کاریگەریەکانی نەشتەرگەری بە نیووبەنج .
د.دیار محێدین:پسپۆڕی بێهۆشکاری
بەنج کردن بریتى یە لە کردارى خەواندن و هەست نەکردن بە ئازار لەگەڵ خاوبوونەوەى ماسولکوکانى لەش، بەشێوەیەکى گشتى دووجۆر بەنجمان هەیە" بەنجى گشتى و بەنجى نیوە"،بەنجى گشتى بریتى یە لە خەواندنى نەخۆش، بەنجى نیوە بەشێکى لەشى نەخۆشەکە بەنج دەکرێت واتە لە ناوکى بۆ خوارەوە.
تەندروستى پێشمەرگە:
ئایا تەمەن پەیوەندى بە جۆرى بەنجەوە هەیە؟
د.دیار محێدین:
نیو بەنج زیاتر لە دواى تەمەنى (15-16) ساڵى یەوە دەکرێت، نیو بەنج زیاتر بۆ نەخۆشێک دەکرێت کە تەمەنى گەورە بێت و بۆ منداڵ گونجاو نییە، چونکە منداڵ رێگە بە ئەنجامدانى نەشتەرگەریک ندات کە بەشێوەى نیو بەنج بێت. لەکاتى نیو بەنجدا پێویستە نەخۆش دابنیشێت و پشتى بنوشتێتەوە و نەجوڵێت بۆ ئەنجامدانى نیو بەنج کە بە شێوەى دەرزى دەدرێت لە پشتى نەخۆش.
تەندروستى پێشمەرگە:
ئەو نەشتەرگەر یانە کامانەن کەبە نیوبەنج دەکرێت؟
د.دیار محێدین:
هەر نەشتەرگەری یەک لە ناوک بۆ خوارەوە بێت، دەتوانرێت بە نیوبەنج بکرێت،وەک نەشتەرگەرى منداڵبوون و نەشتەرگەرى گۆڕینى تۆپى ئەژنۆ.....هتد.
تەندروستى پێشمەرگە:
دکتۆ مەترسیەکانى نیوبەنج چین لەسەر نەخۆش؟
د.دیار محێدین:
هەر دوو جۆرى بەنجەکان مەترسى هەیە لە سەر نەخۆش، یەکێک لە مەترسیەکانى نیو بەنج ئەوەیە کە لەکاتى جوڵانى نەخۆشەکەدا لەوانەیە دەرزى یەکە لەپشتى دا بشکێت گەرچى ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە، چونکە ئەو دەرزى یانە بە جۆرێک دروست نەکراوە کە بەئاسانى بشکێت،لەگەڵ ئەمەشدا ئەم حاڵتە ڕووى داوە بەڵام زۆر دەگمەنە. هەندێک جار لەوانەیە بەشێکى ئەو بەنجە سەربکەوێت بەناو دڕکە پەتک دا ئەمەش دەبێتە هۆى دڵ تێکهەڵاتن و دڵ خاوبوونەوەى نەخۆشەکە، یان زۆر جار تەنگەنەفەسى بۆ نەخۆش دروست دەکات، نیوبەنج زۆر جار دەبێتە هۆى ئیلتیهاباتى پەردەى مێشک (ێحایا) . ئەوەش ڕەنگە هۆکارى ئەوەبێت دەرزى یەکە بەباشى تعقیم نەکرابێت، یان ڕەنگەدەستکێشەکان تعقییم نەبن، یان پشتى نەخۆشەکەباش تعقیم نەکرابێت، لەو حاڵتانەدا رەنگە میکرۆبێک بچێتە ناو دڕکە پەتکەوە و ببێتە هۆى ئیلتیهابى پەردەى ناو مێشک.
تەندروستى پێشمەرگە:
ئایا ئەم نیوبەنجە لە هەردوو ڕگەزدا هەمان مەترسى هەیە؟
د.دیار محێدین:
بەڵى هەمان مەترسى هەیە لەسەر هەردوو رەِگەز، بەڵام ڕەنگە جیاوازى هەبێت لە نەخۆشێکەوە بو َنەخۆشێکى تر،ئەو نەخۆشانەى کە قەڵەون یان ماسولکەکانیان گەورەترە مەترسی زیاتریان هەیە.
تەندروستى پێشمەرگە:
زۆر جار نەخۆش کەنەشتەرگەرى بۆئەنجام دەدرێت بە نیوبەنج تووشى ژانە سەر دەبێت هۆکارى ئەمە چییە؟
د.دیار محێدین:
بەڵێ، باوترین کێشەیە کە زۆربەى نەخۆش لە دواى نەشتەرگەرى بەدەستى یەوە دەناڵێنێ، ژانە سەرى دواى نەشتەرگەریە، گەرچى ئێستا ئەم حاڵەتە کەمتر روو دەدات، بەڵام هێشتا هەندێک نەخۆش توشى ژانەسەر دەبن لە دواى نەشتەرگەرى بە نیو بەنج. یەکێک لە هۆکارەکان بریتیە لە جۆرى ئەو دەرزی یە کە پى َ ى دەوترێ) (Spinal needl ، هەتا دەرزى یەکە بچوکتر بێت لێچوونى شلە لە پەردەکە کە متر دەبێت، هۆکارێکى تر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەردەیەى کە لەناو مێشک دا هەیە، کە ئەو پەردەیە بە هۆى شلەى ناو مێشک و دڕکە پەتکەوە وەستاوە و جێگەى خۆى گرتووە ، کاتێک ئەو دەرزى نیو بەنجە دەکرێت بەناو پەردەکەدالە ڕێگەى پشتەوە پەردەکە کون ئەبێت و شلەى ناە پەردەکە دێتە دەرەوە و پەردەى ناو مێشک دائەبەزێت ئەو پەردە دابەزینە هۆکارى ئازارەکەیە. هەر لەبەر ئەوە کاتێک نەخۆش دادەنیشێت یان هەڵئدەستێتە سەر پێ پەردەکەى ناو مێشکى دادەبەزێت، بەڵام لە کاتى ڕاکشان دا ئەو پەردەیە دەچێتەوە جێگەى خۆى بەمەش ئازارەکەى نامێنت یان کەم دەبێتەوە.
تەندروستى پێشمەرگە:
ئایا ئەم ژانەسەرە پەیوەندى بە تەمەنى نەخۆشەکەوە هەیە؟
د.دیار محێدین:
لەگەنجدا زیاتر ڕوئەدات بە بەراورد لەگەڵ بەساڵاچوویەکدا، چونکە لە بەساڵاچوودا بەپێ ى تەمەن ئەندامەکان لەش بەرەو ڕەق بوون دەچێت و پەردەکانى ناو مێشک ِڕەق بوون، ئەگەر شلەکەى کەم بێتەوە ئەوپەردەیە دانابەزێت و ژانەسەر دروست ناکات لە بەر ئەو هۆکارەیە ئەو حاڵەتە لە گەنجێکدا زیاتر ڕودەدات وەک لە بەساڵاچوویەکدا.
تەندروستى پێشمەرگە:
ژانەسەرى دواى نیو بەنج ئەگەرى هەیە ببێتە نەخۆشیەکى درێژخایەن؟
د.دیار محێدین:
ئەگەر جۆرى ئەو دەرزى یەى کە بەکاردەهێنرێت لە نەشتەرگەرى یەکەدا گەورە بێت بەمەش کونى پەردەکە گەورەتر دەبێت و زیاتر شلە دەڕوات لە پەردەکەو بەمەش سەر ئێشەکە ماوەیەکى زیاتر دەخایەنێت، ماوەیەکى زۆرە ئەم حاڵەتە هیچ رووى نەداوە.
تەندروستى پێشمەرگە:
بۆماوەى چەند کاتژمێر دەتوانرێت نەشتەرگەرى بە رێگەى نیوبەنج بەردەوام بێت؟
د.دیار محێدین:
بەشێوەیەکى گشتى ئەگەر بڕى تەواو لە دەرمانى نیو بەنج بکرێتە دڕکە پەتکەوە بۆماوەى (3-4) کاتژمێر بەپێ ى جۆرى دەرمانەکە کار دەکات. لە نیو بەنج دا نەخۆشەکە هەست بە ئازار ناکات و ناتوانێت قاچەکانى بجوڵێنێت، دواى 4 کاتژمێر هەست کردن و جوڵە دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆش.
تەندروستى پێشمەرگە:
چارەسەر چى یە بۆ حاڵەتى ژانە سەرە نەخۆش دواى نەشتەرگەرى؟
د.دیار محێدین:
ئەم حاڵەتە چارەسەرەکەى ئاسانە نەخۆش دەتوانێت بۆماوەى چەند ڕۆژێک هەندێک دەرمانى ئازار شکێن بەکار بهێنێت، وەنەخۆش هەوڵ بدات زیاتر ڕاکشێت و لەکاتى پاڵکەوتن دا قاچەکانى بجوڵێنێت، بۆ ئەوەى نەبێتە هۆى خوێن مەین لە قاچەکانى دا. ئەم حاڵتە ماوەى هەفتەیەک بۆ 10 ڕۆژ دەخایەنێت، دواى چەند ڕۆژێک شلەمەنیەکە دروست دەبێتەوە، پێویست ناکات نەخۆش سەردانى دکتۆر بکاتەوە وە ئەم حاڵتە ئێستا کەمترە بە بەراورد لەگەڵ پێشتردا، لەبەرئەوەى پێشتر یەک جۆر دەرزى بەکاردەهێنرا، بەڵام ئێستا لەبەرئەوەى چەند جۆرێک لە دەرزى هەیە، هەتا دەمى ئەو دەرزى یەى کەبەکار دەهێنرێت لە نەشتەرگەر یەکدا باریکتر بێت لێچوونى شلەکە کەمتر دەبێت.
تەندروستى پێشمەرگە:
لەو نەشتەرگەرى یانەى کە دەتوانرێت بە بەنجى گشتى و بە نیو بەنج ئەنجام بدرێت کامیان مەترسى لەسەر نەخۆش کەمترە؟
د.دیار محێدین:
هەردوو جۆرەکەى بەنج بە پێ ى ئەو دەرمانانەى کە بەکاردێن و بەپێ ى وەزعى نەخۆشەکە مەترسى هەیە. ئێمە زیاتر مەترسى نەشتەرگەرى لەنیو بەنج و بەنجى گشتى کۆناکەینەوە، زیاتر لە جۆرى نەشتەرگەرى یەکەدایە لەگەڵ تەمەنى نەخۆشەکە، هەتا تەمەنى نەخۆشەکە گەورە تربێت مەترسى نەشتەرگرىیەکە زیاتر دەبێت، وەجۆرى نەشتەرگەرى یەکە ، نەشتەرگەرى هەیە 6 کاتژمێر ئەخایەنێت بەڵام نەشتەرگەرى هەیە ماوەى 15-30ل دەقە دەخایەنێت، وە نەخۆش پێشتر چ جۆرە نەحۆشى یەکى هەیە. نەخۆش هەیە تەمەنى 70 ساڵە و بەڵام هیچ جۆرە نەخۆشى یەکى درێژخایەنى نییە وەک شەکرە و زەخت و نە خۆشیەکانى دڵ و گورچیلە بەمەش مەترسى بەنجەکە کەمترە لەسەرى وەک لە نەخۆشێک کە خۆى پێشتر نەخۆشى درێژخایەنى هەیە. لەگەنجدا ئەم نەخۆشیە درێخایەنانە کەمترە لەبەرئەوە مەترسى بەنج لەسەرى کەمترە. پێویستە هەموو نەخۆشێک پێش ئەنجامدانى نەشتەرگەریەکە بە بەنجى نیوە بێت یان بەنجى گشتى بیان کات.
تەندروستى پێشمەرگە:
ئایا نەخۆش تووشى ئازارى پشت دەبێت دواى نەشتەرگەرى بە نیو بەنج؟
د.دیار محێدین:
چونکە نیو بەنج لە ڕێگەى پشتەوە دەکرێت خەڵک واتێدەگات کە تووشى ئازارى فەقەرات دەبێت، بەڵام نیو بەنج هیچ پەیوەندى بە فەقەراتەوە نییە. فەقەرات شتێکە کە پەیوەندى بە کەوتنى دیسکەکان و بڕبڕەکان بەسەریەکدا ئەکەون و دیسکەکان تەنک دەبێت. بەڵام وەک چۆن دەرزى یەک ئەچێت بە شوێنێکى لەشدا پاش چەند ڕۆژێک ئەو شوێتە هەر ئازارى دەبێت . یان نەخۆشێک دەرزى بۆ دەکرێت شوێنى ئەو دەرزى یە هەر ئازارى دەبێت. ئەگەر نەخۆش زەعیف بێت بە جوانى بڕبڕەکانى پشتى دەرئەکەوێت، بەڵام لەکەسێکى قەڵودا کاتێک پشتى ئەنوشتێتەوە دەرزى بەنجەکەى بۆ دەکرێت لە بەرئەوەى فەقەرەکانى بەجوانى دەرناکەوێت لەوانەیە دەرزى یەکە بەر ئێسقانى بکەوێت ، ئەمەش بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک ئازار دروست دەکات و ئەو ئازارەش کاتى یە و نامێنێت.