کوتانەکانی مناڵ ،بەشی یەکەم
# ان شاء الله لە مەودوا باسی ئەو کوتانانە ئەکەین کەوا ئەدرێنە مناڵ ،دانە بەدانە سوودەکانیان , وە زیانیان ئەگەر بێتو مناڵەکە نەکوترێت ....
یەکەم دانە باسی ڤایرۆسی ئیفلیجی ئەکەین poliovirus
* خۆشبەختانە بە هۆی کوتانەوە ئەم ڤایرۆسە لە جیهاندا بنبڕ کراوەو تەنها لە سێ وڵات نەبێت ئەوانیش ئەفغانستان و نەیجیریا و پاکستانن ....
جەدوەلی کوتانی ئەم ڤایرۆسە لە عێراق بەم شێوەیە کەوا بە 6 جار ئەیدرێتێ
1- تەمەنی سێ رۆژی
2- دوو مانگی
3- چوار مانگی
4- شەش مانگی
5- هەژدە مانگی
6 - کۆتا جاریش لە نێوان 4 بۆ 6 ساڵی
ئەبێت ئەوە بزانین لەگەل یەکەم کوتاندا مناڵەکە بە ئەگەری زۆرەوە تووش نابێت بەڵام جرعەکانی تر بۆ درێژکردنەوەو بەهێز کردنی بەرگرییە دژ بەم ڤایرۆسە ،وە کوتانەکە بە شێوەی قەترە ئەدرێت بە مناڵەکە ....
** ئەم ڤایرۆسە کاتێک تووشی مناڵێک ئەبێت زۆر بە خێرایی ئەگوازرێتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان نە کووتاوە
وە مناڵەکە تووشی گۆج بوون ئەکات و هەندێکجار تووشی کێشەی هەناسەدان و مردنیشی ئەکات ،
لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکە لە عێراق بنبڕکراوە بۆیە درێژەی پێنادەم
*** پێش کوتانەکە دڵنیابە لەوەی لەو 2-3 رۆژەی رابردوو مناڵەکەت سکچوون و رشانەوەی نەبووە
** ئەگەر نەخۆشی شێرپەنجە هەبوو لە ماڵەوەتان پزیشکی کوتانەکە ئاگادار بکەوە ،چونکە ئەبێت منالی کوتراو لەگەل نەخۆشی شێرپەنجە ماوەی 4-6 هەفتە یەکتری نەبینن ،چونکە بەرگری لەشی نەخۆشی شێرپەنجە لاوازە و رەنگە تووشی ڤایرۆسەکە ببێت
#1275s