--- ڕۆنی ئاژه‌ڵ باشتره یان زه‌یتی ڕووه‌کی :
--- بۆچێشت لێنان کام جۆری زه‌یت به‌کار بێت :
--- ڕاسته باو باپیرانمان بۆیه له‌ش ساغ بوون چونکه به‌زو دوگیان به‌کارهێناوه ؟
--- زه‌یتی زه‌یتوون یان گوڵه به‌ڕۆژه یان که‌ره و ڕۆنی کوردی :
--- له‌و پرسیارانه‌ی ڕۆژانه ده‌کرێن و وه‌ڵامه‌که‌یان زۆر قورسه بریتین له‌وه‌ی : ئایا بۆچێشت لێنان چی به‌کارێت ؛ ڕۆنی ئاژه‌ڵ یان که‌ره‌ی ڕووه‌کی یان زه‌یتی ڕووه‌کی ، کامیان ده‌مان پارێزێت له نه‌خۆشی ، کام جۆری زه‌یتی ڕووه‌کی باشتره له وانی تر ؟
--- ناڕوونی ئه‌م پرسیاره له‌وه‌وه دێت که سه‌رچاوه و شوێن و شێوازی دروستکردن و پێکهاتووه‌کانی ناو ڕۆن و زه‌یت به‌ه هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه ڕوون نین و نیشانه‌ی پرسیاریان له سه‌ره ۰
ــــ باشترین جۆره‌کانی زه‌یت و ڕۆن بۆ چێشت لێنان :
۱ ــــ زه‌یتی ڕووه‌کی باشتره له ڕووی زانستی یه‌وه به مه‌رجێک تا بتوانرێت بڕی که‌می له به‌کار بێت ۰
۲ ــــ باشترین جۆری زه‌یتی ڕووه‌کی بریتین له زه‌یتی گوێزی هیندی ، زه‌یتی گه‌نمه‌شامی ، زه‌یتی زه‌یتوونی ئه‌سڵی ( بۆ سوورکردنه‌وه به‌کارنایه‌ت ) ، زه‌یتی که‌تان ۰
۳ ـــ که‌ره‌ی ڕووه‌کی یان ڕۆنی ڕووه‌کی زۆر زیان به‌خشه ۰
٤ ـــ که‌ره‌ی خۆماڵی زۆر باشه به مه‌رجێک ئاژه‌ڵه‌که به گژوگیا و ئالیکی سروشتی به‌خێوکرابێت نه‌وه‌ک به عه‌له‌ڤی دروستکراو و هۆرمۆن و ئه‌نتی باێوتێک و پاشماوه‌ی خۆراکی مرۆڤه‌کان و پێویسته تا بتوانرێت بڕی که‌می له به‌کار بێت ۰
٥ ـــ زه‌یتی گوڵه به‌ڕۆژه که‌م جۆری هه‌یه باش بێت و زۆربه‌ی خراپه چونکه ڕێژه‌ی( ئۆمێگا ــ6 ) بۆ ( ئۆمێگا ــ3 ) زۆر به‌رزه و چه‌ند جارێک ئه‌پاڵورێته‌وه ۰
٦ ـــ زه‌یتی کانولا ؛ زۆر خراپه چونکه ڕووه‌که‌که جینه‌کانی ده‌ستکاری کراوه و هایدرۆجینی تێکه‌ڵ ئه‌کرێت و ڕێژه‌ی( ئۆمێگا ــ6 ) بۆ ( ئۆمێگا ــ 3) زۆر به‌رزه و چه‌ند جارێک ئه‌پاڵورێته‌وه ۰
۷ ـــ زه‌یتی سۆیا باشتره زۆر که‌م به‌کار بێت یان هه‌ر به‌کار نه‌هێنرێت چونکه ڕێژه‌ی( ئۆمێگا ــ 6) بۆ ( ئۆمێگا ــ 3) به‌رزه و چه‌ند جارێک ئه‌پاڵورێته‌وه ۰
ـــ دوا ڕێنمیایی ئه‌وه‌یه تا بتوانرێت بۆ چێشت لێنان بڕی که‌م زه‌یت به‌کار بێت و له یه‌ک جار زیاتر بۆ سوورکردنه‌وه به‌کار نه‌یه‌ت و پێش به‌کارهێنانی سه‌یری مێژووی به‌سه‌ر چوونی بکه‌ین ۰
&&&& باو باپیرانمان بۆیه له‌ش ساغ بوون و دوور بوون له نه‌خۆشی نه‌وه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ره و به‌زو دوگ و ڕۆنی خۆماڵیان به‌کارهێناوه به‌ڵکو له به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکاری تر :
ـــ زوو خه‌وتن و زوو هه‌ستان ۰
ـــ به‌پێ ڕۆیشتوون و زۆربه‌ی ئیش و کاریان به ده‌ستی خۆیان کردووه و پێویستی به به‌کارهێنانی ماسولکه‌کانی له‌ش هه‌بووه نه‌وه‌ک ئامێر و ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م که مرۆڤی ته‌مه‌ڵ کردووه ۰
ــــ زۆر چوونه‌ته به‌ر هه‌تاو و ژه‌مه‌کانیان له کاتی خۆی خواردووه ۰
ــــ ئاووهه‌وا و ژێنگه پاک بووه و وه‌رزیشیان زۆر کردووه ۰
ــــ شیرینی دروستکراویان نه‌خواردووه ( یان زۆر که‌میان لێخواردووه ) و خواردنیان کوڵاو یان بر‌ژاو بووه به زۆری ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
