکی تر کە پێی ئەوترێ Ferrous
Gluconate
ئەم جۆرەیان سووکترە چونکە ڕێژەی پێکهاتەی ئاسن تیایدا نزمترە بەڵام لەوانەیە ماوەیەکی زیاترت پێویست بێت تاکو ڕێژەی ئاسن بێتەوە سەر ڕێژەی نۆرماڵ لە لەشتدا،
هەندێک کەس هەیە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە باشتر وایە لە جیاتی حەپ دەرزی بەکاربهێنن.
ئەتوانیت لە ڕێگەی هەنێک جۆری خۆراکەوە سود لە ڕێژەیەکی باش لە ماددەی ئاسن وەرگریت وەکو کەرەوزو کوزەڵە و سپێناغ و گۆشتی سورو ماسی و هێلکەو میوەی وشککراوی وەکو قەیسی و وەهەروەها فستق و گوێزو هەموو جۆرەکانی چەرەزات
هەوڵبدە ئەو خۆراکانەش زیاتر بخۆ کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C چونکە ئەم ڤیتامینە یارمەتی ڕیخۆڵەکان ئەدات کە سود لەو ماددە ئاسنەیە وەرگرێت کە لەڕێی خۆراکەکانی ترەوە دەیخۆیت وە باشتر وایە هەتا بۆتکرا چاو قاوە مەخۆرە چونکە ڕێگا لە سوود وەرگرتن لە ماددەی ئاسن دەگرێت یان ئەگەر چاو قاوەت خواردەوە با ڕوون بێت و هیچ نەبێت بەلای کەمەوە کاتژمێرێک دوای نان خواردن بیخۆرەوە بۆئەوەی لەش پێشتر سود وەرگرێت لەو ماددە ئاسنەی کە لە ڕێی خواردن وەری ئەگری. وە هەروەها ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەی کالسیۆم تیایدا بەرزە ڕێگری لە سوود وەرگرتن ئەکات لە ماددەی ئاسن وەکو شیرو ماست و پەنیر و قەیماغ بۆیە باشتر وایە ئەم خۆراکانە کەم بکەیتەوە.
پزیشک بەگوێرەی هۆکاری کەم خوێنییەکەت ماوەو جۆرو شێوازی چارەسەرەکەت بۆ دیاری ئەکات
بۆ نمونە کەسێک هەر له بنەڕەتدا و لەمنداڵییەوە کەم خوێنە یان کەسێک بەهۆی خوێنبەربوونەوە وەکو لە هەندێک ئافرەتدا کە زوو زوو دەکەوێتە سوڕی مانگانەو خوێنێکی زۆری لێ دەڕوات و کەمی ئاسن دەرەکەوێت
هۆکارەکان هەرچییەک بێت دوای یەک مانگ لە بەکارهێنانی حەپ دووبارە پشکنینێکی تر بۆ خۆت بکەرەوە ئەگەر ڕێژەی ئاسن بەرەو بەرزبوونەوە ڕۆیشت ئیتر ئەوکاتە دکتۆر بڕیاڕ ئەدات بۆ ماوری چەندی تر پێویستت بە خواردنی حەپ هەیە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی تا ماوەی سێ مانگ پێویستیت بە حەپ خواردن هەیە بەڵام ئەبێت زیاتر ئەو خواردنانە بخۆیت کە ئاسنیان بەرزەو پێشتریش ئاماژە بە خۆراکەکان کراوە لەگەڵ ئاگادار بوون لە نەخواردنەوەی قاوەو چاو شیرو ماست و پەنیر کە ڕێگری ئەکەن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاسن.
هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموو لایەک
تێبینی ئەم شێوازی چارەسەرکردنە لە سیستەمی تەندروستی بریتانی بەکار ئەهێنرێ ئیتر لە کوردستان ئەگەر شێوازی چارەسەرو حەپەکان جیاواز بێت نازانم.
وەرگیراوە#YAD