زۆر ئارەقکردنەوە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 25 أغسطس 2018

زۆر ئارەقکردنەوە

هۆکاری زیاد ئارەقکردنەوە🤔 ؟:: Cause of Excessive Sweating 

هەریەكێک لە ئێمە کاتێک لەژینگەیەکی گەرمدابین ئارەقدەکەینەوە ، بەڵام لای هەندێک کەس کە حاڵەتی Hyperhidrosis یان لەگەڵدایە ئەوا ئارەقەیەکی زۆر دەکەنەوە کە زۆرجار دڵۆپەدەکات بە دەستەکانیاندا بەبێ هۆکار.
ئاساییانە ئارەقە ڕژێنەکانی لەشمان ئارەق دەردەدەنە سەر ڕووی پێست بەتایبەت کاتێک کەش و هەوا گەرم بێت یان لەکاتی دروستبونی تا و پەستانی دەرونی و وەرزشکردن ، بەڵام لەکاتێکدا ئەم هۆکارانە نەمان ئەوا بە ئیشی دەمارە ڕاگەیاندن دەبێتە هۆی ڕاگرتنی ئارەقکردنەوە.
بەڕێژەی لە %1 بۆ %2 ی خەڵکی حاڵەتی Hyperhidrosis لەگەڵدایە کە ئەم حاڵەتە بەوە جیادەکرێتەوە کە ئارەقە ڕژێنەکان ناوەستن لە دەردانی ئارەق تەنانەت بەبێ بوونی هیچ هۆکارێک لەو هۆکارانەی کە باسمان کردن ، لەکاتی دانیشتن تەنانەت هەندێک کەس سەردانی پزیشک دەکات دەڵێت لە حەوزی مەلەکردنیشدا ئارەق دەکەمەوە .
هۆکاری ئەم حاڵەتەش Hyperhidrosis پشت دەبەستێن بە چۆنێتی ئارەقکردنەوەکە ئەگەرچی لە هەندێک کاتدا هۆکارەکەی لای پزیشک نەزانراوە بەڵام لە هەندێ کاتدا هۆکارەکەی بۆ حاڵەت و تێکچونی پزیشکی دیکە دەگەڕێتەوە.
بەشێوەیەکی گشتی حاڵەتی Hyperhidrosis دوو جۆرە :-
یەکەم:- Primary Hyperhidrosis :- سەرەتایی یان ناودەبرێت بە Focal Hyperhidrosis ئەم جۆرەیان دەبێتە هۆی ئارەقکردنەوەیەکی زۆر لە دەستەکان و دەم و چاو  و ژێر باڵ و پێیەکان ، بەبێ بوونی هیچ هۆکارێکی ڕوون، لای هەندێ کەس هۆکاری ئەم جۆرەیان دانەخران و بەردەوامبونی ئارەقەڕژێنەکان ، وە ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرەیان لەگەڵدایە لەڕێگەی ئارەقە ڕژێنێکی تایبەتەوە ئارەق دەردەدات ناودەبرێت بە Eccrine sweat gland ، ئەم ڕژێنە بەزۆری هەیە لە لەپی دەست و ڕوی دەم و چاو  و قاچەکان و بن باڵ، بەتایبەت زۆرن ئەو کەسانەی کە لەکاتی تەوقەکردن لەگەڵیاندا هەست بە شێداری و تەڕی دەکرێت لە لەپی دەستیاندا ئەمە بەزۆری زیاد چالای ئەو دەمارەیە کە بەرپرسە لە ئاگادارکردنەوەی ئارەقەڕژێنەکان.
لەکاتی بوونی هەر چالاکی یان گەرمی یان بەکاری هۆرمۆن دەمارەخانە دەبێتە هۆی چالاککردنی ئارەقە ڕژێنەکان وە کاتێک ئەو دەمارە خانەی کە ئارەقە ڕژێنەکە چالاک دەکات زیاد لەپێویست ئیشی کرد ئەوا حاڵەتی Hyperhidrosis ڕوودەدات .
چارەسەری ئەم جۆرەی ئارەقکردنەوە Primary زۆرجار بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت وەک :
- بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە لەژێر چاودێری پزیشک دەنوسرێت یان ئەو دژە ئارەقکردنەوانەی کە ئەلەمنیۆمیان تێدایە.
- دەرمانەکانی anticholinergics  ئەمانە کاریگەری دروستدەکەن لەسەر ناردنی نامەی دەمارە خانەکان بۆ ئارەقە ڕژێنەکان.
- تەزوویەکی کەمی کارەبایی کە بەم کردارە دەڵێن iontophoresis .
- بەکارهێنانی دەرزی Botox .
ڕێکاری نەشتەرگەری ڕەچاودەکرێت لەکاتێکدا چارەسەریەکانی دیکە ئەنجامی نەبوو ، ئەمەش زۆرجار بۆ ئارەقکردنەوەیەکی زۆر کە لە دەست و ژێر باڵدا ڕوبدات پزیشک هەڵدەستێت بەلابردنی ئارەقە ڕژێنەکە لەو ناوچەیە ،یان لەماوەی کردارێکی دیکەدا  کە ناودەبرێت بە Thoracic sympathectomy کە لەسەر سنگ دەکرێت نەشتەرگەرەکە هەڵدەستێت بەبڕینی ئەو دەمارەی کە بەرپرسە لە ئارەقکردنەوە و ووروژاندنی ئارەقە ڕژێنەکان.
یەکێک لە کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەم کردارە بریتیە لەزیادبونی ئارەقکردنەوە لە پشت و سنگ و پێیەکان ، هەروەها خوێنبەربوون لەسەر سنگ و دروستبونی کێشەی دەماری.
جۆری دووەم :- Secondary Hyperhidrosis:- ئەم جۆرەی ئارەقکردنەوە جیاوازە لە جۆری یەکەم (primary) لێرەدا ئارەقکردنەوەکە ڕوبەرێکی زیاتر دەگرێتەوە هەروەها لەم جۆرەیاندا بەتایبەت لەکاتی خەوتن ئارەقدەکرێتەوە ، لێرەدا ئەم جۆرەیان بە هۆکاری چەند حاڵەتێک دروستدەبێت و ڕوودەدات ، وەک :-
*دووگیانی ،نەخۆشی شەکرە ، زیاد چالاکبونی ڕژێنی غوددە ، وەستانی سوڕی مانگانە ، قەڵەوی ، نەخۆشی پارکینسون کە نەخۆشیەکی دەماریە ، هەوکردنی ڕۆماتیزمی ، گرێی لیمفی ...
لەم کاتانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆئەوەی هۆکارەکەی بدۆزێتەوە و بەپێی هۆکارەکەی چارەسەری بۆ بکرێت.

.....  ......  ......
#ماڵی_زانیاری_پزیشکی