زەختی چاو
نەخۆشی #گلوکۆما (glaucoma))
ناسراو بە بەرزبونەوەی پەستانی چاو:
پێکدێ لە کۆمەڵێ نەخۆشی چاو ،کە ئەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دەماری چاو.
دەماری چاو هەڵەسێ بە هەڵگرتنی وێنە لە ڕیتیناوە(کە شانەیەکی هەستیارە بە ڕوناکی) بۆ مێشک بەهۆی ئەمەوە مرڤ ئەتوانێ دەوروبەر ببینێ،
کەسێ گلوکۆمای هەبێ زەختی چاو دەورێکی گرنگ ئەبینێ لە زیان گەیاندن بە ریشاڵە ناسکەکانی دەماری چاو.
کاتێک ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕیشاڵە دەمارەکان زیانیان پێ ئەگات، خاڵی ڕەش (کوێر)لە مەودای بینین دروست ئەبێ، سەرەتا زیانی دەمارەکان لە پاشان لەدەست چونی بینینی بەدوادا دێت،کە هەمیشەیە،
زۆرینەی خەڵک تێبینی ئەو خاڵە ڕەشە ناکەن و گرنگی پێ نادەن تا زیان بە تەواوی دەماری چاو دەگات، ئەگەر تەواوی دەمارەکە زیانی پێگەیشت ئەوە کەسەکە بە تەواوی کوێر ئەبێ☹،
گلوکۆما هۆکارێکی سەرەکی کوێر بونە لە جیهاندا بە تایبەتی لە کەسە بەتەمەنەکاندا،
دیاریکردن و چارەسەرکردنی پێشوەختە لە لایەن #پزیشکی پسپۆری #جاو 👁تاکە کلیلە بۆ ڕزگار بون لە زیانی زیاتری دەماری چاو لەو کەسانەی گلوکۆمایان هەیە.
بۆیە پەلە بکەن گەر هەست بە بونی ئەو نەخۆشیە ئەکەن خۆتان و کەس وکارتان سەردانی نەخۆشخانەی چاو یان کلینیکی پسپۆڕی چاو بکەن و چاوتان بپارێزن.