جگەر
- جگەر ئەو ئەندامەی جەستەیە کە ئەو خوێنە دەپاڵێوێت کە لە ریخۆلەکانمانەوە دێت و خواردن و دەرمانی تێدایە و خوینەکە پاک دەکاتەوە پێش ئەوەی بە جەستەدا بڵاو بێتەوە.
بە شێوەیەکی سەرەکی ژەهری پێکهاتە کیمیاوییەکان لادەبات و ئەو داودەرمانانەی دەیانخۆین زۆربەی لە رێگەی جگەرەوە لە لەشدا دەردەچن و کاراییان نامێنێ.
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە جگەر بریتین لە:
_خواردنەوە کحولیەکان
_ڤایرۆسی جگەر
_بەردی زراو کە ببێتە هۆی گیرانی ئەو زراوەی لە جگەرەوە دێت
_چەندین هۆکاری تر
ئەو نیشانانەی دەردەکەون لە کاتێکدا جگەر زیانی پێ دەگات کامانەن؟
١. ئازاری ناوسک
٢. زەرد هەڵگەڕانی چاو و پێست
٣. هەڵاوسانی قاچ
٤. دڵ تێکەڵهاتن
٥. تۆخ هەڵگەڕانی ڕەنگی میز