٭٭٭هــەنــدێ ڕێنــمایی بەسود دەربــارەی هــەندێ نــەخــۆشـــی تکایە بیخوێننەوە دڵنیام سودی لێدەبینن....
* ئەوکەسانەی بەرد یان ڕملی گورچیلەیان هەیە با ئاو زۆر بخۆنەوە .
* ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە با وەرزش و جووڵە زۆر بکەن .
* ئەوانەی پەستان ( فشاریی خوێنیان ) بەرزە با سوێری کەم بخۆن .
* ئەوانەی خەمۆکیان هەیە ، با تێکەڵاوی خەڵکی بکەن و گۆشەگیر نەبن ، چاکتر وایە خۆیان بە کارێکیشەوە سەرقاڵ بکەن و وەرزشێک بکەن .
* ئەوانەی قورحەی مەعیدە یان دوازدە گرێیان هەیە ، با خواردنی سورەوە کراو ، جگەرە ، خواردنەوە گازییەکان ، ژەمی قورس و چا زۆر نەخۆن .
* ئەوانەی ئازاری مل یان پشت ( فقرات ) یان هەیە با هەمیشە هەوڵ بدەن بەشێوەیەک دابنیشن یان بوەستن یان بخەون کە بڕبڕەی پشتیان ڕێک بێ ، وە بۆ ماوەیەکی زۆر بەدیار مۆبایل ، کۆمپیوتەر یان تەلەفزیۆن نەمێنیتەوە و ناو بەناو پشوو وەربگرن ..