چەند زانیاریەكی گرنگ بۆ ئەوەی لەنەخۆشیەكانی گورچیلە بەدوور بن
گورچیلەكان ئەندامێكی سەرەكی ناو جەستەن هۆكارن بۆ خاوێنكردنەوەی جەستە لەژەهر ، كاری ڕێكخستنی شلەمەنیەكانە لەناو جەستەدا ،بۆ ئەوەی خاوەنی گورچیلەبیەكی تەندروست بن ئەوە پێویستە ئەم هەنگاوانە بگرنە بەر:
1-وەرزشكردن بەشێوەیەكی تەندروستانە هۆكارە بۆ ڕێگری کردن لە نەخۆشیەكانی گورچیلە.
2-گورچیلەكان وەك پاڵێوەرێك لەناو جەستەدا كار دەكەن و جەستە لەپێكهاتەی ژەهر پاكدەكاتەوە ،بەرزبونەوەی ڕێژەی شەكر لەخوێندا هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی كە مرۆڤ توشی نەخۆشیەكانی گورچیلە ببێت.
3-بەرزبونەوەی پەستانی خوێن هۆكار دەبێت بۆ توشبون بەنەخۆشیەكانی گورچیلە،بۆ ئەوەش باشتر وایە ئاگاداری بەرزبونەوەی پەستانی خوێنتان بن.
4-خواردنی خۆراكی تەندروست هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستیەكی باش بن بۆ ئەوەش پێویستە دوور بكەونەوە لەخواردنی خواردەمەنیە چەورەكان و سەوزە و میوە زۆر بخۆن.
5-پێویستە ڕۆژانە بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە بۆ ئەوەی گورچیلەكان تەندروست بن.
6-دوور بكەونەوە لەكێشانی جگەرە بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستیەكی باش بن و گورچیلەكانتان بێ كێشە بێت.
7-دوور بكەونەوە لەخواردنی دەرمانی ئازار شكێنەكان بەشێوەیەكی بەردەوام
وەرگیراوە
#Aram_Nariman