غودەی دەرەقی چییە؟! نیشانەکانی چین؟ چۆن دەستنیشان دەکرێت...؟؟
غودەی دەرەقی ئەندامێکی بچوکە دەکەوێتەوە پێشەوەی مل، چەند هۆرمۆنێکی گرنگ دەردەدات کە کاردەکاتە سەر هەموو ئەندامەکان وە فرمانیان بریتیە لەڕێکخستنی زیندە چالاکیەکانی لەش و ڕاگرتنی پلەی گەرمی و کێشی لەش و لێدانی دڵ و بەرهەمهێنانی وزە.
لە هەندک کاتدا غوەی دەرەقی تێکدەچێت و بڕێکی زیاتر یا کەمتر لە هۆرمۆن دەردەدات ، لەو حاڵەتانەشی کە دروست دەبێت:-
#غودەی_سام
لەم حاڵەتە ڕێژەیەکی زیاتر لە ئاسایی لە هۆرمۆن دەردەدرێت ، زۆربەی جار بەهۆی تێکچوونی سیستەمی بەرگری لەشەوە ڕودەدات ، لەو نیشانانەی کە لە کەسەکەدا بەدی دەکرێت :-
٭لەرزین بەتایبەت لەرزینی دەستەکان.
٭زۆر ئارەق کردنەوەو بەرگەنەگرتنی گەرما.
٭دابەزینی کێش لەگەڵ زیادبونی ئیشتیهای خواردن.
٭قەلەق بوون و زوو هەڵەچوون.
٭دڵە کوتێ و زیادبونی لێدانی دڵ.
٭تێکچونی سوڕی مانگانە لە ئافزەتاندا.
٭زیاد بونی جوڵەی ڕیخۆڵە.
#غودەی_تەمبەڵ
ئەم حاڵەتە کاتێک ڕودەدات کە غودەی دەرەقی بە باشی ئیش ناکا و بڕێکی کەم هۆرمۆن دەردەدات. زۆر جار بەهۆی کەمی ئایۆدین یان بەهۆی تێکچوونی بەرگری لەش ڕودەدات ،لە نیشانەکانی :-
٭ هیلاکی و خەواڵووی و زوو ماندوو بون.
٭ زیاد بونی کێشی لەش و کێشیان بە ئاسانی دانابەزێت.
٭ وشکی قژ و هەڵوەرینی.
٭ بەرگەی سەرما ناگرن و زۆرجار سەرمایانە.
٭کەمبونەوەی جوڵەی ڕیخۆڵە و قەبزی.
٭ ئازاری ماسولکە و بێ ڕەنگی.
٭خوبونەوەی دڵ و بەرز بونەوەی چەوری خوێنیان ڵە هەندێک کاتدا.
٭تێکچونی سوڕی مانگانە لە ئافزەتاندا.
بۆ دەستنیشان کردنی ئەم دوو حاڵەتە پێویستە فەحسی T3 ، T4 ، TSH بکرێت.
