میتابۆلیک سیندرۆم - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 3 فبراير 2019

میتابۆلیک سیندرۆم

کۆنیشانەی سازوچوویی (مێتابۆلیک)  Metabolic syndrome

بریتیە لەکۆمەڵێک ھۆکاری مەترسیدار کە بەیەکەوە لە یەک نەخۆشدا ئەگەری توشبوون بە ھەندێک نەخۆشی زیاد دەکات لەو ھۆکارانە ؛ شەکرەی سەرەتایی ، قەڵەوی بەتایبەت ھی ورگ ، بەرزە پەستانی خوێن ، بەرزی چەوریەکانی خوێن .بە گوێرەی ئاماری ٢٠١٥ لە ئەمەریکا بە نیزیکەیی ٣٤٪‏ کەسانی پێگەشتوو گیرۆدەی ئەم گرفتەن ، ئاشکرا نیە کە تەنھا ھۆکارێک ھەمان مەترسی ھەیە یان نا.

 ئەو نەخۆشیانەی کە ئەگەری توشبوونیان زیاد دەکات :
—————
*شەکرەی جۆری دوو type 2 DM بە ڕێژەی پێنج ھێندە بە بەراورد بە کەسێکی ئاسایی .
*نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن CVD بە ڕێژەی دوو ھێندە .
*سەکتەی مێشک
*نەخۆشی بۆریەکانی خوێنی پەلەکان PVD
*چەوری سەرجگەر
*کێشەی وەچە خستنەوە.
----------------
کەسەکە پێویستە ٣ یان لەم ٥ خاڵەی تێدا بێت :

١- ئەستووری کەمەر بۆ پیاوان زیاتر لە ٤٠ ئینج (١٠٢ سم) و بۆ ژنان ٣٥ ئینج (٨٩ سم).

٢- چەوری سیانی لەسەر برسیەتی Fasting TG :
زیاتر لە ١٥٠ ملگم\ دسلتر یاخود چارەسەر بەکار بھێنێت بۆ ئەو مەبەستە.

٣-چەوری کۆڵستڕۆڵی سودبەخش HDL :
کەمتر لە ٤٠ ملگم\دسلتر بۆ پیاوان وژنان کەمتر لە ٥٠ ملگم\دسلتر.

٤- پەستانی خوێن : زیاتر لە ١٣٠\ ٨٥ ملمتر جیوە یاخود چارەسەر بەکار بھێنێت بۆ ئەو مەبەستە.

٥- شەکرەی سەر برسیەتی : زیاتر لە ١٠٠ ملگم \ دسلتر یاخود عیلاجی شەکرە بەکاربھێنێت .

لەسەر بنەمای ئەم ھۆکارانە مەترسی ١٠ ساڵی داھاتووی نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێنی بۆ نەخۆشەکە حساب دەکرێت بە ھاوکێشەی تایبەتمەند لەو بوارەدا ( فرامینگ ھام ).
پاشان لەسەر دەرەنجامەکەی بڕیار لەسەر جۆری چارەسەر و گۆڕینی شێوازی ژیانی کەسەکە دەدرێت بۆ ڕێگە گرتن یاخود لانی کەم دواخستنی توشبوون بە ھەردوو نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو و نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن.  
لەگەڵ ڕێنمایی پێویست بۆ چاوەدێری کردنی نەخۆشەکە ھەموو ١- ٣ ساڵێک و پێویستی پێوانی کەمەر و پەستانی خوێن و شەکرە و چەوری لەسەر برسیەتی .
*********************************
د.هەرێم کریم احمد 
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە
٠٧٥٠١٩٢١٢٢٤