#سةرئيشه...
چيه و چونيەتى چارەسەركردنى
سەرئێشە یەکێکە لەو ئازارانەی زۆر کەس پێوەی دەناڵێنێت، دەتوانرێت بە هەندێک جۆری خۆراک چارەسەری ئازاری سەرئێشە بکرێت.
سەرئێشە ئازارێکە لە هەندێک بەشی سەردا دروستدەبێت وەک ؛ پێشی سەر، نزیکی چاوەکان، پشتە سەر. ئازارەکەی هەندێک جار زۆر توندە و هەندێک جار کەمترە، و ماوەی بەردەوامیشی دەگۆڕێت بە پێی هۆکاری دروست بوون و تەمەن و حاڵەتی جەستەیی و دەروونی کە بووەتە هۆی دروست بوونی سەرئێشەکە.
جۆرەکانی سەر ئێشە:
- سەرئێشەی شێرپەنجەی دەماغ؛ ئەم جۆرە سەرئێشەیە دڵتێکچوون و ڕشانەوەی لەگەڵدایە.
- سەرئێشە بە هۆی هەوکردنی بۆری هەوای لووت (جیوب).
- سەرئێشە لە پشتەسەر و مل بە هۆی بوونی رۆماتیزم.
- سەرئێشەی بەیانیان بە هۆی قەبزی.
- سەرئێشە لە پێشی سەردا بە هۆی هیلاکی یان خوێندن یان کارکردن تا چەند کاتژمێرێکی زۆر، یان زۆر سەیرکردنی تێلفیزیۆن.
- سەرئێشەی تەنیشتەسەر بە هۆی تێکچونی حاڵەتی دەرونیەوە، دوودڵی و زۆر بیرکردنەوەوە دروست دەبێت.
ڕێگاکانی چارەسەرکردنی سەرئێشە:
پێش بەکارهێنانی چارەسەر گەر بە دەرمان بێت یاخود سروشتی دەبێت هۆکاری سەرئێشەکە بزانرێت دواتر چارەسەر بکرێت.
- واز هێنان لە کەم خەوی و خواردنی خۆراکی تەندروست و ئەنجامدانی وەرزش و وازهێنان لە جگەرەکێشان، و زۆر بەکارنەهێنانی کۆمپیوتەر و مۆبایل بە بەردەوامی.
- زۆر خواردنەوەی ئاو و خواردنی میوە و سەوزە.
- زۆر خواردنی ماسی گەر هۆکاری سەرئێشەکە کەمی زینک بوو لە جەستەدا.
- سەهۆڵ یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارەکە دەدات. سەهۆلەکە دەخرێتە نێو پارچەیەک قوماش و دەخرێتە سەر شوێنی ئازارەکە.
- هەڵکێشانی هەناسەیەکی قوڵ و داخستنی چاوەکان یاخود ئەنجامدانی یۆگا یان گوێگرتن لە میوزیک.
- سەرئێشەی دروست بوو بە هۆی هیلاکییەوە دەکرێت چارەسەربکرێت بە ئاوی گەرم لە ڕێگای؛ خۆشتن بە ئاوی گەرم یان دەست و قاچ بخرێتە نێو ئاوی گەرم بۆ ١٥ چرکە.
- لە کاتی خۆشتن دا زەیتی بۆنداری بەیبوون بەکاربهێنرێت یاخود مەساجی پێبکرێت بۆ مل و پشت.