فرمێسکی دەستکرد - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 16 يناير 2019

فرمێسکی دەستکرد

قەترەی (فرمێسکی دەستکرد) بۆ هەموو کەسێک پێویستە

وشکبوونەوەی چاو یەکێکە لەو گرفتانەی چاو کە لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی توشی ئەبن، بەهۆیەوە فرمێسکی چاو بەشی تەڕکردن و بە تەندروستی هێشتنەوەی چاوەکان ناکات، باشترە قەترەی فرمێسک بەکاربهێنرێت لەم کاتانەدا: 
٭ هەرشەوێک درەنگ خەوتی بەکاری بهێنە
٭ هەرکات زۆر تەماشای شاشەی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکەت کرد بەکاری بهێنە.
٭ هەرکات لە حەمام هاتیتە دەرەوە بەکاری بهێنە
٭ هەرکات لە سەفرە و سەیران گەڕایتەوە بەکاری بهێنە
٭ هەرکات بۆ ماوەیەکی زۆر شۆفێریت کرد بەکاری بهێنە
٭ هەرکات تەپوتۆز و گەرما هەبوو بەکاری بهێنە
٭ هەرکات چاوت سووربوەوە یان کزایەوە بەکاری بهێنە
٭ هەرکات هەستت بە قورسی چاوەکانت کرد بەکاری بهێنە
٭ ئەگەر هیچ گرفتێکیشت نەبوو ئەتوانی بەکاری بهێنیت بۆ ڕوونکردنەوەی چاوەکانت.

دکتۆر ماکۆک محمد
پزیشکی نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی چاو