بةكترياي H .piloryجيه؟؟؟
ئةم بةكتريايه ڕێژەیەکی زۆری خەڵک هەیانە و زۆر جار بە خۆیان نازانن چونکە هێشتا کاریگەری دروست نەکردووە.. ئە گەر بۆ چەند ساڵێک ئەو بەکتریایەت هەبێت و چارەسەر وەرنەگریت وردە وردە ئەیکات بە قرحەی گەدە ئەم بەکتریایە پێی ئەوترێت
Helicobacer Pylori
ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت....
لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە
کە تووشبووەکە هەست بە ئێش ئەکات لە نەرمایی سک نزیک پەراسوو ئینجا هەست بە سوتانەوە لەدوای نان خواردن و هەست بە دڵە کزێ و ترشەڵۆک ئەکات.. زۆر جار ئەو ترشەڵۆکە دێتە ناو قوڕگەوە.... بەڵام ئێشو ئازاری زیاترە کاتێک هەست بە برسێتی بکەیت واتا کاتێک گەدەت بەتاڵە،.
بۆیە ئەگەر ئەم حاڵەتە یان هەر جۆرە کێشەیەکت هەیە لە گەدە بە هیچ شێوەیەک حەپی پرۆڤین و ئەسپرین مەخۆ چونکە برینی گەدە زیاتر ئەکات.
کاتێک ئەم بەکتریایە ئەبێتە هۆی قورحەی گەدە ئەم نیشانانەی خوارەوە دەرەکەوێت
١. ڕشانەوە ی تێکەڵ لەگەڵ خوێن
٢. دابەزانینی کێشی لەش
٣. ئازارێکی تیژی ناو گەدە
٤. ڕەنگی پیسایی ئەگۆڕێت بۆ ڕەش
٥. گەدە توانای هەرس کردنی خۆراکی نامێنێت تەنانەت هەندێک جار وای لێ دێت کون ئەبێت
بۆیە پێش ئەوەی بگاتە حاڵەتی مەترسیدار هەوڵبدە با پشکنینت بۆ بکرێت لە ڕێگەی خوێنەوە.
لە هەر سەد کەس لە تووشبووی قورحە تەنها دوو کەس قورحەکە ئەبێت
حةبي(pylo_ kit) كه له ٣ماده بيك هاتوه بةكارئةيةنريت بؤماوةي حةفتةيةك تا ١٠رؤز چارەسەر دەبێت بەمەرجێک برینی گەدە نەگەیشتووبێتە حاڵەتی مەترسیدار... ئەگەر برینی گەدە بەشێوەیەک بێت کە حەپەکان توانای چاککردنەوەی نەبێت ئەوکاتە ئەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێ،
