سه‌رگێژخواردن:
سه‌رگێژخواردن حاڵه‌تێكی باوه كه كه‌سه‌كه هه‌ست ده‌كات ئه‌خولێته‌وه یان شته‌كانی ده‌وروبه‌ری به ده‌وریا ئه‌خولێنه‌وه كه له ڕاستیا هه‌م خۆی هه‌م شته‌كانیش جێگیر و وه‌ستاون، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رگێژخواردن حاڵه‌تێكی هه‌ستكردن به ناوهاوسه‌نگیه..
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له گوێچكه دروست ده‌بن و ده‌بنه هۆی سه‌رگێژخواردن زۆرن،وه‌كو:
سه‌رگێژخواردنی به‌ین به‌ینی بێ وه‌ی Benign paroxysmal positional vertigo باوترین هۆكاری سه‌رگێژخواردنه و بێ مه‌ترسیترینیشیانه، كه به‌هۆی تێكچوون و خه‌له‌ل له پێكهاته نیمچه بازنه‌ییه‌كانی ناو گوێچكه دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی هه‌وكردنی گوێچكه‌ی ناوه‌وه یان به‌هۆی زه‌بر گه‌یاندن به سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ گوێچكه.. له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌خۆشه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌ر جووڵاندنه‌وه‌یه‌ك یان له‌كاتی له‌پڕ هه‌ڵسان تووشی سه‌رگێژخواردن و جووڵانه‌وه‌ی چاوی لا ئیرادی ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك.. ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له كه‌سانی به‌ساڵاچوو هه‌یه و زۆربه‌ی جار سه‌ربه‌خۆ یان به چاره‌سه‌رێكی ساده چاك ئه‌بێته‌وه..
نه‌خۆشیه‌كی تری گوێچكه كه ده‌بێته هۆی سه‌رگێژخواردن نه‌خۆشی مینییره.
هه‌وكردنی كه‌ناڵ و بۆشاییه‌كانی ناو گوێچكه‌ش،كه پێی ده‌وترێ Labyrinthitis له‌وانه‌یه ببێته هۆی سه‌رگێژخواردن..
هه‌وكردنی به‌كتریایی یان ڤایرۆسی درێژخایه‌نی گوێچكه‌ی ناوه‌وه هۆكارێكی تری ئه‌م حاڵه‌ته‌یه..
هه‌وكردن یان شێرپه‌نجه‌ی ئه‌و ده‌ماره هه‌ستانه‌ی كه په‌یامه‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ مێشك بۆ نموونه ده‌ماری ژماره 8 له‌وانه‌یه بێته هۆی سه‌رگێژخواردن..
نه‌خۆشیه‌كانی مێشكیش هۆكاری ترن بۆ سه‌رگێژخواردن وه‌كو سه‌رشكان و شه‌قیقه و رەق بوونی دەمارەكان و خوێنبه‌ربوونی بنكه‌ی مێشك و جه‌ڵته‌ی مێشك و پاركینسۆن و شێرپه‌نجه‌كانی مێشك له‌وانه‌یه ببنه هۆی سه‌رگێژخواردن..
هه‌ندێ نه‌خۆشی گشتی جه‌سته و ده‌روون له‌وانه‌یه یه‌كێك له ناڕه‌حه‌تیه‌كه‌یان سه‌رگێژخواردن بێت وه‌كو دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و دابه‌زینی شه‌كری خوێن وكه‌مخوێنی و هه‌وكردن و هه‌ندێ نه‌خۆشی ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ و دڵه‌ڕاوكێی سه‌خت،ئه‌مه جگه له كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌ندێ داووده‌رمان..
هه‌ندێ كه‌س تووشی سه‌رگێژخواردنی فسیۆلۆژی ده‌بن له‌كاتی یان دوای سواربوونی سیاره و فڕۆكه و به‌له‌م ،به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زۆر سه‌یری شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان بكه‌ن و دووری و نزیكی شته‌كان له چاو و له مێشك تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان ده‌كات.. خه‌ڵكیش هه‌یه له‌كاتی سه‌یركردنی خواره‌وه له‌سه‌ر به‌زراییه‌كی زۆر ئه‌م ناڕه‌حه‌تیه‌یان بۆ دێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ش،هێشتا هه‌ندێ حاڵه‌تی سه‌رگێژخواردن هه‌یه كه به نادیاری و بێ دۆزینه‌وه‌ی هۆكارێكی تابیه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێ..
لەگەڵ سەگەرگیێژخواردن هەندیێ نارەحەتى تریش لەوانەیە ڕووبدات وەكو هیێڵنج و ڕشانەوە و سەریەشە و كەوتن و بیێهۆشی
هه‌رچه‌نده زۆر له هۆكاره‌كانی سه‌رگێژخواردن جێی مه‌ترسی نیه،به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری سه‌رگێژخواردن پێویسته لای پزیشكی پسپۆر بێت.. پزیشك دوای پرسیاركردن له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تی و سروشتی حاڵه‌ته‌كه،له‌وانه‌یه پێوانی نیشانه زینده‌گیه‌كانی وه‌كو فشاری خوێن و لێدانی دڵ بكات، پاشان دوور نیه پشكنینی تری گشتی بۆ بكات وه‌كو پشكنینه تاقیگه‌یی و تیشكیه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه سه‌ره‌كیه‌كه.
چاره‌سه‌ركردنی سه‌رگێژخواردن له‌سه‌ر هۆكار و نه‌خۆشیه سه‌ره‌كیه‌كه ده‌وه‌ستێ،بۆ نموونه بۆ هه‌وكردنی گوێچكه چاره‌سه‌ری دژی هه‌وكردن به‌كاردێت،بۆ حاڵه‌تی دابه‌زینی فشاری خوێن له‌وانه‌یه پێویستی به مغزی بێت،بۆ شێرپه‌نجه‌ی مێشك له‌وانه‌یه پیویستی بە نەشتەرگەرى بیێت..
ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی نه‌دۆزرایه‌وە جگه له پشوودان،هه‌ندێ ده‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رگێژخواردن به‌كاردیێ بەشیێوەى حەب یان دەرزى.
جاری وا هه‌یه هه‌ندێ ئامۆژگاری تایبه‌ت ده‌درێت به نه‌خۆشه‌كه كه سه‌ری له‌پڕ نه‌جوڵێنێته‌وه و له‌پڕ هه‌ڵنه‌ستێ، وه هه‌ندێ ڕاهێنانی فیرَ ده‌كرێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رگێژخواردنه‌كه..
))به ئومێدی له‌شساغی بۆ هه‌مووتان((