کەمی ئاسن لە منداڵدا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 26 يوليو 2018

کەمی ئاسن لە منداڵدا

&&&  دوژمنه‌ ترسناکه‌که‌ی ته‌ندروستی مناڵان و گه‌شه‌کردنی :
&&& که‌می مادده‌ی ئاسن له‌ مناڵان :
&&&  نیشانه‌کانی وهۆکار و چاره‌سکردنی :
ـــ به‌شی یه‌که‌م :
--- یه‌کێک له‌ گرنگترین کێشه‌ ته‌ندروستی باوه‌کانی مناڵان بریتی یه‌ له‌  که‌می مادده‌ی ئاسن که‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ مناڵان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێن :  بۆ  نموونه‌ له‌ ئه‌مریکا نزیکه‌ی ( % ۸ ) ی مناڵان هه‌یانه‌ ، له‌ هه‌رێمی کوردستان بێگومان ڕێژه‌ی تووش بوون زۆر زیاتره‌ ، هه‌ندێک جار هه‌ر پێی نازانرێت و  گه‌لێک جار وه‌ک پێویست چاره‌سه‌ر ناکرێت ؛ بۆیه‌ مناڵه‌که‌ به‌ به‌رده‌وامی دوای فه‌حسی خوێن ده‌رده‌که‌وێت که‌  مادده‌ی ئاسنی که‌مه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌رمانی بۆ به‌کارهێنراوه‌ ۰
&&& گرنگی مادده‌ی ئاسن له‌ مناڵان دا :
--- پێکهاتووه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ماده‌ی هۆمۆگڵۆبینه‌ ‌ له‌ ناو خرۆکه‌ سووره‌کانی خوێن بۆ گه‌یاندی ئۆکسجین بۆ خانه‌ جیاوازه‌کانی له‌ش و ڕزگار بوون له‌ دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن ۰ 
--- پێکهێنانی ماده‌ی مایۆگڵۆبێن له‌ ماسولکه‌کان دا و لێپرسراوه‌  له‌ چۆنیه‌تی کاری ماسولکه‌کانی له‌ش۰ 
--- ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه‌ له‌ دروست کردنی چه‌ندین ئه‌نزیم و هۆرمۆن و کاریگه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر زۆر کارلێکه‌ بایۆلۆژیه‌کانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ۰ 
--- به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و پاراستنی له‌ نه‌خۆشی ۰ 
--- ڕۆڵێکی باڵای هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی باڵا و کێش و هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ش ۰ 
--- زۆر گرنگه‌ بۆ دابین کردنی وزه‌ی پێویست بۆ جووڵه‌ و چالاکیه‌کانی تری له‌ش و توانای فێر بوون ۰
&&& گرنگترین نیشانه‌کانی که‌می مادده‌ی ئاسن له‌ مناڵان دا :
ـــ که‌م خوێنی :بڵاوترین جۆری که‌م خوێنی له‌ جیهان دا به‌ بۆنه‌ی که‌می مادده‌ی ئاسنه‌وه‌یه‌ و گرنگترین نیشانه‌کانی بریتین له‌ بێ هێزی و زوو هیلاک بوون و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و سه‌رئێشه‌ و گێژی و ته‌مه‌ڵی و که‌می جوڵه‌ و که‌می ئیشتها وته‌نگه‌ نه‌فه‌سی و دڵ په‌له‌په‌ل کردن .
ـــ بێهێزی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و زوو زوو نه‌خۆش که‌وتن و دره‌نگ چاک بوونه‌وه‌ . 
ـــ بوونی ئاره‌زووی خواردنی هه‌ندێ شت که‌ خۆراک نین وه‌ک گڵ و قووڕ و گه‌چ و موو و سه‌هۆڵ .
ـــ دواکه‌وتنی گه‌شه‌ و کورتی باڵا  و توانای فێر بوون و ڕێژه‌ی زیره‌کی و دابه‌زینی ئاست ونمره‌ له‌ خوێندن دا.
ـــ بێهێزی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و زوو زوو نه‌خۆش که‌وتن و دره‌نگ چاک بوونه‌وه‌ .
ـــ دره‌نگ چاک بوونه‌وه‌ و هه‌ستانه‌وه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ری .
ـــ ده‌رکه‌وتنی خاڵ و هێڵی سپی له‌ ناو نینۆک له‌گه‌ڵ داخوران و که‌وتنی نینۆک و گۆڕانی شێوه‌ی نینۆک ۰
ـــ زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕان و تێک چوونی ڕه‌نگ و شێوه‌ی پێست   له‌گه‌ڵ بوونی هێڵی ڕه‌ش و شین له‌ ژێر پێڵوی چاو  .
ـــ دواکه‌وتنی ددان هاتن و پێ گرتن و فێر بوونی قسه‌کردن  .
ـــ ساردی و سڕ بوونی پێ و قاچ و ده‌ست .
ـــ تێک چوونی لێک دانی دڵ و خورپه‌ و گه‌وره‌بوون و سستی دڵ .
ـــ هه‌وکردن و سوور بوونه‌وه‌ی پوک و ددان و ناو ده‌م و زمان و قڵیشانی لێو و گۆشه‌ی نێوان لێو .
ـــ  وه‌رینی قژ و بێهێزی قژ . 
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی