ژەک چیە؟ بۆچی تاوانە منداڵی تازە لە دایک بووی لێ بێ بەش بکرێت؟
ژەک یەکەم شیرە کە لە کۆتایی ماوەی سکپڕیدا دروست ئەبێت و پڕیەتی لە امیونۆگڵۆبیولین کە گرنگە بۆ سیستەمی بەرگری منداڵی تازە لە دایک بوو ٫ لەبەر گرنگیەکەی لە بەهێز کردنی سیستەمی بەرگری منداڵەکە بە یەکەم کوتان ئەژمار ئەکرێت.
ژەک دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و پڕۆتین و امیونۆگڵۆبیولین کە گرنگن بۆ گەشەی منداڵی تازە لە دایک بوو ٫ بەڵام بڕی چەوریەکەی کەمە ئەویش لەبەر ئەوەی منداڵی تازە لە دایک بوو توانای هەرسی چەوری کەمە.
ژەک بڕەکەی کەمە و خەستە بەڵام ووزەیەکی زۆر ئەبەخشێت بە منداڵەکە بە هۆی پێکهاتەکانی.
پیسایی سەرەتای منداڵی تازە لە دایک بوو ڕەش و خەستە پێی ئەوترێت میوکۆنیەم ٫ بە ناڕەحەت بۆی ئەکرێت بەڵام ژەک یارمەتیدەرە بۆئەوەی بە ئاسانی بتوانێت بیکات بۆیە لەبەر ئەم هۆکارە پێی ئەوترێت دەرمانی دژە قەبزی.
ئەگەر کۆمپانیایەکی شیر بیەوێت ژەک دروست بکات ئەوا بۆ هەر پێوانەیەک(ڕەقەمێک) لە ژەک ۸۰ دۆلاری ئەمریکی تێ ئەچێت.
بۆیە تکایە منداڵەکانتان لەم شتە گرانبەهایە بێ بەش مەکەن.
