خه‌واڵویی و شه‌که‌تی و بێهێزی دوای به‌ربانگ :
گرنگترین هۆکاره‌کانی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ :
1⃣ خواردنی بڕێکی زۆر خۆراکی چه‌وری و شیرینی به په‌له و خێرایی له کاتی به‌ربانگ ۰
2⃣ دابه‌زینی فشاری خوێن پاش خواردنی ژه‌مه‌کان :چونکه بڕێکی زۆر خوێنی له‌ش ئه‌ڕوات بۆ گه‌دده و کۆئه‌ندامی هه‌رس ۰
3⃣ دابه‌زینی ئاستی دابه‌زینی شه‌کره له خوێن : یه‌که‌م جار ئاستی گلوکۆز به‌رز ده‌بێته‌وه به‌خێرایی و دوای که‌مێک داده‌به‌زێت به هۆی ڕشتنی بڕێکی زۆر له ئه‌نسۆلین ۰
4⃣هیلاک بوون له ماوه‌ی ڕۆژدا کاتی به‌ڕۆژبوون ۰
5⃣کۆنیشانه‌ی پڕبوونی گه‌دده دوای نان خواردن ۰
6⃣ وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش به هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو و شله‌مه‌نی ته‌ندروست ۰
7⃣که‌می جوڵه و دانیشتن یان پاڵ که‌وتن و وه‌رزش نه‌کردن له ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان ۰
8⃣ که‌می ڤیتامین و کانزا و به‌دخۆراکی ۰
9⃣ـ هۆکاری ده‌روونی : فشار و دڵه‌ڕاوکی و قه‌له‌قی به‌رده‌وام و دۆخی قه‌یراناوی یان خه‌مۆکی ۰
🔟ـ خواردنی ده‌رمانی زه‌غت و نه‌خۆشی شه‌کره و نه‌خۆشیه‌کانی تر به شێوازێکی هه‌ڵه ۰ 1⃣1⃣ــ بوونی هۆکاره‌کانی شه‌که‌تی و بێهێزی به‌رده‌وام پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان ؛ وه‌ک تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان ، که‌م خوێنی ، ۰۰۰ هتد ۰
نیشانه‌کانی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ :
☑ـ هه‌ست کردن به بێهێزی و بێ تاقه‌تی یه‌کی زۆر ڕاسته‌وخۆ پاش به‌ربانگ ۰
☑ــ سه‌رئێشه و گێژبوون و هه‌ستکردن به سه‌ر سووڕانه‌وه ۰
☑ـ ته‌مه‌ڵی و نه‌بوونی توانای ئه‌نجام دانی هیچ کارێک ۰
☑ـ خه‌واڵویی و باویشک دانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ۰
☑ زوو هیلاک بوون دوای که‌مترین جووڵه ۰
☑ـ له‌رزین و ئاره‌ق کردنه‌وه و دڵ په‌له په‌ل کردن ۰
☑ـ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ستکردن به برسیه‌تی به‌خێرایی ۰
☑ـ تووڕه‌یی و دڵته‌نگی ۰
☑ـ ئاره‌ق کردنه‌وه‌یه‌کی زۆر ۰