غازاتی مناڵ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 22 يناير 2019

غازاتی مناڵ

زانیاری‌ گرنگ بۆ دایك و باوكان
ژانی مناڵانی تازە لەدایکبوو (غازات): بریتییە لەگریانی بەھێزی منداڵی تازە لەدایکبوو بەشێوەیەک ژیربوونەوەی ئاستەمە کە زۆربەی کات لەئێواران و شەواندا ڕوودەدات، ئەم حاڵەتەش زۆربەی کات زیاد لە 3 کاتژمێر دەخایەنێت لە شەوو ڕۆژێکداو لەھەفتەیەکدا زیاد لە 3 ڕۆژ دووبارە دەبێتەوە، لە 10٪ - 40٪ مناڵانی تازە لەدایکبوو توشی‌ ئەم حاڵەتەدەبن و لە 6 ھەفتەی سەرەتایی تەمەندا دەگاتە لوتکە لەدوای ئەوە وردە وردە ھێواش دەبێتەوە.

- ھۆکاری سەرەکی ئەم ژان و (غازات)ە تائێستا نازانرێ بەتەواوی ھەرچەندە ھەندێک لەزاناکان دەڵێن بەھۆی پێنەگەشتووی کۆئەندامی دەمار لەڕیخۆڵەکاندا دروست دەبێت.

- دیاریکردن و ناسینەوەی ئەم حاڵەتە لەمناڵاندا پێویست بە وەرگرتنی زانیاری و پشکنینی مناڵەکە ھەیە تا دڵنیابین ھیچ ھۆکارێکی دیكه‌ نیە لەپشت گریانی مناڵەکە.

- پزیشکی منداڵان دڵنیای دەداتە دایک و باوکەکان کە ئەم حاڵەتە مەترسیدار نیه‌و لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی مناڵەکە بۆ 3 مانگ یان ھەندێک کات بۆ 6 مانگ نامێنێت، ھەندێک چارەسەری سادەش دەتوانرێ بەکاربھێنرێت وەکو قەترەی(Simethicone) یان ھەندێک دەرمانی(Probiotics) کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی منداڵانەوە دەنوسرێت.

* ئەوەی گرنگە داوا لەدایک و باوکان دەکەین کە دوورکەوتنەوە لەھەندێک چارەسەری ھەڵە کە وەکو سوودی نیە بگرە زیانی ھەیە بۆ تەندروستی مناڵەکە لەوانەش (باژەڵە) کردنە بۆ منداڵ کە بۆی ھەیە ببێتەھۆی ھەوکردنی برین و خوێنی مناڵەکە کە مەترسی لەسەر ژیانی مناڵەکە دروستدەکات و چارەسەرکردنی ئاسان نیە.

بە ھیوای تەندروستیەکی باش
ئامادەکردنی: د ئومێد علی سعید
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایك بووان
ناونیشان: كلینیكی‌ ڕاوێژكاری‌ ئێوارانی‌ شۆڕش، ناو نه‌خۆشخانه‌ی‌ شۆڕش