چەوری جگەر - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 19 أكتوبر 2018

چەوری جگەر

زانیاری‌ له‌سه‌ر دروستبوونی‌ چه‌وری‌ جگه‌ر
چه‌وری‌ جگه‌ر
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان چه‌وری‌ جگه‌ر یه‌كیكه‌ له‌نه‌خۆشیه‌ باوه‌كان كه‌ زۆر به‌ربڵاوه‌، ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جۆری‌ خواردن، له‌وانه‌ش خواردنی‌ خێراو شێوه‌ی‌ ژیانی‌  ئه‌م سه‌رده‌مه‌، بیرت نه‌چێت ئه‌وانه‌ی‌ قه‌ڵه‌ون زیاتر تووش ده‌بن، ئه‌ویش به‌هۆی‌ زۆری‌ چه‌وری‌ به‌ده‌نیانه‌وه‌.

- زۆربوونی‌ چه‌وری‌ جگه‌ر ده‌بێته‌ هۆی‌ بێهێزكردنی‌ جگه‌رو تووشبوونی‌ به‌جۆره‌ها نه‌خۆشی‌، تا ده‌گاته‌ ڕاده‌ی‌ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌.

- خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه‌ به‌كێش دابه‌زین ده‌بێت ئه‌ویش به‌ وه‌رزشكردن و ڕێجیم، به‌تایبه‌تی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنی‌ پڕ وزه‌ و چه‌وری‌ و ژه‌مه‌ خواردنه‌ خێراكان، وه‌كو له‌فه‌و هه‌مبه‌رگه‌رو جۆره‌كانی‌ دیكه‌ی‌، بیرتنه‌چێت كێش دابه‌زین ته‌نها به‌ڕێجیم وه‌ یا وه‌رزش ناكرێت، ده‌بێت هه‌ردوكیان پێكه‌وه‌بن.

پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف قه‌ره‌داغی‌
پسپۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌،