#نیشانەکانی #کەمی_ڤیتامینD لە لەشدا..
ئایا سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە لەچیەوەیە ؟
ڤیتامین D یەکێکە لە باشترین و پێویسترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندروستیەوە، ڕەنگە ئاسایی بێت بەلاتەوە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D پشت گوێ بخەیت، بەڵام ناسینەوەی ئەم نیشانانەش گرنگن.
ئەم #نیشانانەی خوارەوە مانایی وایە لەشی تۆ پێویستی بە ڤیتامین D زیاتر هەیە و کەمی ئەم ڤیتامینە گرنگەت هەیە:
1- #لاوازی_ماسولکەکان : ئەگەر هەستت بە شەکەتی گشتی و لاوازی ماسولکەکان کرد، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت تا پشکنینت بۆ بکات.
2- #ئازاری_ئێسکەکان : دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر و بەربوومە شیرەمەنییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی کەمی ڤیتامین D ، ئەمەش دواجار دەبێتە هۆی ئازاری ئێسکەکان.
ڕەنگە سەخت بێت ئەمە لە ئازاری ماسولکە یان جومگەکان جیابکرێتەوە، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگای شیکارییەوە(فحص) دەستنیشان بکرێت .
3- #کێشەی_بەردەوامی #کۆئەندامی_هەناسەدان : لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ڤیتامین D رەنگە یارمەتیدەربێت لەدژی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان بەتایبەتی لە منداڵاندا، ئەگەر منداڵەکەش کێشەی تەنگەنەفەسی هەبێت ئەوا ڕەنگە کەمی ڤیتامین D هۆکار بێت.
4- #ئارەقکردنەوەی_سەر : ساڵانێک لەمەوبەر پزیشکەکان پرسیاریان لە دایکەکان دەکرد کە ئایا سەری منداڵە ساواکانیان زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی ئارەقدەکاتەوە.
ڕەنگە ئەو حاڵەتە نیشانەیەکی سەرەتایی کەمی ڤیتامین D بێت، ئەگەر تۆ شیری خۆت بە منداڵەکەت دەدەیت واباشترە زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین.
5- #خەمۆکی
6- #هەوکردنی_درێژخایەن
7- #نەخۆشییەکان_دڵ
8- #نەخۆشی_سەدەفی
9- #ئازاری_درێژخایەن
10- #شەکەتی
11- #بەرزی_فشاری_خوێن
12- #تێکچوونی_میزاج
13- #نەخۆشی_درێژخایەنی #گورچیلە
14- #کەم_هێزی
15-دوای سەرووی 50 ساڵی چەندین گۆڕانکاری هەن کە جەستەت کەمی ڤیتامین D هەبێت، چونکە جەستەت بەهۆی تەمەنتەوە ناتوانێت بەشی پێویست لەم ڤیتامینە بەرهەمبهێنێت، بۆیە پێویستە هەمیشە دڵنیابیتەوە کە بڕی پێویست لەم ڤیتامینە لە سەرچاوەکانی دیکەوە دەستدەکەوێت.
#سەرچاوەکانی ڤیتامین دی کامانەن::
#تیشکی_خۆر سەرچاوەیەکی سروشتی باشە بۆ ئەوەی جەستەت ڤیتامین دی دروست بکات.
#ماسی بەتایبەتی ماسی سەلەمون
#شیر و #ماست و #پەنیر، #شەربەتی_پرتەقاڵ، هەندێک جۆری #قارچک وەکو قارچکی سپی.
#زەردێنەی_هێلکەو #جگەر و #سنگی_مریشک.