زیانەکانی پاراستۆڵ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 7 أكتوبر 2018

زیانەکانی پاراستۆڵ

دەزانیت حەپی پاراسیتامۆڵ چییە؟
#حەپی پاراسیتامۆڵ بەزۆری بۆ نەهێشتنی ئازار بەکار دەهێنرێت، بەڵام بەکار هێنانی ئەم حەپە بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەریە خراپەکانی زۆر زیاترە لە سودە کاتیەکەی، بۆیە گەر زۆر پێویست نەبوو هەوڵبدە زۆر بەکاری نەهێنیت، چونکە لەماوەیەکی دووردا توشی چەندەها گیر وگرفتی تەندروستیت دەکات ،رەنگە بڵەی بۆچی پزیشکەکان بۆ ئەم حەپە بۆ نەخۆش دەنوسن ،چونکە پاراسیتامۆڵ لەهەموو حەپە ئازارشکێنەکانی تر باشترە وە کاریگەریە لاوەکییەکانی کەمترە.

*زیانەکانی حەپی پاراسیتامۆل گەر بەڕێژەیەک زیاد لەپێویست بەکار هێنرا:

_زیانی هەیە بۆ کۆئەندامی هەرس کردن.
_زیانی هەیە بۆ گورچیلە.
_کاریگەری هەیە لەسەر دڵ.
_ئازار لەپشتدا دروست دەکات.
_حەپی پاراسیتامۆڵ هۆکارە بۆ دروست بوونی نەخۆشی رەبۆ ، بەتایبەتی لەمندالاندا  
_پێویستە ئافرەتانی دوگیان زۆر ئاگاداری حەپی پاراسیتامۆڵ بن لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت وە بەرێنمای پزیشک نەبێت نابیت بەکاری بهێنێت،چونکە کاریگەری دەبێت لەسەر منداڵ بەتایبەتی منداڵی کوڕ چونکە دەبێتە هۆی کەم.بوونەوەی هۆرمۆنی (تێستێسترۆن).

#