چۆن بە ڕەنگی میزەکەت کێشەی لەشت دیاری بکەی..
له ڕه‌نگی زه‌ردباوی ئاساییه‌وه بۆ ڕه‌نگی قاوه‌یی و سوری مه‌ترسیدار، میزه‌كه‌ت زانیاری گرنگت له‌سه‌ر ته‌ندروستیت پێده‌ڵێت، هه‌ر بۆیه پێویسته ئاگاداری بیت.
- ڕوون یان زه‌ردێكی كاڵ: واته تۆ زۆر باشیت و له‌شت به‌و شێوه‌یه كارئه‌كات كه ئه‌بێت بیكات.
- زه‌رد: واته له‌شت به باشی هایدره‌یت نه‌بووه, ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆر عاره‌ق كردنه و پێویسته شله‌مه‌نی زیاتر بخۆیته‌وه.
- زه‌ردی تاریك: به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان ڕه‌نگی میز ئه‌گۆڕێت بۆ زه‌ردی تاریك, به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رمانت به‌كارنه‌هێنا و ڕه‌نگی وای لێهات ئه‌وا سه‌ردانی پزیشك بكه به‌زوویی چونكه له‌وانه‌یه گرفت و ئاوسانی جگه‌ر بێت.
- سپی شیری: واته بوونی به‌كتریا له ڕێڕه‌وی میز یان هه‌وكردن و به‌ردی گورچیله.
- قاوه‌یی: كێشه له جگه‌رتدا هه‌یه، ئاو زۆر بخۆره‌وه‌و سه‌ردانی پزیشك بكه
- سور یان په‌مه‌یی: خواردنی هه‌ندێك خۆراك ڕه‌نگی میز ئه‌گۆڕێت بۆ سور یان په‌مه‌یی, به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ری تێكه‌ڵ بوونی خوێن هه‌یه به میز به‌هۆی به‌ردی گورچیله, كێشه‌ی ڕێڕه‌وی میز, یان وه‌رزش كردنی سه‌خت.
- پڕته‌قاڵی: به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ ئاسان كردنی میز كردن له‌وانه‌یه ببێته هۆی پرته‌قاڵی بوونی ڕه‌نگی میز. هه‌روه‌ها خواردنی گێزه‌ر یان شه‌ربه‌تی گێزه‌ر له‌وانه‌یه كه‌مێك ڕه‌نگی میز پرته‌قاڵی بكات.
- شین یان سه‌وز: كاریگه‌ری خواردنی هه‌ندێك خۆراك ڕه‌نگه‌كه‌ی وا لێده‌كات.
له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌گه‌ر گۆڕانی ڕه‌نگی میزه‌كه‌ت له 24 كاتژمێر تێپه‌ڕی پێویسته سه‌ردانی دكتۆری بكه‌یت