&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی ئازاری شانی ڕاست :
----- ئازاری شانی ڕاست حاڵه‌تێکی زۆر باوه و گه‌لێک جار پشت گوێ ده‌خرێت به‌ڵام به‌رده‌وام بوونی ئازاره‌که ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی جومگه‌ی شانی ڕاست و ڕێگری کردن له ئه‌نجام دانی ئیش و کاری ڕۆژانه ؛ هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک هۆکاری هه‌یه که ئاماژه‌ن بۆ نه‌خۆشی ترسناک که نابێت پشت گوێ بخرێن ۰
---- گرنگترین هۆکاره‌کانی ئازاری شانی ڕاست :
۱ ـــ زه‌بر یان بریندار بوونی ماسوولکه و ڕیشاڵ و به‌سته‌ر و ئیسقانه‌کانی شان ؛ گرنگترین حاڵه‌ته‌کانی بریتین له :
--- ته‌شه‌نج کردن و گرژبوونی ماسولکه‌کانی جومگه‌ی شانی ڕاست ۰
--- بریندار بوونی ماسوولکه‌کانی ده‌وری جومگه‌ی شانی ڕاست ۰
--- بریندار بوون و هه‌وکردنی به‌سته‌ره‌کانی نێوان ماسولکه و ئێسقانه‌کانی جومگه‌که ۰
--- شکاوی تۆپی ئێسقانی باڵ ۰
--- له جێ چوون یان جه‌مان بوونی جومگه‌ی شانی ڕاست ۰
۲ ـــ حاڵه‌تی شانی به‌ستراو ( Frozen shoulder ) .
۳ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی شانی ڕاست : به‌هۆی نه‌خۆشی سه‌وه‌ڤانی شان ، ڕۆماتیزم ، هه‌وکردنی به‌کتریا ۰
٤ ـــ نه‌خۆشی فایبرۆمایه‌ڵجیا ۰
٥ ـــ نه‌خۆشیه‌کانی بڕبڕه‌کانی مل : وه‌ک ئینزلاقی فه‌قه‌راتی مل ؛ سه‌وه‌ڤانی فه‌قه‌راتی مل ۰
٦ ـــ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه : وه‌ک نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ئێسقان و لوکیمیا و لیمڤۆما و شێرپه‌نجه‌ی شوێنه‌کاتی له‌ش کاتی بڵاوبوونه‌ی به ناو له‌ش دا به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان ،شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ۰
۷ ـــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک ۰
۸ ـــ ڕه‌ش بوونه‌وه‌ی تۆپی ئێسقانی باڵ له ئه‌نجامی نه‌چوونی خوێنی پێویست ۰
۹ ـــ بوونی دومه‌ڵ و کێم و جه‌راعه‌ت له سیه‌کان ۰
۱۰ ـــ به‌ردی زراو ۰
۱۱ ـــ جه‌ڵته‌ی دڵ ۰
۱۲ ـــ گیرانی بۆری لیمڤ و ده‌ماره‌کانی ڕاڕه‌وی سینگ ( Thoracic outlet syndrome ) .
۱۳ ـــ که‌می ڤیتامین دی ، که‌می کالسێوم ، که‌می مه‌گنسێوم ۰
۱٤ ـــ جۆریکی تایبه‌ت له زه‌بر به‌رکه‌وتن به سه‌ر ( whiplash ) ,
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م په‌یجه‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
