هەویری دان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 5 مايو 2018

هەویری دان

گرنگە بڕی ئەو فلۆرایدە بزانین کە لەناو پێکهاتەی هەویری ددان هەیە بۆ ئەوەی جۆرێکی باش هەڵبژێرین..
- بۆ کەسێکی پێگەشتوو (Adult) دەبێت ئەو جۆرەی بەکاری دێنێت بڕی فلۆراید تێیدا بەلایەنی کەمەوە (1350 ppm) بێت .
هەر بۆ زانیاری بەڕێزتان کورتکراوەی ppm ئاماژەیە بۆ (Parts Per Million).

- بۆ منداڵ لە هەر تەمەنێک لە سەروو حەوت ساڵ بێت پێویست بە هەویری ددانی تایبەت ناکات ، وە ڕێژەی فلۆراید تێیدا (1350 - 1500 ppm) بێت.
- بۆ منداڵی تەمەن شەش ساڵان و کەمتر ، لەبەرئەوەی ددانیان زۆر پیس نابێت ئەوا دەتوانین جۆرێکی بۆ هەڵبژێرین کە هێز و چڕیەکەی کەمتر بێت ، بەڵام وا باشترە  بەلایەنی کەمەوە 1000 ppm  فلۆرایدی تێدا بێت..
- بۆ تەمەنی خوار سێ ساڵان دەبێت بڕێکی زۆر کەم هەویری ددان بۆ منداڵ بەکاربهێنرێت، لە تەمەنی 3 - 6 ساڵی بە قەدەر ناوکی سێوێک یان دڵۆپێک هەویری ددان بکرێتە سەر فڵچەکە، وە هەتا بتوانیت مەهێڵە منداڵەکە قووتی بدات...