چۆن كێش دائه‌به‌زێنیت:
پێش هه‌موو شتێك كێش دابه‌زاندن به‌كه‌سێك ده‌كرێت كه به‌مێشكێكی به‌هێزه‌وه ده‌ست پێبكات و سوربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت كێشی بێته‌خواره‌وه‌و به‌رده‌وام بێت، ئه‌گینا ئه‌و بیه‌وێت به‌مانگێك كێشی داببه‌زێنێت و دوایی به‌رده‌وام نه‌بێت هیچ سودی نیه‌و ناگاته ئه‌نجام، هیچ كه‌سێك له‌شه‌و و ڕۆژێكدا قه‌ڵه‌و نه‌بوه، به‌ڵكو به‌كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌به‌ده‌نیدا به‌لای كه‌مه‌وه 10 ساڵ پتر زیاتر، به‌هه‌مان شێوه دابه‌زینه‌كه‌یشی كات و به‌رده‌وامبون و سوربون له‌سه‌ری ده‌وێت، ئه‌مه‌هۆی سه‌ره‌كی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی كێش زۆره‌كانه.
هۆكاره‌كان به‌گشتی پێكدێن له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1- به‌كارهێنانی خواردنه پڕ ڕیشاڵه‌كان: وه‌كو میوه‌و سه‌وزه، پاقله‌مه‌نی، دانه‌وێڵه به توێكڵه‌كه‌یه‌وه نه‌ك بیبێژیته‌وه‌و سۆسه‌كه‌ی فڕێ بده‌یت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌بێت بچیت سۆس په‌یدا بكه‌یت و خۆت بیكه‌یته ناو خواردنه‌كه‌ته‌وه وه یا ماستاو وه‌یا هه‌رخواده‌مه‌نیه بێت.
2- كه‌مكرنه‌وه‌ی كاربوهیدرات له‌خوارده‌مه‌نیه‌كانتدا، ئه‌مانه‌ش بریتین له شه‌كر، نان، برنج، په‌تاته، په‌نیر، شیرینی، مره‌با، هه‌نگوین، گوڵه‌به‌ڕۆژه، چای شیرین، میوه‌ی شیرین وه‌یان جۆره‌كانی دیكه، به‌رامبه‌ر كه‌مكرده‌وه‌ی كاربوهیدرات پێویستمان به‌زیادكردنی پرۆتینه، وه‌ك هێلكه، گۆشتی بێ چه‌وری، ماسی، زۆركردنی پرۆتین له‌خواردندا برسێتی (شه‌هیه) كه‌مده‌كاته‌وه‌و وا ده‌كات كه‌متر بخۆیت.
3- دوركه‌وتنه‌وه له شه‌كرو شیرینی و كێك، ده‌توانیت ڕۆژانه پێنج جار خواردن بخۆیت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڕی كه‌متر له‌جاران و به‌مه‌رجێك كاربوهیدراته‌كان سێیه‌كی خواردنه‌كان بێت و دوو به‌شه‌كه‌ی دیكه پڕبێت له‌خواردنه پڕ ڕیشاڵه‌كان، به‌تایبه‌تی سه‌وزه، وه‌ك بامێ، باینجان، خه‌یار، ترۆزی، شێلم، توور، سڵق، پاقله‌ی ته‌ڕ، فاسۆلیای ته‌ڕ، كاهوو، كه‌له‌رم، قه‌رنابیت، كولوكه، سپێناخ، بروكلی و سه‌وزه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها له‌م دووبه‌شه‌دا ڕێژه‌یه‌كی باش پرۆتین وه‌كو گۆشت (هه‌فته‌ی دوو یان سێ جار ماسی) تیَدا بێت، له‌هه‌مانكاتدا پێویسته خوێ كه‌مبكرێته‌وه.
4- وه‌رزش: هیچ كاتێك ڕێجیم به‌بی وه‌رزش یاخود وه‌رزش به‌بی ڕێجیم سودی نیه‌و پێویسته پێكه‌وه‌بن، وه‌رزشێكی مامناوه‌ند وه‌كو ڕاكردن بۆ ماوه‌ی (150) خوله‌ك یان به‌هیزتر بۆماوه‌ی (75) خوله‌ك له‌هه‌فته‌یه‌كدا زۆر پێویسته، به‌مه‌رجێك بتخاته سه‌ر عاره‌ق كردنه‌وه، ڕێگایه‌كی دیكه بریتیه له‌وه‌رزشی ڕۆیشتن بۆ ماوه‌ی (300) خوله‌ك له‌هه‌فته‌یه‌كدا، هیچ جارێكی وه‌رزشكردن نابێت له(10) خوله‌ك كه‌متر بێت، ڕۆژانه ڕۆیشتن بۆ ماوه‌ی (45) خوله‌ك زۆر به‌سوده به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌یانیان بێت، چونكه توێژینه‌وه‌كان سه‌لمانویانه كه وه‌رزشی به‌یانیان به سودتره بۆ كێش دابه‌زین.
"ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته پزیشكییه سودی هه‌بووه بۆت، تۆش شه‌یری بكه تاوه‌كو هاوڕێیانت سودی لێببینن"
پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه شه‌ریف قه‌ره‌داغی