یەکێک لە #فەرمان و ئیشە #گرنگەکانی ئەم #ئەندامەی #جەستە، #میزراگرتنە. #پیاوان لەهەڵچونی #تەمەنیاندا #دەناڵێنن بەدەست #نەخۆشییەکەوە کە #دوچاری ئەم ئەندامەیان #دەبێت!؟
بەشی :: راگەیاندن
پرۆستات (Prostate) گلاندی زاوزێی پیاوه،بهقهد دانهیەک گوێزی بچووكه ، كێشەکەی تهنها(٢٠)بیست گرامه ، كـهوتۆته پێشهوه و بنهوهی میزڵدانهوه. دهووری مـلی میزڵدان و بۆری میز دهگرێ ،بهشێكی ماسولكهییه و بهشێكی گلانده، چهندین جۆگهی ههیه دهچنه ناو بۆری میزهوه(ئهو بهشهی بۆری میز كه كهوتۆته ناو پرۆستاتهوه).
پرۆستات له( ٣) سێ پارچه پێكهاتوه، یهكێك له ناوەراست و دووانیش لـه لای راسـت و چهپ ، شـلهیهكی تفتی (ئهلكالی) دهردهدات كـه بهشێـكی تـۆواو پێـكدەهێنێت و سپێرمهكـان ههڵدهگرێ.
ئاوسانی پرۆستات (BPH) باووترین نهخۆشییه کـە دوچاری پرۆستات دهبێتهوه بریتیه لهئاوسانێكی پاكی ناشێرپهنجهی كـه لهگهڵ كــرداری نـۆرمـاڵی به تهمهنداچووندا روودهدات.
نزیكهی ٥٠٪ی پیاوان لهتهمهنی(٦٠) ساڵیدا و ٩٠٪ی لە پیاوان له تهمهنی (٨٥) ساڵیدا دوچاری ئاوسانی پرۆستات دهبن لەم تەمەنەدا تەنها بەدەرمان چارەسەر دەكرێ و چـاك دەبێتەووە ئاوسانەكەی وە نیشانەكانی نامێنن ، هەروەها (مایكرووێڤ و چارەسەر بە لێزەر) سودیان هەیە بـۆ كەمكردنەوەی قەبارەی پرۆستات لە دەووری بۆڕی میز و كەمكردنەوەی نیـشانەكانی پرۆستات ئاوساو.
ئەم #ئەندامەی جەستە (#پرۆستات) ئیش و #فرمانەكانی #بریتین لەمانەی #خوارەوە:-
١- پـاراستنی دەزگـای میزەڕۆ و دەزگای زاوزێ لە هەوكردنی بەمیكرۆبەكان،ئەمەش بەدەردانی ئەنزیم و دەردراوی تر بۆ پاكکردنەوەی بۆڕی میز بە ئەنجام دێت.
٢- گرژبوونەوە لەكاتی پرژانی تۆودا ، ئەمەش وادەكات كە پرژانی تۆواو بەهێز و بە تەوژم بێت.
٣- دروستكردنی بەشێكی شلەی تۆواو (پلازمای تۆواو). و كۆنترۆڵكردنی میزكردن.
هەرچەندە #هۆكاری نەخۆشی ئاوسانی پرۆستات نەزانراوە، بەڵام پزیشکەکانی دەیگەڕێننەووە بـۆ كـاریگەری ( هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن وتەمەن)لە خانەكانی پرۆستات بەتایبەتی لە دەوری بۆڕی میزدا.
#نیشانەكانی ئاوسانی پرۆستات بریتین لە:- تەنگاوی زۆر بۆ میزكردن، لەخەو هەڵسان بۆ میزكردن، لاوازبون و باریكبونی لێشاوی میز ، پێویستی بە فشاری زیادی ماسوڵكەكانی سك لەكاتی میزكردندا.
#پزیشکەکان رێنمایی ئەم نەخۆشانە دەکەن ئاگاداری خۆیان بن تاکو ئاوسانەکە مەترسیدار نەبێت باشترە رێگا چارەسەرە سروشتیەکان بگیرێنەبەر بەر لەوەی پەنا ببرێت بۆ دەرمان:-
#یەک- ئەو خۆراکانە زۆر بخۆن (لیکۆبین) یان تێدایە وەک (تەماتەی لێنراو و پاپایا و ترێی سور و ھەرمێ و شوتی و گێزەر و کەلەرمی سور و بیبەری سور).
#دووـ ئەو خۆراکانەی کە (زنک)یان تێدایە بخۆن ئەمەش لە (دەنکـە کـولەکە و چـەرەس و گازۆ و کـونجی)دا ھەیە.لەگەڵ خواردنەوەی چای سەوز و ئاو بەردەوام.