نووستنی تەندروست لە مناڵدا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 21 يوليو 2018

نووستنی تەندروست لە مناڵدا

نووستنی تەندرووست چیە بۆ منداڵ؟

۱.ئەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت٫ واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.

۲. نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە ۱ سەعات زیاتر بێت.

۳. پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات. 

٤. ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.

۵. ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.

٦.نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.

۷. نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.

۸. پێش نووستن نابێ چا ٫ کۆلا ٫ چوکلێت ٫ کۆفێ بدرێت بە منداڵ.

۹.ئەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە