نەخۆشی خەمۆكی دوای مناڵبوون :
#
جۆرێكە لە جۆرەكانی نەخۆشی خەمۆكی كە لەو دایك و باوكانەدا ڕوو ئەدات كە تازە منداڵیان بووە , ئەم نەخۆشی یە لە هەر 10 دایكێك یەكێكیان و لە هە 25 باوكێك یەكێكیان تووشیان دەبێت لە دوای ئەوەی مناڵیان دەبێت.
زوو دەست نیشانكردنی ئەم نەخۆشی یە زۆر گرنگە , چونكە ئەم نەخۆشی یە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر مناڵی تازە لەدایك بوو و كەسی تووش بوو و تەواوی خێزانەكەشیان , بە پێدانی چارەسەری پێویست نەخۆشەكە بەتەواوی چاك دەبێتەوە.
نیشانەكانی خەمۆكی دوای مناڵ بوون:
زۆربەی دایك دوای ئەوەی مناڵی دەبێت هەست بە خەمباری و دڵەڕاوكی و بێ هێزی دەكات كە ئەمە بە حاڵەتێكی ئاسایی دادەنرێت و ماوەی دوو هەفتە دەخاێنێت و كەسەكە ئەچێتەوە باری ئاسایی خۆی بەم حاڵەتە دەوترێت : غەمباری مناڵ .
ئەگەر ئەم حاڵەتە دوو هەفتە زیاتری خایەند ئەگەری دەركەوتنی خەمۆكی دوای مناڵبوون هەیە , خەمۆكی دوای مناڵبوون ئەگەری دەركەوتنی هەیە بۆ ماوەی یەك ساڵ دوای مناڵ بوون .
نیشانەكان:
1-هەست كردن بە بێ تاقەتی وبێزاری زۆربەی كات.
2- چێژوەرنەگرتن وخۆشی نەبینین لەو شتانەی كەپێشتر لەلایەن كەسی تووش بووەوە پڕ چێژ وخۆشی بووە.
3- هەست كردن بەهیلاكی وماندوێتی بەردەوام .
4- تێكچوونی خەو و خەوتنی زۆر لە ڕۆژدا.
5 - بوونی گیر وگرفت لە پەیوەندی لەگەڵ مناڵ تازە لەدایك بوو دا .
6- خۆبەدوورگرتن و كەمبوونەوەی پەیوەندی یە كۆمەڵایەتی یەكان .
7- كەمی تەركیز و تێ ڕامان و توانای بڕیاردان .
8- هەندێك جار بیركردنەوەی ترسێنەر بە مێشكی كەسی تووش بوو دا دێت بۆ نموونە : هەندێك جار ئەگەر هەیە زیان بە منداڵەكە یان زیان بە خۆی بگەێنێت , وە ئەگەر نەخۆشی یەكەی زۆر بەتووندی گرتبێت ئەگەر هەیە كە خۆی یان منداڵەكەی بكوژێت .
چارەسەری خەمۆكی دوای مناڵبوون :
• هەندێك جار ئەم نەخۆشی یە تەنها بە پێدانی ڕێنمایی و چارەسەری دەروونی لەلایەن توێژەرانی دەروونی یەوە باش دەبێت ,ئەگەر بە توندی حاڵەتەكەی نەگرتبێت .
• وە ئەگەر زۆر بە توندی نیشانەكانی خەمۆكی هەبوو ئەبێت لە لایەن پزیشكی پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەكانەوە چارەسەری پێ بدرێت (واتە چارەسەركردن بەدەرمان).
هەندێك هەڵەی باو لەسەر خەمۆكی دوای مناڵبوون :
1- خەمۆكی دوای مناڵبوون زۆر توند نی یە لەچاو جۆرەكانی تری خەمۆكی دا.
لەڕاستی دا وەك هەموو جۆرەكانی تری خەمۆكی مەترسی هەیە و پیوستی بە چارەسەر هەیە.
2- خەمۆكی دوای مناڵبوون تەنها بەهۆی تێكچوونی هۆڕمۆنەكانەوە ڕوودەدات .
لەڕاستی دا ژمارەیەكی زۆر هۆكار هەیە بۆ خەمۆكی كە ڕەنگە تێكچوونی هۆڕمۆنەكان یەكێكیان بێت .
3- خەمۆكی دوای مناڵبوون بە زوویی چاك ئەبێتەوە ئەگەر وازی لی بهێنریت بەبێ چارەسەر.
لە ڕاستی دا ئەگەر چارەسەر نەكرێت ڕەنگە چەندین مانگ وە یان زیاتر بخایەنێت .
4- خەمۆكی دوای مناڵبوون تەنها لە دایك دا ڕوو دەدات .
لەتویژینەوەی تازە دا دەڵێت لە هەر 25 باوكێك یەكێكیان تووشی خەمۆكی دوای مناڵ بوون دەبن .
5- ئەگەر یەكێك خەمۆكی هەبوو چارەسەر وەرگریت لای پزیشیكی دەروونی دواتر لەسەر دەرمانە دەروونی یەكان ڕادێت و ئالودە دەبێت .
ئەمەش هەڵەیەكی باوە چونكە بەشێوەیەكی گشتی هەموو جۆرەكانی خەمۆكی تەنها 6 – 9 مانگ چارەسەر وەدەگرێت و بەتەواوی چاك دەبێتەوە .
6- خەمۆكی دوای مناڵبوون تەنها لەوە كەسانەدا ڕوو دەدات كە كەسانی تری خانەوادەكەیان تووشی بووە .
لەڕاستی دا دەركەوتنی ئەم نەخۆشی یە و هەموو نەخۆشی یە دەروونی یەكانی تر ئەگەر هەیە لە هەركەسێك دا ڕوو بدات .
ئامادەكردنی بابەت /
دكتۆر هەردی عبدالقادر محمد
پزیشكی پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەكان