کۆبونەوەی ئاو لە سیەکان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 1 فبراير 2019

کۆبونەوەی ئاو لە سیەکان

کۆبوونەوەی ئاو لەسییەکان
Pulmonary edema

حاڵەتێکە ئەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاو لەسییەکان و لەشێوەی تورەکەی پڕ  ئاوی لێ دێت و  هەناسەدان قورس ئەکات

بەزۆری ئەو کەسانەی توشی ئەم حاڵەتە ئەبن کێشەی دڵ یان هەیە لە هەمان کات دا ئەگونجێ بەچەندین هۆی کەوە ڕووبدات وەکو نەخۆشییەکانی سی یان زیان بەدیواری سنگ یان ژەهراوی بوون بەدەرمان یان بەهوی وەرزشی قورسەوە

بەزۆری ئەم نەخۆشییە لەناکاودا ڕوو ئەدات و پێویستە بەخێرای چارەسەر بکرێت و جۆری چارەسەرەکەش پشت ئەبەستێ بەهۆکارەکەی و ئەوەی لەهەمووی گرنگترە پێویستە گرنگی بەتەنگەنەفەسییەکەی بدەین و ئۆکجینی پێ بدەین

نیشانەکانی

هەناسەتەنگێ و بوونی خیزە لەهەناسەدا
قەلەقی و نەمانی ئیسراحەت
کۆکە و بەڵغەم
ئازاری سنگ و لەناکاودا زیادبوونی لێدانی دڵ
ڕەنگە لەکاتی نان خواردن زیاتر تەنگەنەفەس بێت
ئاوسان لەقاچەکانی ڕوو ئەدات
بێ تاقەت ئەبێت و کێشی دا ئەبەزێ

هۆکارەکانی
بەشێوەیەکی ئاسای alveoli ەکان تورەگەی بجوکی هەیە کە بۆئۆکسجین وەرگرتن و دانەوەی دووانەئۆکسیدی کاربۆن بەکاری ئەێنێت بەڵام لەم حاڵەتەدا لەجیاتی ئۆکسین ئاو fluid ی تێدایە  هەر بۆیە ئەیوەندی هەیە لەنێوان ئەم حاڵەتە و؛نەخۆشی دڵ دا چونکە وەک ئەزانین دڵ خوێنی کەم ئۆکسجین ئەنێرێت بۆ سییەکان و لەوێوە خوێنی تێر ئۆکسجین وەر ئەگرێت ولەوێوە بۆ هەموو لەش بڵاو بێتەوە بەڵام کاتێک کێشە لە سییەکان دا هەبێت؛ناتوانێت ئۆکسجینی پێویست بنێرێت بۆ دڵ

ئەتوانین بڵێین دوو هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ کۆبوونەوە ئاو لەسییەکان
یەکەم:  پەیوەندی هەیە بەو کێشانەی لە دڵ دا ڕو ئەدات
دووەم پەیوەندی بەدڵەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بەکێشەکانی؛کەوە وەک سییەکان و زیان بەرکەوتن بەسنگ و ژەهراوی بوون بەدەرمان و چەند  کێشەیەکی کەوە ڕوو ئەدات

زیانەکانی کۆبوونەوەی ئاو لەسییەکان:

زیادبوونی پەستانی خوێن
ئاوسانی قاچ
کۆبوونەوەی ئاو لەسییەکان
ئاوسانی جگەر

دەستنیشان کردن
physical exam, 
chest X-ray.
Pulse oximetry.
Blood tests
Electrocardiogram (ECG
Echocardiogram
Pulmonary artery catheterization
Cardiac catheterization.

#Omed