--- به‌نجی نیوه یاخود نیوبه‌نج چییه؟
--- گرنگترین زانیاریه‌کان ده‌رباره‌ی نیوه به‌نج:
--- سووده‌کانی و کاریگه‌رییه لاوه‌کییه‌کانی:
بریتییه له سڕکردنی به‌شی خواره‌وه‌ی له‌ش له ناوکه‌وه به‌ره‌و خوار ئه‌ویش له رێگای پێدانی مادده‌یه‌کی سڕکه له رێگای پشته‌وه بۆ نێو ئه‌وشله‌یه‌ی ده‌وری دڕکه‌په‌تک ده‌دات( spinal anesthesia )یاخود بۆ نێو ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌نێوان دڕکه‌په‌تک و ئه‌و په‌رده‌یەی ده‌وری ده‌دات( Epidural anesthesia ) وئه‌ویش به‌هۆی ده‌رزییه‌کی تایبه‌ته‌وه.
سوده‌کانی نیوبه‌نج:
۱ـ نه‌خۆش هۆشی ته‌واوی ده‌بێت وده‌توانیت ئاگای ته‌واوی له نه‌شته‌رگه‌رییه‌که بێت.
۲ـ هه‌ناسه‌دان ناوه‌ستێت و پێویست به‌هه‌ناسه‌دانی ده‌ستکرد ناکات.
۳ـ کۆنترۆڵکردنی ئازار به‌شێوه‌یه‌کی باشتر وه‌ک له بێهوشکردنی گشتی. ئه‌ویش به‌هوی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند کاژێرێکیش دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌که نه‌خۆش ئازاری نابێت،.به‌پێچه‌وانه‌وه له بێهوشکردنی گشتیدا پیویستی به ده‌رزی ئازار ده‌بێت.
٤ـ گه‌ڕانه‌وه‌ی جووڵه‌ی ریخۆڵه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی خێراتر، که ئه‌میش واده‌کات بەشێوەه‌یه‌کی خێراتر نه‌خۆشه‌که بتوانێت بخوات وبخواته‌وه.
٥ـ نه‌بوونی مه‌ترسییه‌کانی بێهۆشکردنی گشتی به‌تایبه‌تی له که‌سی به‌ته‌مه‌ن دا،یاخود له‌و نه‌خۆشانه‌ی که نه‌خۆشی تریان له‌گه‌ڵدایه وه‌کو شه‌کره، نه‌خۆشیه‌کانی سنگ.
٦ـ که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیدانی ئه‌وده‌رمانانه‌ی پیویسته له‌ڕێ ده‌ماره‌وه بدرێت له‌کاتی بێهۆشکردنی گشتی دا که له‌وانه‌یه زیانی لاوه‌کییان هه‌بێت وه‌ک رشانه‌وه و دڵتێکه‌ڵهاتن.
ئاکامه نه‌خوازراوه‌کانی به‌نجی نیوه‌یی:
۱ـ دابه‌زینی فشاری خوێن: زورجار رووده‌دات له‌کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا و به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ئه‌ویش به‌پێدانی شله‌مه‌نی( موغه‌زی ) پێویست له‌ڕێگه‌ی لوولەکانی خوێن.
۲ـ سه‌رئێشه و و ره‌قبوونی ماسولکه‌کانی مل: که جۆر و قەبارەی ئه‌و ده‌رزییه‌ی به‌کاردێت کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی و هه‌روه‌ها زوو هه‌ستانی نه‌خۆش وسه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی پێش ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆی دیاریده‌کرێت.
۳ـ دومه‌ڵ یاخود کۆبوونه‌وه‌ی خوێن له وشوێنه‌ی ده‌رزی نیو به‌نجی تێدا کراوه که به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م روده‌دات.
٤ـ هه‌وکردنی په‌رده‌ی مێشک که‌پێ ده‌وترێت (سەحایا ) که به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌وانه‌یه رووبدات ئه‌ویش له ئه‌نجامی نه‌بوونی پاکژکاریی باش و پۆخڵیی له‌شوێنی لێدانی ده‌رزی نیو به‌نج.
٥ـ وه‌ستانی دڵ: زۆر زۆر ده‌گمه‌ن روده‌دات وه له نه‌خوشێک دا که خۆی نه‌خۆشی دڵ یاخود نه‌خۆشی درێژخایه‌نی دیکه‌ی له‌گه‌ڵ بێت.
٦ـ برینداربوونی به‌شی خواره‌وه‌ی دڕکه په‌تک: که زۆر ده‌گمه‌ن روده‌دات وته‌نیا له کاتێکدا که ئه‌و ده‌رزیه‌ی ده‌کرێت زور له سه‌روو ئاستی پێویست بکرێت
ئه‌وکه‌سانه کێن نابێ نیوبه‌نج وه‌رگرن:
۱ـ رازی نه‌بوونی نه‌خۆش به کردنی به‌نجی نیوه.
۲ـ ئه‌وکه‌سانه‌ی که نه‌خۆشی خوێن به‌ربوونیان له‌گه‌ڵدایه یاخود ئه‌و چاره‌سه‌رانه وه‌رده‌گرن که دژبه مه‌ینی خوێنه وه‌کو اسپرین، هیپارین.
۳ـ بوونی برین یاخود هه‌وکردن له‌و شوێنه‌ی که به‌نجه‌که‌ی تێدا ده‌کرێت.
٤ـ بوونی ناڕێکی زکماکی له بڕبڕه‌کانی پشت دا یاخود که‌سێک که‌چه‌ند جارێک نه‌شته‌رگه‌ری فەقەراتی بۆ کرابێت.
٥ـ بوونی گرێ و لوو له مێشک دا یاخود هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغ (سەحایا).
٦ـ له کاتی بوونی خوێنبه‌ربوونێکی زۆردا به‌هۆی هه‌ر رووداوێکه‌وه.
پێویسته هه‌موو نه‌خۆشێک دوای نیو به‌نج به لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی ٦ـ۸ کاژێر له‌سه‌ر پشت پاڵکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی توشی سه‌رئێشه‌ی پاش نیوبه‌نج نه‌بێت، و سه‌ربه‌رزنه‌کاته‌وه، هه‌تا ده‌توانێت شله‌مه‌نی زۆر بخوات وه‌کو؛ ئاو، شه‌ربه‌ت، چا، نسکافه، قاوه، دورکه‌وتنه‌وه له‌و خواردنانه‌ی توندن یاخود تیژن یان ئاستەم هه‌رسده‌کرێن.