ڕیشاڵە خۆراکیەکان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 13 مايو 2018

ڕیشاڵە خۆراکیەکان

زانیاری دەربارەی ڕیشاڵە خۆراکییەکان‌‌

   ڕیشاڵەخۆراکییەکان(Dietary fiber)پێکهاتەیەکی گرنگی خۆراکن ، پێکهاتەی کیمیاوییان بریتیە لەشەکری ئاڵۆزکەهەرس نابێت لەدەم وگەدە ودەگاتەڕیخۆڵەکان بەبێ هەرس بوون ڕیشاڵەخۆراکییەکان دووجۆریان هەیە 
-تواوەلەئاوداوەکوسێو و سێوی ژێرزەوی.
ـ نەتواوە وەکو لەسەوزەکانداهەیە.
هەروەها پێویستە پیاوان (۲٥ـ۳۰) غم ئافرەتان (۲۰ـ۲٥)غم ڕیشاڵەخۆراکییەکان بخۆن ڕۆژانە. 

             هەندێک لە سوودەکانی ڕیشاڵەخۆراکییەکان

ـــــ نەخۆشی کۆڵۆن(colon disease )
ڕیشاڵەخۆراکییەکان توانای هەڵگرتنی ئاویان هەیەکاتێک کەبەکۆئەندامی هەرس دا تێپەڕدەبن بەمەش قەبارەی خواردنەکە زیاددەبێت وپەستان لەسەرکۆڵۆن کەم دەکاتەوە وەکێشەی قەبزیش کەم دەکاتەوە وەهەروەهامەترسی شێرپەنجەی کۆڵۆن( colon cancer) کەم دەکاتەوە.

ـــــ کەم کردنەوەی نەخۆیەکانی دڵ(coronary heart disease).ڕیشاڵەخۆراکییەکان توانای کەمکردنەوەی کۆڵسڕۆڵیان هەیە بەمەش لە مەترسیەکانی نەخۆشییەکانی دڵ وخوێنبەرەکان دەمان پارێزت.

ــــــ کەمکردنەوەی نەخۆشی شەکرە (diabetic disease)
ڕیشاڵەخۆراکییەکان توانای ڕێکخستنی شەکریان هەیەلەخوێندا بۆیەیارمەتی دەرێکی گرنگن بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشی شەکرە.
ــــــ  پەستانی خوێن(blood pressure)
لێکۆینەوەکان دەریان خستوە کەخواردنی ڕیشاڵەخۆراکییەکان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک توانای کەم کردنەوەی  مەترسیەکانی پەستانی خوێنیان هەیە.

ـــــ کێش دابەزاندن (weight loss)
توانای بەخشینی هەستی تێربونیان هەیە بۆماوەیەکی درێژ کەوادەکات کەسەکەخواردنی زیاتر نەخوات هەست بەتێربوون بکات.

ــــــ ترشاندنی کۆڵۆن(colon fermentation)
ڕیشاڵەخۆراکییەکان کەدەگاتە ڕیخۆڵە ئەستورە لەلایەن بەکتریای سوودبەخشەوەهەرس دەبێت و کۆمەڵێک ترشی سوودبەخش بەرهەم دێنێت کەپێویستەبۆپاراستنی کۆڵۆن وەپاراستنی لەهەوکردن بەهۆی بەکتریای زیان بەخشەوە