كەی پێویستە كانیولاكەت بگۆڕدرێ؟!
لە ھەندێك پەیج بڵاوكراوەتەوە كە گوایە نابێ كانیولا لە ٧٢ كاژێر زیاتر بە نەخۆشەوە بێ!
لە ڕاستیدا ئەمە ھیچ سەرچاوەیەك و بەڵگەیەكی زانستی نیە! بە گوێرەی سەردێڕی ڕێنیشاندەر (Guideline)ی سەنتەری كۆنترۆڵ و خۆپاراستنی نەخۆشیەكان (CDC) كە ساڵی ٢٠١١ دانراوە، كە ناوەندێكی فەرمی ئەمریكی جیھانییە پێویست ناكا ھەموو ٧٢ بۆ ٩٦ كاژێرێك كانیولا بگۆڕدرێ، بەڵكو ئەگەر ھەر نیشانەیكی كلینیكی بەدیكرا وەكو ھەو كردن، سووربوونەوە، خوران، دروست بوونی تا، ھتد.. ئەوا پێویستە كانیولاكە بگۆڕدرێ! ئەمەش پاڵپشت بەو چەندێن توێژینەوە كە كراوە لە نێوان گروپێك كە بە شێوەیەكی ڕۆتینی دوای ٩٦ كاژێر كانیولایان بۆ گۆڕدراوە و گروپێكی تریش كە دوای دەركەوتنی نیشانەی كلینیكی كانیولایان بۆ گۆڕدراوە، دەركەوتووە ھیچ جیاوازیەكی ئەوتۆ نەبووە لە نێوان ھەردوو گروپەكەدا، لە زۆربەیان ڕێژەی ھەوكردن لە نێوان ھەردووكیان وەكو یەك بووە یاخود جیاوازیەكی فەرامۆشكراو بووە!
بۆیە پێویست ناكا بە شێوەی ڕۆتینی ھەموو ٧٢ بۆ ٩٦ سەعاتێك كانیولا بگۆڕدرێت، بەڵكو دوای دەركەوتنی نیشانەی كلینیكی كانیولاكە بگۆڕدرێت.