ئایا مرۆڤ بێ زراو دەژی؟!!
وە هۆکارەکانی بەردی زراو چین؟
زراو ( Gallbladder) بریتیە لە ئەندامێکی شێوە هەرمێیی بچوک کە لەلای ڕاستی سک لەژێر جگەر جێگیربووە,
فرمانی زراو چیە؟
فرمانی زراو بریتیە لە کۆکردنەوەی زەرداو کە لەلایەن جگەرەوە دەردەدرێ وە خەستکردنەوەی پاشان لەکاتی نان خواردندا زەرداو دەردەدرێتە ریخۆڵە باریکە بۆ یارمەتیدانی کۆئەندامی هەرس, زەرداو چەوری دەتوێنێتەوە.
هۆکارەکانی دروستبوونی بەردی زراو چین؟
تا استا هۆکارە سەرەکیەکەی نەزانراوە بەڵام کۆمەڵێ هۆکارە مەترسی هەن کە وا دەکا بەردی زراو دروست ببێ:
*ئەو کەسانەی کۆلیسترۆڵیان بەرزە
* ئەو کەسانەی قەڵەون و کێشیان زۆرە
* ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە
*ئەو کەسانەی کێشەکان و نەخۆشی جگەریان هەیە
*لەو کەسانەی کە مێژووی خێزانەکەیان بەردی زراو هەیە
* ئەو کەسانەی کە کێشیان لەناکاو و بە ماوەیەکی کەم دادەبەزێنن
* ئافرەتی دووگیان
* تەمەن ( دوای ٤٠ ساڵی)
ئایا مرۆڤ بێ زراو دەژی؟!
بەڵێ مرۆڤ بێ زراو دەژی بەڵام ئەو کەسانەی زراویان نیە دەبێ پارێزگاری لە خواردنی پڕ چەوری بکەن چونکە فرمانی سەرەکی زراو بریتیە لە توانەوەی چەوری لەڕێی ئەو زەرداوەی دەری دەدا, بۆیە ئەو کەسانەی زراویان نیە مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاتر وەک لەوانەی زراویان نیە!
چارەسەی بەردی زراو بەدەرمان هەیە؟
دەرمانێک هەیە تایبەت بە بەردی زراو بەڵام زۆر کاریگەر نیە و دەبێ بۆ ماوەی نزیکی ٦ مانگ بەکاری بێنی وە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی بەردەکەش هەیە بۆیە تاکە چارەسەر لابردنی زراوە بە عەمەلیات!!