قۆناغەکانی کۆرپەلە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 26 أكتوبر 2018

قۆناغەکانی کۆرپەلە

#ڕوونکردنەوەی_
#هەموو_هەفتەکانی_دووگیانی_یەک_بەیەک

وێنەی هەفتەکانیشی لەگەڵە

#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m
#ھەفتەی ١-٢
سەرەتاکانی ھەفتەی دووگیانیە  و .
ماوەی دووگیان بوون دەکرێت بە سێ بەشەوە:

#بەشی_یەک ھەژماردەکتێت ھەتاوەک و ھەفتەی ١٢
،
 #بەشی_دوو ھەفتەی ١٣ ھەتا ٢٧ 

#بەشی_سێییەم لە ھەفتەی ٢٨ـەوە ھەتا کاتی لەدایک بوونی کۆرپەلە.

لە بەشی یەکەم دا لە تەنھا خانەیەکەوە دەست دەکات بە دروستبوون ھەتاوەک و دەبێت بە کۆرپەلە کە ھەموو بەشەکانی لەشی درووست دەبێت. لە کاتی بەجێھێشتنی ھێلکە لە ھێلکەدانی خانمان ئەوا پلەی لەشیان بە نیو پلە بەرز دەبێتەوە و ھەروەھا لەو پلەیەی گەرمییەدا دەبێت ھەتاوەک و ماوەی دووگیانییەکە تەواو دەبێت.
دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی پیتاندنی ھێلکە و سپێرم زۆر سەختە بۆیە لەو ڕۆژەوە دووگیانییەکەت بۆ ھەژمار دەکرێت کە کۆتا ڕۆژی سووڕی منگانەتی تییابووە.
ماوەی دووگیانی ٣٨ ھەفتەیە یان دەتوانین بڵێین ٢٦٥ ڕۆژە.
ناوەخنی ھێلکەی خانمان بە بەرگێکی بەھێز دەپارێزرێت کە پێکھاتووە لە ڕووپۆشێکی چر کە بەئاسانی ماددە نایبڕێت بێجگە لە تۆی پیاو. لە چەند خولەکێکدا براوە (یەکەم تۆ لەو میلیۆنەھا سپێرمە) دەست نیشاندەکرێت.

#ھەفتەی ٣
ھێلکە پیتێنراوەکە لە ھێلکەدانەوە دەخزێتە ناو منداڵدان لە ڕێی ڕێڕەوی ھێلکەدانەوە ئەمەش ٣ بۆ ٤ ڕۆژی پێدەچێت وە ڕاستەوخۆ ھێلکەی پیتێنراو دەست دەکات بە دابەش بوون. لەپاش یەک دوو ڕۆژ کۆرپەلە بەقەد ھەڵووژەیەک دەبێت.
ئێستا لە دوای ٧ ڕۆژ ھێلکەی پیتێنراو خۆراکی لەڕێگەی ئەو ناوپۆشەوە بۆ دەچێت کە پێوەی جێگیر بووە.
تاوەک و ئێستا دایکەکە ھیچ گۆڕانکارییەک لە جەستەی دا نابینرێت چونکە ھەموو منداڵدان تەنھا بەقەد ھەرمێیەکە.

#ھەفتەی ٤
ئێستا ھێلکەکە بەتەواوی جێگیردەبێت لە ناوپۆشی منداڵدان دا. دابەشبوونی خانەکان بەردەوامە و خانەکان دابەش دەبن بەسەر دوو کۆمەڵەدا کە کۆمەڵەی یەکەمیان گەشە دەکات و دەبێتە کۆرپەلە وە کۆمەڵەی دووەمیان دەبێتە وێڵاش کە خۆراک و پارێزگاری دەبەخشێتە کۆرپەلە.
ھۆڕمۆنەکان دەست دەکەن بە ڕژان کە بە HCG ناسراوە کە ئەم ھۆڕمۆنەیە دەری دەخەت بۆت کە ئایا تۆ دووگیانیت یان نا.
سوڕی مانگانەت دواکەوتووە ھەست دەکەیت تامی دەمت گۆڕاوە و ھێڵنج دەست پێدەکات.

#ھەفتەی ٥
ئێستا کۆرپەلەکەت نزیکەی یەک میلیمەتر درێژە کە پێکھاتووە لە سێ چینی خانە وە ھەرچینێک بەشە جیاوازەکەنی لەشی پێکدێنن.
چینی یەکەم دەبێتە ھۆی درووست بوونی مێشک، دەمار و پێست. چینی ناوەند دەبێتە ئێسک، ماسوولکە، دەماری خوێن ۆ کڕکڕاگە. چینی ژێرەوە دەبێتە ھۆی دروستبوونی گەدە، ڕیخۆڵە و جگەر. 
ئێستا ھەموو ئەوبەشانەی دەبێت دروستبێت درووست بووە و ھەوڵی بەردەوامبوون دەدات لە دابەشبوونی خانەکان دا.
ئێستا سووڕی مانگانەت دواکەوتووە و کەم کەم خوێن دەبینیت لە ھەمان ئەو کاتەی ڕۆژانی ئاسایی سووڕی مانگانەت دەستی پێدەکرد. دایکان ھەست بە ھیلاکی و ھەستیاری سنگیان زیاد دەبێت، ھەندێکیان پێویستیانە کە زوو زوو میز بکەن.
ئێستا دەتوانی پشکنینی دووگیانی بکەیت و خۆت دڵنیابکەیتەوە لەوەی کە دووگیانیت یان نا.
دەبێت سەردانی ناوەندی خەستەخانەکان بکەیت و پەیڕەوی ڕێنماییەکانیان بیت.

#ھەفتەی ٦
دڵ دەست بەلێدان دەکات. کۆرپەلەکەت ٤ میلیمەترە. ئەندامەکانی ناوەوەی لەش دەست دەکەن بە درووستبوون.
ھەلی لەدەستدانی کۆرپەلە زۆر زۆرە ھەتا ھەفتەکانی ١٢.
بیر لەوە بکەرەوە دەست بکەیت بە خواردنی باش و ھەروەھا فولیک ئەسید

#ھەفتەی ٧
ئێستا کۆرپەلەکەت ٧ میلیمەترە. دوو خاڵ دەبینرێت کە پاشان دەبێتە چاوی کۆرپەکەت. دەم و چاوی ووردە ووردە بەشەکانی درووست دەبێت.
باڵ و دەست و قاچەکان خەریکی گەشەن، دەستەکان پێش قاچەکان درووست دەبن. ئێستا کۆرپەکەت دەست دەکات بە درووستکردنی خوێن. 
جەستەی دایکان ھەستەکانی زیاتر دەبێت بەوەی کە سکی ھەڵئاوساوییەکی پێوە دیارە بەھۆی ئەوەی کە ڕیخۆڵەی دایکەکە خاوتر کاردەکات لەوانەشە ھەست بە قەبزی بکات. ھەست دەکات دڵکزێی تووش بووە وە ھەندێک لە خانمان کێشیان زیاد دەکات و مەمکیشیان گەورەتر دەنوێنێت. 

#ھەفتەی ٨
کۆرپە نزیکەی یەک سانتیم و نیوە ھەندێک جوڵەی کەم دەکات. ئێستا باڵەکانی ئانیشکیان بۆ درووست بووە و پەنجەکانی دەستی گەشە دەکەن و پێستێکی تەنک بەیەکەوە لکاندویەتی. چاوەکانی پێڵووی بۆ دروست دەبێت. ھەروەھا ناو دەمی گەشە دەکات. بەشێک لە ڕیخۆڵەی درووست دەبێت لە دەرەوەی ناو سکی چونکە ڕیخۆڵەکان ئەوەندە بە خێرایی درووست دەبن کە لە سەرەتاوە جێگایان نابێتەوە لە ناوی سکی کۆرپەدا بەھۆی بچوکییەوە.
وێڵان گەورەتر دەبێت و بەقەد پرتەقاڵێکی لێھاتووە. دڵتێکەڵھاتن لە خۆراک دەستپێدەکات. 
ئاو و کەفلێھافت زیاد دەکات لە خانمان دا لە کۆئەندامی زاو زێیانەوە. ھەروەھا دروست بوونی کەڕوو ئاساییە لەم کاتەدا

#ھەفتەی ٩
دوو سانتیمەتر درێژە و ئێستا کەمێک لە مرۆڤەکان دەچێت. دەم و چاو و گوێیەکانی بۆ دروست بووە لەگەڵ مل. پەنجەکانی دەست ق قاچ جوانتر دەبینرێن و ئەو پێستەی نێوانیان ووردە ووردە نامێنێت. ئەو کلکەی کە پێشتر بەدەردەکەوت ووردە ووردە نامێنێت. ئێستا ھێلکەدان و گوونەکان دروست دەبن بەڵام لەبەشی دەرەوە نابینرێن.
کاتێک خانمان دەم و ددان دەشۆن بە ئاسانتر خوێنیان بەردەبێت بە ھۆی ئەو ھۆڕمۆنانەی لەشییەوە.

#ھەفتەی ١٠
٣ سانتیمەترە کۆرپەکەت وە نزیکەی ٥ غرامە. گەورەیی سەری بەقەد ھەموو لاشەیەتی. ووردە ووردە بەشەکانی بەئاسانتر بەدەردەکەون. 

#ھەفتەی ١١

٤ سم ـە کۆرپەلە. نزیکەی ٨ غرامە. ئەندامی زاو و زێی شێوەی خۆی وەردەگرێت. سییەکان دەستیان کردووە بەگەشە کە پڕە لە ئاو. ئێستا ئەو بەشەی ڕیخۆڵەکان کە پێستر باسمان کرد جێگەیان نەبووەوە وە لەدەرەوەی سک بوون ئێستا دەچنەوە ناو سک ھەوروەھا پەنکریاس و بەشەکانی دی زیاد دەبن بۆی.
دایکان پێویستیان بە پشووی زیاتر ھەیە چونکە ھەستدەکەن ھیلاکن. خانمان پێویستیان بە ماددەی کالسیۆم و ئاسن ھەیە کە لە شیرەمەنییەکان و فاسۆلیا و سپێناخ دا ھەیە. ئاسن لە گۆشتی سووردا زۆرە. 
ووریای دەرمان بە و بزانە کام دەرمانە توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە وێڵاش دا چونکە نابێت بەکاریان بھێنیت. 

#ھەفتەی ١٢
وێڵاش ئێستا بەتەواوی خۆراک  و ئۆکسجین دابیندەکات بۆ کۆرپەلە کە نزیکەی ٥ سم و ١٥ غم. ئێستا جێ پەنجەی بۆ دروست دەبێت کە لە پەنجە مۆر دا تەنھا و تەنھا خۆی ئەو نەخشەی ھەیە و لەکەسانی دی ناچێت.
ئێستا کۆرپەلە دەست و پێیەکانی دەجوڵێنێت.
لە دوای ئەم ھەفتەیە ئەگەرە گەورەکەی لەبارچوون نامێنێت. 

#ھەفتەی ١٣
بەشی دووەمی دووگیان بوون دەستپێدەکات
ئێستا ئەو کیسەیەی کە درووست بووە بە چواردەوری کۆرپەدا ئاوی زیاتر دەچێتە ناوی.
کۆرپە ٦سم ـەو ٦٠ غم ـە. ئێسکەکانی ووردە ووردە لە نەرمییەوە بەرەو ڕەقبوون دەچێت. 
دڵ
دڵی کۆرپەلە لە ھەفتەی شەشەمیەوە لێدەدات بەڵام بە ناڕێکی و ھەمیشە لەو ھەفتەیەوە ھەوڵی ئەوە دەدات کە سوڕانی خوێن ڕێک بخاتەوە. دڵ خوێن دەنێرێت بۆ ھەموو بەشەکانی لەش بێجگە لە سییەکان چونکە کۆرپەلە لەناو ئاو دایە و بەکاریان ناھێنێت تا یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونی. ئەو خوێنەی کە ناچێت بۆ سییەکان لەڕێگەیەکی ترەوە دەینێرێت بۆ بەشەکانی تر بۆیە دڵ کونێکی تییایە کە ئەو بەشە خوێنە دەخاتەوە ناو دڵ پاشان دەینێرێت بۆ بەشەکانی تر. ئەو ڕۆژەی منداڵ لەدایک دەبێت و یەکەم ھەناسە دەدات ئەو کونە دەچێتەوە یەک و خوێن دەنێرێت بۆ سییەکان لەبری بگەڕێتەوە بۆ بەشەکانی دی.
لەگەڵ ئەوەی کە ئەگەری لەبارچوون کەم بۆتەوە بەڵام ئەگەری درووستبوونی ناڕێکی لە بەشەکانی لەشی کۆرپەدا زیاد دەبێت لەم ھەفتەیەوە. 

#ھەفتەی ١٤
کۆرپەلە ٧ بۆ ٨ سم درێژە. کۆرپەلە ئێستا بە ئاسانی دەجوڵێت لەناو ئاو دا. ئەگەر سۆنەر بکەیت جنسی کۆرپەلەکەت دەزانیت. ووردە ووردە ھیلاکی دایک نامێنێت. وێڵاشی دایک نزیکەی بەقەدەر سندییەکە. لەسەر سکی  ھەندێک دایک  خەتێکی قاوەی دەبینرێت.
زۆرێک لە کەسانی دووگیان لە نێوان مانگەکانی ٤ بۆ ٧ ـھەم ڕادەی ئارەزوو بە سێکس کردنیان زیاد دەکات بۆھۆی ئەو زۆربوونەی خوێنی جەستەیانەوە. 
تێبینی/ 
ئەگەر دووگیانیەکە ھیچ کێشەیەکی نییە ئەوا دەتوانرێت ھەتا ڕۆژی لەدایکبوونی کۆرپەلە سێکس بکرێت و زۆر ئاساییە.

#ھەفتەی ١٥
کۆرپەلە نزیکەی نزیکەی ١٠٠ غم و ١٤ سم درێژە. کۆرپەلە دەتوانێت پەنجە گەورەی خۆی بمژێت بەڵام ناتوانێت کۆنتڕۆلی جوڵەی خۆی بکات. 
لەم کاتەدا شیر خواردن زۆر پێویستە چونکە کۆرپەلە پێویستی بە ماددەی کالسیۆمە. 
دڵی دایکان تواناکەی زیاد دەبێت تاوەک و بتوانێت خۆراک و ئۆکسجین بۆ دایکە و کۆرپەلە بەدەست بێنێت. لەپاش ھەفتەی ٣٢ توانای دڵی دایک زیاد دەبێت بە ڕێژەی لە سەدا ٣٠ بۆ ٥٠. 

#ھەفتەی ١٦

کۆرپەلە ئێستا ١٦سم ـەو نزیکەی ١٥٠ غم ـە
کۆئەندامی دەماری بەتەواوی کار دەکات ھەروەھا توانای بیستنیشی ھەیە. 
خانمان ھێڵنجیان نامێنێت و ھیلاکییشیان کەم دەبێتەوە بەڵام لەوانەیە دڵە کزێی تووشببێت. دایکان ووردە ووردە ئێسقانی نزیک حەوزی لەیەک جیادەبێتەوە (سێبەنگە) تاوەک و لەدایکبوونی منداڵەکە ئاسانببێت بۆیە ئازاری حەوز و بەشی خوارەوەی پشت و نزیک کۆئەندامی زاو زێ زیاد دەبێت.

#ھەفتەی ١٧
کۆرپەلە ١٨سم و کێشی ١٨٠غم ـە. لاشەی ووردە ووردە گەشە دەکات و بە قەبارەی سەری دەگاتەوە. لەشی کۆرپەلە دەست دەکات بە درووستکردنی چەوری ژێر پێست کە بە چەوری قاوەیی ناسراوە کە دەبێتە ھۆی ئەوەی گەرمی ببەخشێت بە منداڵەکە. 
دایکان ئاسانتر خوێنبەربوونی ددانەکانیان بەدی دەکرێت و ھەروەھا خوێن بەربوونی لووت و گیرانی لووت. 

#ھەفتەی ١٨
کۆرپەلە ٢٥٠ غم ـەو ٢٠سم درێژە. پەنجەکانی دەست و قاچ بەتەواوی لەیەک جیابوونەتەوە و جێپەنجەشی درووست بووە.
دایکان کێشیان زیاتر دەبێت. بەھۆی گۆڕانی ھۆڕمۆنەکانەوە ئاسانتر تووشی کەڕووی کۆئەندامی زاو زێ دەبێت کە کزانەوە و خورانی بەردەوام یەکێکە لە نیشانەکانی.
دەبێت دایکان ووریابن ئەگەر سەفەریان لەبەردەمە نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر بێ جوڵە دابنیشن چونکە ئەگەری دروست بوونی تۆپەڵە خوێن ھەیە لە قاچیان دا. 

#ھەفتەی ١٩
کۆرپەلە ٢٢سم ـەو نزیکەی ٢٨٠ غم ـە. توانای دەست نوقاندنی ھەیە. جەوری زیاتر کۆدەکاتەوە لە لەشی خۆی دا. مووی بۆ دروست دەبێت لەسەر ھەموو لەشی پاش لەدایک بوون دەوەرێت. 

#ھەفتەی ٢٠
نیوەی دووگیانیت بەڕێ کردووە
ھەتاوەک و ئێستا زۆربەی زۆری کۆرپەلەکان بەیەک خێرایی گەورە دەبن بەڵام لەمەودوا لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی دی جیاوازە.
کۆرپەلە ٣٥٠غم ـە و ٢٤جم درێژە. برژانگی بۆ دروست دەبێت وە لەوانەیە کەمێک قژیشی بێت. ڕژێنەری ئارەقکردنەوەکانی تەواو درووست بوون بەڵام تا کاتی لەدایک بوون ئارەق ناکاتەوە. لەم کاتەدا ھەستی بۆ دروست دەبێت وە ھەروەھا ھەست کردن بەئازاریشی بۆ دروست بووە. 
زۆرێک لە دایکان ھەست بە جوڵەی کۆرپەلەکانیان دەکەن. لەمەو دوا گەورەبوونی سک بەشێوەیەکی خێراتر دەبینرێت. دایکان پێویستیان بە ڕێژەی ئاسن زۆر دەبێت. ئاسن ھەیە لە پاقلەمەنیەکان دا و گۆشت.
چا، قاوە و شیر ڕادەی ھەڵمژینی ئاسن لە لەش دا کەم دەکاتەوە، بەڵام میوە، سەوزە و ڕەگییەکان ڕادەی ھەڵمژینی ماددەی ئاسن زیاد دەکەن.

#ھەفتەی ٢١
ئێستا ھەموو بەشەکانی لەشی درووست بوون بەڵام ماوەیەکی زیاتری پێویست دەبێت تاوەک و کامڵ دەبن کاری سەرشانیان بەباشی ئەمنجام دەدەن.
کۆرپەلە ٢٦سم ـە و ٤٠٠غم ـە کێشی. لەوانەیە کاردانەوە بنوێنێت بەرامبەر بە دەنگ و ڕەنگ. ھەتاوەک و ئێستا کۆرپەلەیەکی لەم شێوەیە و تەمەنەی لە ناو سکی دایکی دا توانای ژیانی نییە لەدەرەوەی ئەم کیسە پڕ لە ئاوەدا. 
مەزاجی دایکان جێگیرتر دەبێت و کەمە کەمە گرژبوونی ماسوولکەکانی دەستپێ دەکات.

#ھەفتەی ٢٢

کۆرپەلە ھەتاوەک و ئێستا چاوەکانی نووقاندووە بەڵام توانای بینینی ڕوناکی و تاریکی ھەیە.
کێش ٤٥٠غم و درێژی ٢٧سم دەبێت. 
ھۆڕمۆنی دایکەکە وادەکات پوکی ناو دەم ھەڵئاوسان بەخۆیەوە ببینێت و بەئاسانی ددان کونی تێدەبێت بۆیە گرنگە ئاگاداری ددانەکانتبیت زیاتر. سێبەنگەی دایکان زیاتر لەیەک جیادەبێتەوە و ئازاری بەشی خوارەوەی پشتیان زیاد دەبێت.

#ھەفتەی ٢٣
کێش ٥٥٠غم و درێژی ٢٨ سم دەبێت. کۆرپەلە زۆر زیاتر دەجوڵێت بەتایبەتی شەوانە. ئێستا کۆرپەلە شانسی ئەوەی ھەیە کە بژی لەدەرەوەی سکی دایک ئەگەر زوو لەدایک ببێت.
دایکان ھەست بە نزگەرەی کۆرپەکانیان دەکەن. ئەگەر دایکان شڵەژان و دڵەڕاوکییان زۆربێت ئەوا ئەو ھۆڕمۆنەی لە لەشی دایک دا دەڕژێت توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە وێڵاش دا بۆیە زیاد بوونی لێدانی دڵی دایک و کۆرپەلە ھەمان زیاد بوونە بۆیە دەبێت دایکان زۆر زیاتر لەسەر خۆ و ھێمنبن. ھەندێک ڕاھێنانی خۆ ھێمن کردنەوە ھەیە دەتوانیت سودیان لێببینیت.

#ھەفتەی ٢٤
کێش ٦٠٠غم ـە و نزیکەی ٣٠سم درێژە. پێستی کۆرپەلە ووردە ووردە ئەستوورتر دەبێت. کۆرپەلە ڕاھێنان لەسەر پەنجە مژینی خۆی دەکات چونکە کاتی لەدایک بوون برسییەتی و دەبێت ئەو تەکنیکە فێربووبێت. وردە دەماری ناو سییەکان دەست دەکەن بە درووستبوون لە نێوان ھەفتەی ١٦ بۆ ٢٤ بۆیە ئەگەر زوو لەدایک بوون توانای ژیانیان دەبێت. توانای بیستنی باش بووە و دەتوانێت گۆی لە لێدانی دڵ ببێت. 
لە ماوەی ھەموو دووگیانییەکەدا ماسوولکەکانی ناو سکی دایک گرژبوون بەخۆیەوە دەبینێت تاوەک و ڕاھێنانی تەواو بۆ ڕۆژی دیاریکراو بکات زۆر ئاساییە ئەگەر دایکان ھەست بەم گرژبوونی ماسوولکەییەی ناو سکیان بکەن. دایکان زوو زوو دەبێت میز بکەن بەھۆی ئەوەی کۆرپەلە زەخت دەخاتە سەر میزەڵدانی دایکان. ھەندێک دایکان قاچ ئاوسانیان تووش دەبێت بۆدە دەبێت گۆرەوی پزیشکی بەکاربھێنن تاوەک و ئەو ئاوساوییە کەم بێتەوە. ھەروەھا دەتوانرێت قاچەکان بەرز بکرێتەوە ئەمەش ڕاھێنانێکی باشە

#ھەفتەی ٢٥
کۆرپەلە ٣٣سم و کیشی ٧٠٠ غم ـە. کۆرپەلە دەتوانێت قاچەکانی خۆی بگرێت و دەستی وەک مشتەکۆڵە تووند بکات. کوونی لووتەکانی دەستدەکەن بەکرانەوە. ھەست دەست لێدانی بۆ درووست دەبێت. بیرەوەری کورتی بۆ درووست دەبێت. 
دایکان ڕۆژانە ھەست بەجوڵەی کۆرپەلەکانیان دەکەن
##
#ھەفتەی ٢٦
کۆرپەلە سییەکانی گەشەی بەخۆیەوە بینیوە و ڕاھێنان دەکات لەسەر ھەناسەدان بەڵام بەشێوەیەک کە ئاوی ناو سکی دایکی خۆی ھەڵدەمژێتە ناو سییەکانەوە و پاشان دەیانکاتەوە دەرێ. کۆرپەلە دەتوانێت چاوەکانی بکاتەوە. کێش ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ غم دەبێت و درێژیەکەشی ٣٥ سم دەبێت.
دایکان لەوانەیە تووشی شینبوونەوەی دەمارەکان ببن بەتایبەتی لە قاچەکانی دا. لەوانەشە تووشبونی دایکان بە مایەسیری زۆر ببێت. دایکان ھەستدەکەن کە دەستەکانیان تووشی سڕ بوون دەبێت. زۆر گرنگە کە پیاسە بکەیت و ڕاھێنانی تایبەت بکەیت بەڵام ڕاھێنانێکی لەسەر خۆ.

#ھەفتەی ٢٧
کۆرپەلە نزیکەی یەک کیلۆ دەبێت و درێژیەکەشی ٣٧ سم دەبێت. ھەندێک کۆرپەلە بە قژێکی درێژەوە لەدایک دەبن ھەندێکیشیان سەرخڕ و کەچەڵن. ھەتاوەک و ئێستاش جێگا ھەیە بۆ جوڵانی کۆرپەلە. زۆرێک لە کۆرپەلەکان لە شەودا چالاکترن و شەق دەھاون بە کەیفی خۆیان. ڕیخۆڵەکانی کامڵ بوون و توانای وەرگرتنی شیریان ھەیە. 
ھەندێک دایکان تووشی قڵیشانی سکیان قاچیان دەبن بۆیە زوو زوو بە ڕۆنێک سکت و قاچت چەور بکە تاوەک و پاش لەدایک بوونی کۆرپەلە بەزووی چاک بێتەوە. 

#ھەفتەی ٢٨
بەشی سێیەم و کۆتایی دووگیانی دەستپێدەکات
کۆرپەلە نزیکەی یەک کیلۆ دەبێت و درێژیەکەشی ٣٩ سم دەبێت. ھەندێک کۆرپەلە سەریان وەردەچەرخێننە خوارەوە و ھەندێک بەلا دەکەوێت و ھەنێکیان دادەنیشن. گرژبوونی ماسوولکەکانی سک زیاد دەبێت و زۆر ئاساییە بەڵام ئەگەر ژانەکە زوو زوو ھات و بۆ نمونە بوو بە ھەموو سەرە کاتژمێرێک ئەوا پەیوەندی بە بەشی منداڵ بوونەوەبکە. 
ھەندێک دایکان شیر دەبینن کە لە سنگیانەوە دێت.

#ھەفتەی ٢٩
کۆرپەلە نزیکەی یەک کیلۆ ٢٠٠ غم دەبێت و درێژیەکەشی ٤٠ سم دەبێت.. ھەتاوەک و ئێستاش ئەگەر سەری نەخستبووە خوارەوە ئەوا ئاساییە چونکە ھێشتا جێگای زۆر ماوە بۆ ئەو کردارە. کۆرپەلە توانای خەوبینینی ھەیە. کۆرپەلە بەڕادەیەک بەھێز بووە کە ھەندێک جار لەکاتی شەق ھاویشتنیدا کەمێک ئازار بە دایکەکە دەگەیەنێت بۆ نمونە ئەگەر بەر میزەڵدان بکەوێت. کەمە کەمە ئازاری ژان دەبێت بۆیە ھەتا دەتوانیت وەک دایک پشوی تەواو بدە.
 
#هەفتەی ٣٠

کۆرپەلە نزیکەی یەک کیلۆ و ٤٠٠ غم دەبێت و درێژیەکەشی ٤١ سم دەبێت. لەدوای ئەم ھەفتەیەوە کۆرپەلە بە نزیکەیی ٢٠٠غم زیاد دەکات بۆھەر ھەفتەیەک. سێ لەسەر چواری دووگیانیەکەت تێپەڕاندووە و ١٠ ھەفتە ماوە بۆ کاتی لەدایکبوون.

#ھەفتەی ٣١
کۆرپەلە نزیکەی یەک کیلۆ و ٦٠٠ غم دەبێت و درێژیەکەشی ٤٣ سم دەبێت. نینۆکەکانی درێژبوون . باشتر جیاوازی دەکات لەنێوان ڕووناکی و تاریکی دا. توانای ناسینەوەی دەنگی ھەیە ئەگەر چەند جارێک بۆی دوبارە کرابێتەوە. 
دایکان توانای ھەناسەدانی خۆیان زۆرکردووە بەڵام ھەندێک دایکان لەوانەیە تەنگەنەفەس ببن.
بیرت لە ڕۆژی لەدایک بوونەکە کردۆتەوە؟ خۆشە بەلاتەوە؟ ترست ھەیە؟ یان چاوەڕیی ئەو ساتە خۆشە دەکەیت؟ گفتو گۆی لەسەر بکە لەگەڵ کەسە نزیکەکانت دا. 

ھەفتەی ٣٢
کۆرپەلە نزیکەی یەک کیلۆ و ٨٠٠ غم دەبێت و درێژیەکەشی ٤٤ سم دەبێت. لەلای زۆرێک کۆرپەلە سەری بۆ خوارەوە وەرچەرخاندووە. زۆر کەم تا ڕۆژی لەدایک بوون لەسەر سمت بمێننەوە. کۆرپەلە ئەوەندە گەورە بووە کە زۆر ناتوانێت جموجوڵ بکات. 
دایکان بەھۆی ئەوەی کە کۆرپەلە گەورە بووە تووشی قەبزی دەبن یان ماددەی ئاسن ئەگەر بە حەب بیخۆیت یان کەم جوڵەییت. ئاو خواردنەوەی زۆر و ڕۆشتن یارمەتی کەمبونەوەی قەبزییەکە دەدات. دایکان ئاسانتر تووشی ھەڵامەت دەبن بەھۆی ئەو زەختییەی لەسەری زیاد بووە. لاشەی دایک ووردە ووردە خۆی ڕادەھێنێت بۆ کاتی ڕۆژی لەدایک بوون.

#ھەفتەی ٣٣
کۆرپەلە نزیکەی دوو کیلۆ دەبێت و درێژیەکەشی ٤٥ سم دەبێت. ئاوی ناو سکی دایک بێ ڕەنگە و کەمێک ڵێڵە و بۆنی وەک بۆنی دەریا وایە وەک گیای ناو دەریا. کۆرپەلە دەزانێت جیاوازی نێوان شەو و ڕۆژ. ئەگەر ئێستا کۆرپەلە لەدایک بێت ئەوا یەک دوو ھەفتە پێویستی بە یاریدەدەری ھەناسەدانی ھەیە. 
گورەیی سکی دایک ھیچ پەیوەندی نییە بە کێشی منداڵەکەوە.

ھەفتەی ٣٤
کۆرپەلە نزیکەی ٢.٣ کیلۆ دەبێت و درێژیەکەشی ٤٦ سم دەبێت. ئەو منداڵانەی لە دوای ھەفتەی ٣٤ ـەوە لەدایک دەبن زۆر بەئاسانی توانای بەڕیکردنی ژیانیان ھەیە بەبێ ئەوەی لەژێر ئەو جیھازی ھەناسە دەستکردانەبێت بەڵام پێویستی بەوە دەبێت کە ئاگاداری گەرمی لەشیانبین.
ھەندێک ژان کەم تا زۆر و ئاسان تا سەخت بۆ دایکەکەدێت بەمەبەستی ڕاھێنان لەسەر لادایکبوونی منداڵ بۆ ڕۆژی دیاریکراو. 

ھەفتەی ٣٥
کۆرپەلە نزیکەی ٢.٤ کیلۆ دەبێت و درێژیەکەشی ٤٧ سم دەبێت. ئێستا میز دەکات و ئەو ئاوەی ناوسکی دایکەکەی دەخواتەوە و ڕاھێنان لەسەر ھەرسکردنی خۆراک دەکات. چەوری زیاتر لەخۆی کۆدەکاتەوە. ئەو گەنەمووانەی پێشتر باسمان کرد ئێستا ھەڵوەریون و بەچەوری ناوسکی دایکەکە (چەورییەکی سپییە) داپۆشراوە وەک پارێزگارییەک لێی.
کۆرپالە پاڵ بەھەموو لایەکەوە دەنێت و ھەناسەدانی دایکەکە سەخت تر دەکات بۆیە پیاسەکردنی زۆر ھەستان و دانیشتن کەمێک بەرگرانییەکەت ناھێڵێت. ئێستا سکی دایکان لەوپەڕی بەرزیدایە
چونکە پاش ئەمە سکەکە بەرەو خوارەوە خۆی دەخزێنێت.

ھەفتەی ٣٦
کۆرپەلە نزیکەی ٢.٦ کیلۆ دەبێت. کۆرپەلە خۆی ئامادەدەکات بۆ ڕۆژی لەدایکبوون. ڕاھێنان دەکات لەسەر ھەناسەدان کاتێک بەخەبەرە. ئاوی ناو منداڵدان ئیتر لەمە زیاتر نابێت بەڵکوو ووردە ووردە کەم دەکاتەوە چونکە لاشەی کۆرپەلە کەمێک ئاو ھەڵدەمژێت. سکی دایکان ووردە وردە بەرەو خوارەوە دەخزێت و لەمەو دوا ئاسانتردەبێت ھەناسەدانی دایک بەمەش دایکان زیاتر میز دەکەن.

ھەفتەی ٣٧
کۆرپەلە نزیکەی ٣ کیلۆ دەبێت و درێژیەکەشی ٤٨ سم دەبێت. سییەکانی کۆرپەلە ئاخرین کۆئەندامە کە گەشەی کۆتای لە کۆتا ھەفتەکاندایە. کۆرپەلە ئاوی سکی دایکەکەی دەخاتە سییەکانەوە و پاشان دەیکاتەوە دەرێ بەمەش ڕاھێنانەکانی بەردەوامە لەسەر سییەکان. 
ھەندێک لەدایکان دەستیانکردووە بە بەرھەمھێنانی شیر. دایکان بە زەحمەت دەخەون. \
ئەگەر کۆرپەلە لەپاش ھەفتەی ٣٦ سەری لەسەرەوەبێت ئەوا دکتۆرەکەت ھەوڵێکت بۆ دەیات تاوەک و سەری وەرچەرخێنێتە خوارەوە. 

ھەفتەی ٣٨
ئێستا کۆرپەلە گەشەی خۆی تەواوکردووە و ئامادەیە بۆ ھاتنە دەرەوە لەو جێگاییەی کە نۆ مانگە گەشەی تیادەکات.  کاتێک کە کۆرپەلە سەری خستۆتە خوارێ وادەکات جێگای زیاتر لەسەرەوە بۆ دایکەکە بەجێبھێڵێت تاوەک و ئاسانتر ھەناسە بدات. ئێستا دایکان باشتر ئازاری ژانە کەمەکان دەناسێتەوە. 
ئەگەر دایکان لەپڕ لەم ھەفتەیەوە بەدواوە کێشت زیاد بکات یان کەم بکات ئەوا پەیوەندی بکە بە دکتۆرەکەتەوە.

ھەفتەی ٣٩
کۆرپەلە نزیکەی ٣.٢ کیلۆ دەبێت و درێژیەکەشی٥٠ سم دەبێت. لەڕێی وێڵاشەوە دژە تەنەکان و خۆراکی چاکی پێگەیشتووە. گەشەی مێشکی منداڵ ھەر لەبەردەوامبووندایە تاوەک و تەمەنی دووساڵی. نینۆکی قاچەکانی بەتەواوی پەنجەی دەپارێزێت.

ھەفتەی ٤٠
کۆرپەلە نزیکەی ٣.٦ کیلۆ دەبێت و درێژیەکەشی ٥١ سم دەبێت. وێڵاشی دایکەکە نزیکەی نیو کیلۆ دەبێت. نیوەی دایکان ئێستا منداڵیان بووە بەڵام بۆ نیوەکەی تری کەمێکی تری پێدەچێت. 

ھەفتەی ٤٠ +
زۆربەی زۆری کۆرپەلە لەدایکبوون پێش ھەفتەی ٤٣. لەدوای ھەفتەی ٤٣ـوە وێڵاشی دایک بەرەوە خراپی دەچێت و باش خۆراک و ئۆکسجین ناگەیەنێت بە کۆرپەلە بۆیە ژانی دەستکردت دەیەنێ و ھەموو ئەو کردارەی دەبێت دەستپێبکات بۆت دەستپێدەکەن. 
زۆربەی زۆری دایکان بێزارن لەو چاوەڕوانییەی کە ئاخۆ کەی منداڵەکە لەدایک دەبێت، بەڵام لە ڕاستی دا لەشەکە بەتەواوی گەشەدەکات و ئەو بەشانەی لەشی دایکەکە زۆر نەرمتر دەبنەوە بۆ کاتی لەدایکبوون.

#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m
تێبینی:

کێش و درێژی کۆرپەلەکان بە نزیکەییە و لە کۆرپەلەیەکەوە بۆ یەکێکی دی دەگۆڕدرێت.

#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m