نەخۆشی (فتق) چیەو چۆن توش دەبیت
( فتق ) لە هەردوو ڕەگەزی مرۆڤ دا دەردەكەوێ و هەردوكیان ئەگەری توش بونیان هەیە ، بە شێوەی هەڵاوساوییەك دەردەكەوێ یان لە دەوری ناوك یان بە زۆری لە خوارەوەی ناوك زۆر هەستی پێ دەكرێت و زیاتر خەڵك توشی ئەو ناوچەیەی دەبێت كە لە زاراوەی پزیشكی دا كراوە بە پێنج جۆری سەرەكی كە هەر یەكەیان شوێنی تایبەتی خۆی بۆ دانراوە ، ئەو شوێنانە ئەگەر هەر كەسێك مەبەستی بێت زۆر بە ئاسانی و زۆر بە ڕونی دەتوانی دیاریان بكات و شوێنەكەیان زۆر ناسراون لە لای خەڵك، كە ئەوانیش بریتین لە :
• Inguinal hernia كە شوێنەكەی بریتی یە لە ڕاستی گورچیلەكان .
• Umbilical hernia كە ئەویش دەكەوێتە دەوری ناوك .
• Femoral hernia كە ئەویش بریتی یە لە ناوچەكانی ڕان .
• Epigastria hernia ی لە ئاستەكانی گەدە دەردەكەوێت .
• Incisional hernia كە ھەر دوولاتەنیشتەكانی سك دە گرێتەوە .
ئەوە ئەو شوێنانەن كە لە مرۆڤ زۆر شیاون بۆ هەڵاوسانی ئەو جۆرە نەخۆشیە ، ڕەنگە زۆرێك وا لێكی بدەونەوە كە پەیوەندی كردارەكانی جنسی یەوە هەیە و ئیتر پەكی دەخات بەڵام ئەوە دورە لە ڕاستی و هیچ وانی یە وەك ئەوەی خەڵك لێكی دەداتەوە ، بەڵام ئەوەندە نەبێت شوێنەكەی تۆزێك بۆخەڵك هەراسانە كە ئەگەر نا نەخۆشیەكە ، نەخۆشیەكی زۆر باوە و هەمیشە زۆر سادەیە و لە سەرەتاكانی توش بوونی دا ئەو هەڵاوساوەیە وەك تورەكەیەك دەردەكەوێت كە دەكرێتە سێ بەشی سەرەكی یەوە وەك ( سەر و مل و پێكهاتەی ناوەوەی ) كە هەر یەكەیان بەرپرسیارە لە جۆرە فرمانێك بەڵام خەڵك ئەو جۆرە نەخۆشی یە كە بە شێوەی هەڵاوساوی یە بە هۆی پاڵ نان بۆ بەشی سەرەوەی سك ون دەكات و دەیشارێتەوە بۆ ئەوەی دیا نەبێت ، كەچی دوای لێ ی پیس دەبێت و بۆی هەیە لێ ی ببێتە لاڕەشە و ئیتر حاڵی زۆر خراپ دەبێت و ئازاری بێ ئەندازە لێ پەیدا دەكات كە توانای نامێنێ و ناچار خۆی دەداتە دەستی پزیشك .
ئەو نەخۆشیە بە هۆی پاڵە پەستۆی سەر پێكهاتەكانی لەش بە تایبەتی ژێرەوەی سك و ناوەوەی هەر دوو سەرووی قاچەكانی توش دەبێت.
هۆكارەكانی توش بوونی ئەو نەخۆشیە :
1: كۆكە و پشمین چونكە لە هەردوو بار دا ماسولكەكانی سك توشی خۆ ڕەق كردن و گرژ بوون دێن و پەستانێك لە سەری دروست دەبێت
2: زۆر بوونی قورسایی لەش زیاد لە ئەندازەی كە پێویستی یەتی .
3: قەبزی كە ئەویش لە كاتی چونە سەر ئاو دا ناو پۆشی ڕیخۆڵە و ماسولكەكان ئازار دەدات لە كاتی خۆ ڕزگار كردن لە پیسایی .
4: ئافرەتی دوگیان كە كشانی ماسولكەكانی ژێرەوەی سك بە ھۆی گەشەی كۆرپەلەی ناو سكی .
5: كار كردن بە ماسولكەكانی لەش بە بەردەوامیەتی و بێ پشوو دان.