--- بابه‌تێکی زۆر گرنگ بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه :
--- بۆ پاراستنی پێ و قاچه‌کانت له بڕینه‌وه :
ـــــ نه‌خۆشی شه‌کره کێشه‌یه‌کی گه‌وره بۆ په‌نجه‌کانی پێ و پێ و قاچه‌کان دروست ده‌کات چونکه ڕێگه ده‌گرێت له چوونی بڕی پێویست له خوێن و ئۆکسجین و خۆراک بۆ پێ و قاچه‌کان ؛ له ئه‌نجام دا ئه‌گه‌ری هه‌وکردنی پێست و شانه‌کانی تر زیاده‌کات له‌گه‌ڵ دره‌نگ چاک بوونه‌وه‌ی برین و زوو هه‌وکردنی ؛ له هه‌مان کات دا چونکه نه‌خۆشی شه‌کره ده‌بێته هۆی سستی ده‌مار و هه‌ست نه‌کردن به ئازار ؛ نه‌خۆشه‌که نازانێت که برین یان کیس یا هه‌وکردن و دومه‌ڵ هه‌یه له په‌نجه وپێ دا ؛ ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه و ڕه‌نگه ببێته هۆی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه ؛ پێ یان قاچ له لایه‌ن پزیشکی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه بۆ پاراستنی ژیانی نه‌خۆشه‌که ۰
&&& گرنگترین ڕێنمیاییه‌کان بۆ پاراستنی پێ و قاچی نه‌خۆشی شه‌کره :
۱ ــــ هه‌موو ڕۆژێک جوان سه‌یری په‌نجه‌ی پێ و پێ و قاچه‌کان بکه ؛ به باشی سه‌یری نێوان په‌نجه‌کانت و بنی پێت بکه ؛ ئه‌گه‌ر خۆت نا‌توانیت یان چاوت کزه با که‌سێکی تر سه‌یری بکات و بێ پشکنێت ۰
۲ ــــ به ئاوی شله‌تین پێ و قاچت بشۆ نه‌وه‌ک ئاوی گه‌رم ؛ ماوه‌یه‌کی که‌م پێ و قاچت بخه‌ره ناو ئاوه‌وه له کاتی خۆشتن ؛ دوای شتن یه‌کسه‌ر وشکیان بکه‌ره‌وه ؛ نێوان په‌نجه‌کانت به باشی وشک بکه‌ره‌وه ۰
۳ ــــ پێڵاوی ته‌سک و ڕه‌ق و نووک باریک و گۆره‌ویی ته‌سک له پێ مه‌که ۰
٤ ــــ به پێی په‌تی مه‌ڕۆ ۰
٥ ــــ له کاتی سه‌رهڵدانی سڕبوون و گه‌رم بوونی پێ و هه‌ست نه‌کردن به ئازار به زوویی سه‌ردانی پزیشک بکه و پشتگوێی مه‌خه‌۰
٦ ــــ په‌نجه و پێ و قاچه‌کانت به وشکی بێڵهێه‌وه و زۆر ته‌ڕیان مه‌که و به کرێمی گونجاو یان زه‌یتی زه‌یتوون ڕۆژانه چه‌ور بکه ؛ نێنۆکه‌تانت به جوانی پێویسته بکرێت ؛ باشتره که‌سێکی تر بۆت بکات۰
۷ ــــ وه‌رزش بکه به‌رده‌وامی به‌ڵام خۆت بپارێزه له که‌وتن و زه‌بربه‌رکه‌ووتن ؛ باشترین وه‌رزش مه‌له‌کردن و پاسکیل سواری و ڕویشتن به پێ و یۆگایه ۰
۸ ـــ نه‌علی گونجاو به‌کار بهێنه له بری پێڵاو ۰
۹ ـــ چاره‌سه‌رکردن و لابردنی گرێ وکیس و گۆشتی زیاده له په‌نجه و پێ دا ؛ له‌گه‌ڵ چاره‌کردنی ئێسقانی زیاده یان ده‌رپه‌ڕینی بنی په‌نجه‌گه‌ه‌ره‌وه بۆ ده‌ره‌وه یان نینۆک چوونه ژێر بن په‌نجه‌وه ۰
۱۰ ــــ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له ناو خوێن به به‌رده‌وامی و ڕێگری کردن له به‌رز بوونه‌وه‌ی زۆر له ئاستی شه‌کره و خۆپاراستن له نزم بوونه‌وه‌ی شه‌کره له خوێن دا له ڕێژه‌ی ئاسایی له ڕێگه‌ی پارێزی خۆراک و ده‌رمانی گونجاو و فه‌حسی شه‌کره ڕۆژانه و فه‌حسی شه‌کره‌ی سێ مانگی ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
دبلۆم له نه‌خۆشی شه‌کره
