لینجە مادەی ناو میز چییە؟
سوودەکانی چین؟ زیانەکانی چین؟
وەڵام.👇
لینجە مادەی میز، ڕەنگە ئەم بابەتە لای خوێنەران سەیربێت چۆن میز لینجە مادەی تێدایە ، میز جگەلەوەی شلەیەکە وەک پاشەڕۆ فڕێ دەدرێتە دەرەوەی لەش، بەڵام زۆشت لەخۆ دەگرێت یەک لەمانە لینجە مادەیە، بەڕێژەیەکی ئاسایی لەهەموو کەسێکدا هەیە بەڵام زۆرجار ڕێژەکەی لەئاسایی دەردەچێت دەبێتە نەخۆشی.
لێردا چەند هۆکارێکی توش بوون و نیشانەکی و چارەسەرەی دەخینە ڕوو.
لینجە مادە چیە؟
لینجە مادە مادەیەکی ئاساییە لەمیزدا بوونی هەیەبەڕێژەیەکی ئاسایی بەڵام ئەگەر ڕێژەکەی ئاسایی نەبوو پێویستە ئاگاداربین لەوانەیەبکریتە دەرەوەی لەش لەشێوەی کریستال یاخود دەزوو بۆن و ڕەنگی نیە تەنها لەحەلتی نەخۆشیدانەبێت.
🔹گرنگترین فەرمانی لینجەمادە
یەکەم. بریتیە لە پارێزگاری کردن لە لەشمان لەدژی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوەکان.
دووەم. پاڕێزکاری لەبۆڕی میز لە هەرمادەیەکی زیانبەخش لەگەل میز بێتە خوارەوە، نمونە ئەوانەی بەردی گورچیلەیان هەیە یان ڕەمل یان هەرتەنێکی نائاسایی بێت ناهێلێت بۆری میز ئەزیەتی ببێت.
🔹هۆکارەکانی زیاد بوونی چییە؟
یەکەم.(هەوکردنی کۆئەندامی میز) بوونی بڕێکی زۆر لە لینجە ماددە لەوانەیە نیشانەیەک بێت هەوکردنی کۆئەندامی میزت هەیە، ئەم هەوکردنە عادەتەن بەهۆی بەکتریاوەیە و دەتوانن زیان بگەیێنن بەکۆئەندامی جۆراوجۆر لەوانە کۆئەندامی میز
دووەم.(بەهۆی گواستنەوەی نەخۆشیە سێکسیەکان) هۆیەکی تری ئەم زیاد بوونە بەهۆی گواستنەوەی نەخۆشیە سێکسییەکانەوەیە، ئەم حالتە بەهۆی(chlamydia یان gonorrhea) وەیە، هەردووکیان دەبنە هۆی زیاد بەرهەمهێنانی لینجە ماددە،chlamydia وادەکات ڕەنگی لینجەماددەکە سپی بچێتەوە، بەڵام gonorrhea وادەکات ڕەنگی لینجەماددەکە سوور بچێتەوە.
سێ یەم.(بەردی گورچیلە)بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکهاتەی کریستالیە بچووکەکان دەلکێن بەیەکەوە و چەندین قەبارەی و شێوەی جیاواز لەبەرد پێکدێن، ئەگەر بەردی گورچیلە بچووک بێت ئەوە ڕەنگە بجولێت و لەڕێگەی میز فڕێبدرێت،بەڵام ئەگەر گەورەبوو لە گورچیلەدا دەمێنێتەوە پێویست بەچارەسەردەکات، لەڕێگای تیشک، یاخود نەشتەرگەری(surgery)
چوارەم.(لاوازی سیستەمی بەرگری لەش)ئەم هۆکارەش پەیوەندی بەتێک چونی بڕە خۆراکی ڕۆژانەوە هەیە
پێنجەم. (بەتاڵ نەکردنی میزلدان)هۆکارێکی تربەتالنەکردنی میزلدان لەکاتی خۆی، هەموومان دەزانین هەندێ شت لەمڕۆڤدا لائیرادیە، وەک خەو، پرسی بوون، فڕێدانی پاشەڕۆکان، بۆیە ئەگەر لەکاتی خۆیندا ئەرکەکانیان جێ بەجێ نەکرێت کاریگەری زۆرخراپ دروست دەکەن لەسەر تەندروستی مڕۆڤ.
شەشەم(پاکو خاوێنی) هەموومان دەزانین نەبوونی پاکو خاوێنی هۆکاری زۆرێک لە نەخۆشیەکانە، تایبەت هۆکاری سەرەکیە بۆ چونە ژوورەوەی بەکتریاو ڤایرۆس و زۆر تەنی تری زیان بەخش.
🔹نیشانەکانی چیە؟
یەکەم . بوونی ئازارێکی زۆر لەناوچەی کەمەر و بەشی پێشەوەی و سەرو ڕان و تەنیشتەکان و دواوە.
دووەم. لەرزو تا، بوونی خوێن لە میزدا، ئازار لەکاتی میزدا.
سێ یەم. هێلنجدان و ڕشانەوە.
چوارەم. هەوکردنی ڕیخۆلە،
یەکێک لەسەرەکیترین هۆکارەکانی زیاد بوونی لینجەماددە لەمیزدا دەبێتە هۆی داخوران برین لەکۆلۆندا.
پێنجەم. گرژبوونی کۆلۆن، بریتیە لە نارێکیەکی هەرسی کەکار لەڕیخۆڵە ئەسورە دەکات و دەتوانێت ببێتە دروست بوونی هۆی لینجە مادەی ئەستوور لە کۆئەندامی هەرس، ئەم لینجە مادەیە لەوانەیە لەشت بەجێ بهێلێت و بەهۆی ئەمەوە مرۆڤ تووشی (قەبزی، سکچوون، غازات، ئاوسان، دەبێت)
شەشەم. شێرپەنجەی مێزلدان، هەبوونی لینجە ماددە دەتوانین بلێن نیشانەیێکە بۆ شێرپەنجەی میزلدان، بەڵام هەموو کاتێک نا، لینجە مادە لەمیز هەندێجار نیشانەیەکی شێرپەنجەییەلەم حالەتانە زیاتر ڕاست دەبێت وەک خوێن لەمیزەکە، ئازاری بەردەوەمی سک، یان دابەزینی کێش.
🔹چارەسەری سروشتی بۆ لینجە مادە چیە؟
یەکەم. گۆڕینی سیستەمی خۆراک، لەوانەیە سیستەمی خۆراکی ناتەندرووست ببێتە هۆی زیادبوونی شلە زیان بەخشەکان لەمیزدا.
دووەم. خواردنی مادە شلەمەنییەکان یارمەتیدرە بۆیارمەتی دەرهێنانی زیاتری لینجە ماددە، یارمەتی ئەوانە دەدات کەکێشەیان لەمیزکردندا هەیە یان بەردی گورچیلەیان هەیە.
سئ یەم. پاکو خاوێنی باش ئەمەییان گرنگترین خالە یەکێک لەباشترین ڕێگاکان بۆڕێگریکردن لە تووشبوونە بە نەخۆشی، هەروەها یەکەم هەنگاوە بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوەو تووشبوونی نەخۆشی لەمیزدا.
چوارەم. خۆ ووشک کردنەوە کاتی هاتنە دەرەوە لە سەر ئاو.